ئەفسانەی واڵت دیزنی
ئەفسانەی واڵت دیزنی ‌ 5/7/2017
زیاتر لە سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی واڵت دیزنیدا تێپەڕیووە و بۆتە یەكێك لە گەورەترین گروپەكانی میدیا لە جیهاندا و ئەوان دەڵێن، هەموو پاشماوە و زانیارییە خێزانییەكانمان لە چیرۆكی سپێتی بەفردا جێ كردۆتەوە.
یەك ملیۆن دۆلار كۆی سەرمایەی بەگەڕ خراوی ئەو كۆمپانیایە بوو لە ساڵی 1935 دا كە قازانجێكی زۆری دەسكەوت بە هۆی بەرهەمهێنانی سپێتی بەفر و حەوت كورتە باڵاكە لە ساڵی 1937 دا.
لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، واڵت دیزنی ویستی لە دەرەوەی جیهانی فیلمسازیش چانسی خۆی تاقیبكاتەوە و فراوانتر بێت و لە ساڵی 1955 دا پرۆژەی خەونی كۆمپانیاكەی كردەوە و ناوی نا دیزنی لاند.
(ئێستا دەمەوێت لەگەڵمان بەشداربن بۆ بینینی گەورەترین و مەزنترین خەون، ئەوەتا لێرەدایە.. دیزنی لاند).
ئەم پرۆژە گەورەیەی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا دروست كراوە هەر زوو بووە خاوەنی ناوبانگێكی جیهانی. بۆیە ویستی خەونەكەی دووبارە بكاتەوە و هەمان سیحری پێ ببەخشێت، دانەیەكی تری لە ویلایەتی فلۆریدا كردەوە، پاشان لە تۆكیو و پاریسیش هەمان هەنگاوی نا.
لە رێگەی ستۆدیۆكانی واڵت دیزنییەوە بە كارەكتەری میكی ماوس ئاشنا بووین. پاشان دەنگی خستە پاڵ وێنە جوڵاوە ڤیدیۆییە بێدەنگەكان. ئامانجی لە دیزنی لاند، دروست كردنی مەملەكەتێكی سیحری و ناوچەیەكی خەیاڵی بۆ تێركردنی خواستەكانمان لە هەڵاتنمان لە واقیع.
دوای چەند دەیەیەك، هێشتا دیزنی وەفادارە بەرامبەر پەیمانەكانی سەرەتای و فیلمەكانی درێژەیان هەیە.
بۆ نموونە: لە فیلمەكانی راتە تو یو و واڵی، فیلمەكانی تر لە نموونەی كرۆنیكا زە فرۆنیا و چەتەكانی كاریبی، ستۆدیۆی فیلمەكانی دیزنی كرۆكی گرنگیدانەكانی دیزنییە.
(كرۆكی ئەو كارانەی دەیكەین ئەوەیە كە بەردەوام بین لە كاری فیلمسازی. ئەمەش بەرهەمی ئەوەیە كە جیهانی دیزنی لە فیلم و مۆزیكەوە هاتووە، كرۆكەكە هەموو ئەو شتانەیە كە لە سەرتاسەری جیهاندا پێشكەشمان كردووە، ئەو فیمانە بوونەتە مایەی بەخشینی گوڕ و تینێكی نوێ).
دوای كۆچی دوایی واڵت لە ساڵی 1966 دا، جێگرەوەكانی هەوڵیان بۆ فراوانتركردنی كارەكەیاندا و هەستان بە بەرهەمهێنانی فیلمەكانی وەك تۆی ستۆری و ماك كۆری كاری فیلمسازی لە كۆتایی ساڵانی هەشتا و سەرەتای نەوەتەكان و فیلمەكانی جوڵەی وەك هەستی شەشەم، رێزی زۆری جەماوەر و بینەری دەستەبەر كرد.
تەنانەت واڵت دیزنی-ش دەزانی كە كۆمپانیاكەی دەبێتە خاوەنی ئەو تۆڕی بەرنامەكانی سەرەتای لێوە پەخش دەكرا، كە دەكاتە كەناڵی ئەی بی سی.
پێش دامەزراندنی رۆبەرت ئیگۆر لە شوێنەكەیدا، مایكڵ ئازنەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دیزنی لاند رایگەیاند ئەو كاری بەردەوامی كردووە بۆ ئەوەی خەونەكەی دیزنی بە زیندوویی بمێنێتەوە.
كۆمپانیاكە هەر لە سنووری خێزانەكەدا ماوەتەوە و ئێستا ئامۆزایەكی واڵت كاری تێدا دەكات بەناوی رۆی دیزنی و بەڕێوەبەر و راوێژكاری كۆمپانیاكەیە.
(كارەكە پێویستی بە كاتی زۆر و ساڵانێكی زۆر بوو، وابزانم پازدە ساڵ بۆ ئەوەی پرۆژەكە گەشە بكات.. هەندێك بیرۆكەم هەبوو كە دواتر وەلام نان و بیرۆكەی سەرەكیم وەك خۆی هێشتەوە و شتی نوێم بۆ زیاد كرد تا ئەو كاتەی ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین و ناوی دیزنی لاندە. هەموو شتێك سەرەتا بەوە دەستی پێكرد كە من باوكی دوو منداڵم، بیر دەكەمەوە لەوەی بیانبەم بۆ كوێ بۆ ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەربەرن؟).
كۆمپانیای دیزنی لە ساڵی 2006 دا، كۆمپانیای پیكسار ئەنیمەیشنی كڕیەوە، كە بە های گرێبەستەكە نزیك بوو لە حەوت ملیار و چوار سەد هەزار دۆلار.
لەوەتەی فیلمە كارتۆنییەكانی تیم بۆت ویلیەم خراونەتە گەڕ، لە میكی ماوسەوە بۆتە ئیمپراتۆریەتێكی میدیایی جیهانی، كۆمپانیای واڵت دیزنی بەردەوامە لە گەشەكردن و فراوان بوون و رێزێكی زۆری بەدەستهێناوە و بۆتە خاوەنی چەندین بەرهەمی جۆراوجۆر.
هەر لە سەرەتاوە، كۆمپانیای واڵت دیزنی بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی خێزانیی پەسەند، هیچت لەسەر نییە جگە لە خوراندنی پشتی جنیەكە و باوەڕ بە سیحرەكەی بهێنیت. 
شوێنەوار و كاریگەری واڵت دیزنی بەردەوام دەبێت لە دانانی كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتوو بەتایبەتی لە هەوادارانی میكی ماوس.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP