جەنگی شەش رۆژە
ئەو رۆژانەی جیهانیان هەژاند جەنگی شەش رۆژە ‌ 17/7/2017
لەرۆژی 5/6/1967 دا،  هێزەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر هێزەكانی عەرەب لە بیابانی سینا و بەو جۆرەش جەنگی شەش رۆژە دەستی پێكرد.
ماوەی چەند مانگێك بوو پشێوی باڵی بەسەر نێوانی ئیسرائیل و عەرەبدا كێشابوو. هێرشەكەی ئیسرائیل دەست پێشخەریی خۆ پارێزی بوو، تەنها سیناشی نەگرتەوە، بەڵگو غەزەو ئوردن و سوریاو قودسی گرتەوە.
زاڵبوونی سەربازیی ئیسرائیل و بەرزیی ورەی سەربازەكان و سەركردایەتی سەرنج راكێشی موشی دایان، پێكەوە هەموویان بوونە هۆكاری سەركەوتنی سەربازیی زۆر بۆ ئیسرائیل لەوەتەی جەنگی جیهانی دووەم روویداوە.
لەو كاتەدا كە بەڕێوەبوون بەرەو نۆكەندی سویس، سەربازانی ئیسرائیل هێزەكانی میسریان شكاند هەرچەندە لەرووی ژمارەوە لەوان زیاتربوون.
لە باكووریش، بەهەمان شێوە بوو. هێزی كۆماندۆی ئیسرائیلی ناوەڕاستی قودسیان كۆنترۆڵ كرد و شەڕێكی قورسیان لەگەڵ هێزەكانی ئوردندا كرد. لەسوریاش هێزەكانی ئیسرائیل بەرزاییەكانی جۆلانیان كۆنترۆڵ كردو رووبەروی هێزەكانی سوریا بوونەوە.
هەرچەندە لەو كاتەدا، نەتەوە یەكگرتووەكان داوای راگرتنی دەست بەجێی شەڕی كرد، بەڵام ئیسرائیل رەتی كردەوە.
سەرەڕای زۆریی ژمارەی برینداران كە نزیك دەبۆوە لەسەد هەزار بریندار تەنها لە ماوەی سێ رۆژی یەكەمدا، ئیسرائیل ویستی درێژە بە پرۆسەكە بدات.
دوای چوار رۆژ لە دەستپێكردنی هێرش، دوای بەرگرییەكی خراپ، پاشماوەی سوپای میسر لەودیو سنوری ئیسرائیلەوە گیریان خوارد. میسر دانی بە دۆڕاندندا ناو داواكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی پەسەند كرد بەراگرتنی شەڕ.
سەرۆك عەبدولناسر دەستی لەكاركێشایەوە. بەڵام گروپێكی نزیكی لە قاهیرە، لەو بڕیارە پاشگەزیان كردەوە.
شەڕی بیابانی سینا كۆتایی هات و ئیسرائیل  لەو كاتە بەدواوە روویكردە سوریا. دەستی بە بۆردومانكردنی دیمەشقی پایتەخت كردو بەڕێكەوت بەرەو بەرزاییەكانی جۆلان.
لەماوەی سێ رۆژ و بەهۆی سەركەوتنی سوپاكەیەوە، ئیسرائیل هەموو ئامانجەكانی پێكاو رازی بوونی خۆی بە بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بەراگرتنی شەڕ، راگەیاند.
لەكاتێكدا، دوایین جەنەراڵەكانی عەرەب خۆیان تەسلیم كرد. ئیسرائیل دەستی بەسەر خاكێكی زۆردا گرت و تووشی كێشەی كۆنترۆڵكردنی گەلانی ژێردەستە كرد كە دژی هێزی داگیركەری ئیسرائیلی بوون.
ئەو كێشەیە پێش ئەوە دەستی پێكردو چەندین نەوەی تێپەڕاندو تا ئێستاش بەردەوامە.
بەڵام جەنگی شەش رۆژە ئەو تێگەیشتنەی لەلای ئیسرائیلییەكان دووپات كردەوە، ئەو شەڕە هەردەبوو بكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP