له‌ حزوری پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆنه‌ویستی رۆژانی سه‌خت و خه‌باتی كوردایه‌تی
له‌ حزوری پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆنه‌ویستی رۆژانی سه‌خت و خه‌باتی كوردایه‌تی ‌ 28/7/2017
ستار مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین/ هه‌ولێر 

له‌ شه‌وه‌ تاریك و ئه‌نگوسته‌چاوه‌كانی پارتیزانیدا،  پێشمه‌رگایه‌كی جوامێرو جه‌ربه‌زه‌ی رۆژگاره‌ سه‌خته‌كانی ده‌شته‌ كاكی به‌ كاكیه‌كه‌ی هه‌ولێری شێره‌ كورانی رێكخستنه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان. پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانده‌ جه‌ربه‌زه‌كه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگری كردن له‌ نیشتمان و بیرو باوه‌ری كوردایه‌تی.  بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆژگاره‌ سه‌خته‌كان و به‌وریی و ئازایه‌تی ژیانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی له‌م ده‌ه‌ڤه‌ره‌ بووینه‌ میوانی قاره‌مانی شارو شاخ فه‌رمانده‌ی رۆژگاره‌ سه‌خته‌كان، (بورهانی سه‌عید سۆفی) سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌ ژیانی خۆیی و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كردنی به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه‌ ووتی: من له‌گوندی (ده‌ربه‌ندی گۆم) ی كه‌ندێناوه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایك بوویمه‌  كه‌ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌یه‌كی نه‌فتاویی هه‌روه‌ها هاوسنوور له‌گه‌ل كه‌ركوكی ته‌عریب كراو، وه‌كو باوكم بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ ساڵی 1963 كه‌ حه‌رس قه‌ومی هاتن  بۆ  ئه‌و ناوچه‌یه‌ گونده‌كه‌ی ئێمه‌ یان داگیركرد و خه‌ڵكه‌كه‌شیان ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ئه‌و كاته‌ من ته‌مه‌نم شه‌ش مانگ  بوو به‌ ناچاری له‌، هاتووینه‌ شاری هه‌ولێر  له‌وێ جێنیشین بووینه‌، له‌وێش خراوینه‌ به‌ر خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی بێتوش خوێندنی سه‌ره‌تایم ته‌واو كردوه‌  قۆناغی ناوه‌ندیشم له‌قوتابخانه‌ی سه‌یداوه‌ ته‌واو كردوه‌و، ئاماده‌یشم له‌ ئازادی ته‌واو كردووه‌ .  له‌درێژه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی بورهانی سه‌عید سۆفی ئاماژه‌ به‌ لایه‌نێكی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی وه‌كو هه‌موو خێزانه‌كانی تری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌ تووشیان هاتیه‌  له‌گه‌ل رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقیدا،ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یی له‌ به‌ندیخانه‌كان چه‌شتیویانه‌ ده‌لێ: با پیرم له‌دوایشدا باوكم و مامه‌كانم  زیندانی كراون  تووشی ئه‌شكه‌نجه‌ی رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی عێراق هاتوون، هه‌روه‌ها باوكم و دایكم و خوشك و براكانیشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من و براكانم بووینه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆماوه‌ی 14  مانگ له‌ به‌ندیخانه‌كانی حیزبی به‌عس زیندانی كراون.
سه‌ره‌تای ساڵی 1982 په‌یوه‌ندیم به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ كردوه‌  .   سه‌ره‌تای كاركردنم  له‌ ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستاندا له‌ ئه‌و كاتانه‌ بوو، كه‌ په‌یوه‌ندیم كرد به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، به‌راستی ئیش كردن ئه‌و كاته‌ هه‌روا  ئاسان  نه‌بوو  سه‌ره‌تادا له‌ ئه‌ڵقه‌ رۆشنبیریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ كارم كردووه‌  له‌پاشان بووم به‌ ئه‌ندام   هه‌روا ئاسان نه‌بوو له‌دوای ئه‌وه‌دا چوومه‌ ناو ئه‌ڵقه‌ رۆشنبرییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له‌پاشان بووم  به‌ پاڵێوراو ئینجا  پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ بریاردا  ئه‌وه‌بوو بووم به‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، ماوه‌یه‌ك له‌ كۆمیته‌ی هێڵ كارم كرد  دوایی  بووم به‌ كۆمیته‌ی ئاگرین، شه‌هید رێباز ته‌نزیمی كردم بۆ ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان  كاركردن له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كیتی هه‌روا ئاسان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس به‌و درنده‌ییه‌ی خۆی زۆر له‌و هێزه‌ ده‌ترسا و حیسابی زۆر ووردی بۆ ده‌كرد هه‌ر بۆیه‌ش زۆر به‌ وردی چاودێری ده‌كرد ین و به‌ تایبه‌تیش له‌سه‌ر توێژی خوێندكاران  رۆشنبیران، له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ش كادیرانی كۆمه‌ڵه‌ كاره‌كانی خۆیان  هه‌ر ئه‌نجام  ده‌دا و رۆژ له‌ دوا رۆژ كۆمه‌ڵه‌ له‌شاره‌كان خه‌ڵكی زۆرتری لێ  كۆده‌بۆوه‌، ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ شار بوم  یه‌كه‌م  نامیلكه‌ش له‌ بڵاوكراوه‌كانی ناو شۆرش به‌ده‌ستم گه‌یشتبێت (اتحاد وته‌نی لمازا) بوو  له‌دوای ئه‌ویش رێبازی نوێ و  شراره‌ مان به‌ ده‌ست گه‌یشت  زۆر به‌ نه‌هێنی بڵاوكراوه‌كانمان ئاڵگۆركێ پێده‌كرد له‌نێوان خۆمان جاری واهه‌بوو هاورێكانمان له‌ ناو خوێندكاران لێ ده‌ستگیرده‌كراو زیندانیان ده‌كردن له‌وانه‌ زا هیر  عومه‌ر   و  شه‌هید عه‌بدولڵای مه‌لا قادری ئێمه‌ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ پێكه‌وه‌ كارمان ده‌كرد له‌ ناو شار. نابێ ده‌وری دێهاته‌كانی به‌ستی شه‌غره‌ و ده‌شتی هه‌ولێرو به‌را نه‌تی و زراره‌تی خۆشناوه‌تی له‌بیر بكه‌ین،  چونكه‌ زۆربه‌ ی ئه‌و نامه‌و بڵاوكراوانه‌ به‌شێكی زۆری له‌ رێگای ئه‌وانه‌وه‌ به‌ده‌ست رێكخستنه‌كانی شاره‌وه‌ ده‌گه‌یشت، به‌شێك له‌ و هاورێیانه‌ی له‌ناو شار له‌گه‌ڵیان كارم ده‌كرد  ده‌ستگیركران ، دوای ئه‌وه‌ منیش   بریاری ئه‌وه‌م دا  ببم به‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندیم به‌ ناوچه‌ ئازدكراوه‌كان كردو له‌ هێزی خۆشناوه‌تی و تیپی 83 ی هه‌ورێ بووم به‌ پێشمه‌رگه‌،    به‌رده‌وام  پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تیم بریووه‌ تا ده‌ست پێكردنی قۆناغه‌كانی ئه‌نفاڵیش من له‌ تیپی 85 ی به‌رانه‌تی بووم  ئه‌وكاته‌ شه‌ری عێراق و ئێران له‌ ئارابوو  زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ئازادی كرابوون، هه‌رچه‌نده‌ دوژمنان ئه‌و هێزه‌ی یه‌كیه‌تیان به‌ شه‌ری ناوخۆوه‌ خه‌ریك كردبوو، ئێمه‌ ناچاربووین پارێزگاری له‌ خۆمان و هێزه‌كانمان بكه‌ین   من له‌و كاتانه‌ی فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سێ ی تیپی 85 ی به‌رانه‌تی بووم سنووری ئه‌م كه‌رته‌ ده‌كه‌وته‌ دۆڵی به‌ستۆره‌ و هه‌ناره‌ هه‌روه‌ها به‌را نه‌تی و زراره‌تی تاوه‌كو سه‌رجاده‌ی موسڵ، به‌راستی من وه‌كو خۆم زۆر قه‌رزباری ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌زانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر هاوكارییان ده‌كردین چ وه‌كو په‌یداكردنی چه‌ك و زه‌خیره‌و چ وه‌ك داڵده‌دانمان و پاراستنمان له‌ هێزه‌كانی دوژمن، هه‌ندێك له‌و گوندانه‌ی ئێستا پێویسته‌ من ناویان بهێنم له‌وانه‌ ( گۆمه‌سپان،  هه‌ناره‌، ئۆخسر، سێوكه‌، به‌ستۆره‌ شه‌ره‌بۆت، شائۆمر، قه‌ره‌مووتكیان، به‌حركه‌، گه‌زنه‌، قه‌ڵاچۆغان، پیرزین ......) من ناتوانم ده‌وری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌رگیز له‌ بیر بكه‌م .  له‌دوای شه‌ری بنه‌باوی ئینجا پارتیزانی، له‌سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌شه‌ری 13 رۆژه‌ی بنه‌باوێ بده‌م، به‌راستی ئه‌وه‌بوو له‌م  شه‌ره‌دا راسته‌وخۆ وه‌زیری به‌رگری عێراقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كیتی تووانیان به‌رگریێكی قاره‌مانانه‌ بكه‌ن له‌م شه‌ره‌دا به‌راستی خۆراگری پێشمه‌رگه‌ له‌م شه‌ره‌دا فه‌زله‌كه‌ی بۆ رێكخستنه‌كانمان و  خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند هاوكارییان كردیین به‌چه‌ك ته‌قه‌مه‌نی و ئازوقه‌و زانیاری  به‌ به‌رده‌وام بۆمان ده‌هات به‌راستی چاكه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ هه‌رگیز له‌بیر ناكرێ دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ دڵسۆزه‌  نه‌بوایه‌  ئێمه‌ نه‌مان  ده‌تووانی ئه‌م به‌رگریه‌ بكه‌ین به‌تایبه‌تییش گوندی گۆمه‌سپان ماڵی قادر حارس به‌ناوبانگ بوو هه‌رچی خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌وێوه‌ ده‌گه‌ینرایه‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان هه‌روه‌ها كاك ئه‌ه‌حمه‌دی گۆمه‌سپان ئه‌ویش له‌ ریكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوو خه‌ڵك هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ئێمه‌ زیندانی كراوه‌ و ئازاردراوه‌ له‌وه‌انه‌ (حه‌سه‌ن جوانه‌،  مه‌لكۆ ) حه‌سه‌ن جوانه‌ به‌و ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵی له‌سه‌ر ئێمه‌ له‌كاتی پارتیزانی ماوه‌ی هه‌شت مانگ له‌ده‌زگای ئه‌منی رژێم زیندانی كرا زۆر ئازاریان دابوو ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری ئێمه‌ی كردبوو داڵده‌ی ده‌ده‌ین و چاوساغی بۆ ده‌كردین . بورهانی سه‌عید سۆفی ئاماژه‌ به‌ده‌وری ئه‌و بیست و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌كا كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ماینه‌وه‌ ده‌لێ : كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ گوندی خه‌تی كرا ئه‌و كاته‌ كاك كۆسره‌ت لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێ و چوار بوو، له‌وێ بریاردرا هێزه‌كان ئه‌وه‌ی پارێزگاریان پێده‌كرێ له‌وێدا بمێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی تر بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر سنووره‌كانی زه‌ڵێ و قاسمه‌ ره‌ش و سوونێ. بریار درا كه‌ من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی بمێنمه‌وه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاك كۆسره‌ت ووتی تۆ یان فه‌رمانده‌ی تیپی 87 ی قه‌ره‌چۆغ وه‌ربگره‌ یان وه‌ك پارتیزان له‌خواره‌وه‌ بمێنمه‌وه‌، هه‌له‌بژاردنی دووه‌م زۆر سه‌خت بوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ پارتیزانی پێویستی به‌ په‌یوه‌ندی باش هه‌بوو له‌گه‌ل خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و رێكخستنه‌كان له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵه‌ برادارێكم له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌بوو جێگای بروابوون له‌ هه‌مان كاتبشدا  شاره‌زایه‌كی باشم له‌ ناوچه‌كه‌ په‌یداكردبوو ئه‌وه‌شیان خاڵێكی تری سه‌ره‌كی بوو له‌ شه‌ری پارتیزانی هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ زۆر ئاڵۆزبوو به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی زۆر دڵسۆزی لێ بوو  به‌شێكیش له‌و خه‌ڵكانه‌ی  ناوچه‌كه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی ئێمه‌ چه‌كیان بۆ رژێم هه‌ڵگرتبوو، یۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش تێك نه‌ده‌ن . له‌ به‌ستی شه‌رغه‌وه‌ تاوه‌كو جاده‌ی كه‌سنه‌زان هه‌ر هه‌موو گونده‌كان چۆڵ كرابوون یه‌ك مه‌رداریش نه‌مابوو له‌ناوچه‌كه‌ هه‌ر هه‌مووی چۆڵكرابوون له‌ ئاوه‌دانی.  ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تا ته‌نیا بیست و پێنج پێشمه‌رگه‌ بووین  شه‌هید رێباز لێپرسراوی یه‌كه‌ممان بوو له‌پارتیزانیدا. له‌ ساڵی 1988 دوای شه‌رێكی سه‌ختی جه‌بهه‌یی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ له‌دۆلی باڵیسان و ناوچه‌ ئازدكراوه‌كان یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بریاری دا هێزه‌كه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌ی بالیسانه‌وه‌ و بۆ قه‌ندیل بگوازێته‌وه‌ له‌وێدا بریاردرا كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كیتی نیشتمانی به‌ پارتیزانی له‌ ناوچه‌كه‌ بمێنه‌وه‌  ئه‌و هێزه‌ له‌ سه‌ره‌تا  بیست و پێنج پێشمه‌رگه‌ بوون  دوای ئه‌وه‌ی به‌پیڵانی دوژمنانی كورد دوو له‌و پارتیزانانه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن بیست و سێ پێشمه‌رگه‌   ده‌مێننه‌وه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی شه‌هید رێباز له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ هه‌موو هێزه‌كه‌ پێك هاتبوو له‌ بیست و سێ پێشمه‌رگه‌ و دابه‌ش كرابووین به‌ سه‌ر سێ یه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو (یه‌كه‌ی 85به‌رانه‌تی، یه‌كه‌ی  87قه‌ره‌چۆخ، یه‌كه‌ی 86ی ده‌شتی هه‌ولێر) ئه‌و كاته‌ من له‌ ناوچه‌ی به‌رانه‌تی بووم ئه‌و بیست و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ی هێزی هه‌ولێر ماوه‌ی 11مانگ له‌ به‌رانه‌تی ماینه‌وه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی تێدا هه‌بوو  له‌ هه‌مان كاتیش دۆست و لایه‌نگری دلسۆزو باشمان هه‌بوو، ئه‌و ناوچه‌یه‌  تێكنه‌درابوو، سوپاسیان ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر دلسۆزی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ نه‌بووایه‌ ئێمه‌ هه‌رگیز نه‌مان ده‌تووانی14 مانگ به‌ پارتیزانی بمێنینه‌وه‌، هه‌موو كاته‌كان له‌ بارو دۆخێكی زۆر ترسناك دابووین  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك له‌ لێواری مه‌رگدا بووین به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێ ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ بووین، ئێمه‌ سنووری پارتیزانیمان ئه‌و شوێنانه‌ بوو (كۆرێ ئارماوا) سه‌رو ترمان نه‌بینیه‌ له‌ ژیانی پارتیزانی، به‌ڵام خوارتر بناری سه‌فین هه‌روه‌ها بناری سه‌ری ره‌ش، زورگه‌كانی مه‌لائۆمه‌ر،  براغ،  كه‌سنه‌زان، له‌ناو هه‌ولێر شوێنمان هه‌بوو، كۆمه‌ڵگای پیرزین به‌تایبه‌تی باڵه‌كه‌كانی ناو ئه‌و ئۆردگایه‌  زۆر هاوكارمان بوون،به‌تایبه‌تی دانیشتوانی گوندی ئۆخسر. به‌راستی ئۆخسر بۆمن یاده‌وه‌ریی سه‌یر و خۆش و ناخۆشی پارتیزانی تێدایه‌ ئۆخسر له‌ جاده‌ی پیرمام زۆر نزیك بوو شوێنه‌كه‌ی له‌نێوان مه‌لائۆمه‌رو به‌ستۆره‌ بوو به‌راستی ئه‌و دیهاتانه‌ بوون وایان كرد ئێمه‌ بتوانین ماوه‌ی 14 مانگ به‌  پارتیزانی له‌م ناوچه‌یه‌ بمێنینه‌وه‌  له‌درێژه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی بورهانی سه‌عید سۆفی گله‌یی له‌ یه‌كیتی ده‌كات ده‌ڵێ : به‌راستی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌رشیف كردنی گیان فیدایی و ئازادی دیموكراتیه‌ت و رووبارێك له‌ خوێنی شه‌هیدان و ژووره‌ تاریكه‌كانی زیندان و راوه‌ستان له‌به‌ر په‌تی سێداره‌ و داستانه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵوێستی نیشتمانی و شۆرششی نوێ و هه‌ستانه‌وه‌  ئه‌وانه‌ براینه‌ ئه‌مانه‌ كه‌م نین  پێم وانیه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌م جۆره‌ نموونه‌یه‌ هه‌بووبێت  ئێمه‌ زۆر لاوازین له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانین باسی له‌ سه‌روه‌ریه‌كانی خۆمان بكه‌ین به‌داخه‌وه‌ زۆر له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی ئێمه‌ وا خه‌ریكه‌ خه‌ڵكی ترو لایه‌نی تر وا خاوه‌ندارێتی لێ ده‌كه‌ن . ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی پارتیزانه‌كان به‌ رێكخستنه‌كانی ناو شاری هه‌ولێره‌وه‌ كاك بورهان ئاماژه‌به‌ ئه‌وه‌ ده‌كات ده‌ڵێ: هه‌ر چه‌نده‌ من ئاگادار نه‌بووم له‌ سه‌ه‌ره‌تا له‌ دواییدا  زانیمه‌وه‌ كه‌ كاك مسته‌فای سه‌ید قادریان ره‌وانه‌ كردیته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنه‌كان، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و رێكخستنانه‌ی هه‌ولێر كه‌ په‌یوندی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌بوو كاكه‌ زیاد ئه‌سپینداره‌یی بوو هه‌روه‌ها كاكه‌زیادێكی تریش هه‌بوو به‌ ناوی كاكه‌ زیادی بچوك كه‌ رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌و له‌ هه‌ولێر لێ ی به‌رپرس بوو، هه‌ردووكیان زۆر هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی ئێمه‌ بوون ، دكتۆر عه‌بدول واحید  زۆر هاوكارمان بوو براده‌رێكی تریش به‌نای نه‌سره‌دین كاره‌باچی له‌ سێتاقان دوكانی هه‌بوو زۆر هاوكارمان بوون  به‌تایبه‌تی بۆ هێنانی داو ده‌رمان ،ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا كاتێك  جارێكیان هاتنه‌ سه‌ردانمان داو ده‌رمانیان بۆ هێنابووین له‌ماڵی حاجی جه‌میل ئۆخسه‌ری بووین ، پێشمه‌رگه‌شمان له‌گه‌ڵیان نارده‌وه‌ بۆ هه‌ولێرو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ل خۆیان بردیانه‌وه‌و له‌ دوای هێنایانه‌وه‌ بۆ ئۆخسه‌ر .له‌درێژه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی بورهانی سه‌عید سۆفی ئاماژه‌ به‌ بیره‌وه‌ریه‌كی ده‌كات له‌ گه‌ل مام جه‌میل ئۆخسه‌ری ئه‌و كاته‌ی كه‌له‌وێ خۆیان شاردبۆوه‌ له‌ كاتی پارتیزانی ده‌گێرته‌وه‌ ده‌ڵێ: مام جه‌میل یادی به‌خێر پێاوێكی زۆر دڵسۆزو چاو نه‌ترس بوو به‌ڵام نه‌خوێنده‌وار بوو جارێك نامه‌مان بۆ شار پێ ره‌وان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌سعد ناوپردانی كه‌ ده‌كاته‌ برای مسته‌فا ناوپردانی  له‌ رێكخستنه‌كانی ئێمه‌ كاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ مام ده‌یابی گوندی كه‌رك بوو نه‌هرۆیی برام پێ ووت گیرفانی راستت بۆ ئه‌سعده‌و گیرفانی چه‌پت بۆ مام دیابه‌ به‌ڵام ئه‌وچوو بوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نامه‌كانی گه‌یاندبوو. جه‌رێكیشیان ناردمان بۆشاری به‌غداد و نامه‌مان پێ ره‌وانی كرد رۆیشت به‌سه‌لامه‌تی گه‌رایه‌وه‌.  له‌ ماوه‌ی پارتیزانی زۆر كه‌م كارمان به‌ جیهازه‌كانی راكاڵ ده‌كرد له‌باره‌ی جیهازه‌كانی راكاڵه‌وه‌ كاك بورهان ده‌لێ : ئێمه‌ دوو جیهازمان هه‌بوو یه‌كیان  له‌ناو هه‌ولێر بووله‌لای كاكه‌ زیاد ئه‌سپینداره‌ی بوو له‌گه‌ره‌كی روناكی  هه‌فته‌ی جارێك به‌ كاریان ده‌خست كاك ئه‌وه‌ی ترشیان لای ئێمه‌ بوو به‌ڵام گواستنه‌وه‌و  به‌كارهێنانیان قوورس بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاتری گه‌وره‌ی ده‌وێست و گواستنه‌وه‌شی هه‌روا ئاسان نییه‌ براده‌رێكمان تاكو ئێستاش پشتی كزر بوویته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ قورسه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌ر شانی ئه‌و بوو له‌هه‌مان كاتیشدا  نه‌مانده‌ویست شوێنه‌كانمان كه‌شف بێت چونكه‌ له‌ رێگای ئه‌م جیهازانه‌وه‌ زۆر جار رژێم چاودێری  ده‌كردین تا جارێكیان  بارودۆخمان زۆر خراپ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێوماڵی  عه‌سكه‌ری ده‌ستی پێكردبوو له‌ناو گونده‌كانیش پشكنینی زۆر چر ده‌ستی  پێكردبوو له‌ بیرمه‌ 13/9 بوو بارو دۆخمان باش نه‌بوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مان ده‌تووانی له‌ هیچ شوێنێك بمێنینه‌وه‌. ب ئه‌وه‌بوو له‌ ئۆخسه‌ره‌وه‌ به‌ جیهازی راكاڵ له‌گه‌ل كاك كۆسره‌ت قسه‌مان ده‌كرد كه‌ ئه‌و كات كاك كۆسره‌ت له‌ قاسمه‌ ره‌ش بوو له‌ بیرمه‌ مام جه‌میل ئۆخسه‌ری به‌عه‌ره‌بی له‌گه‌ل كاك كۆسره‌ت قسه‌ی ده‌كرد و ده‌یووت (لادرباڵ،لادرباڵ)  ئه‌وه‌ بوو  دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ رێگای ئه‌نساته‌كانیانه‌وه‌ حكومه‌ت شوێنی جیهازه‌كه‌ی ئێمه‌ی كه‌شف كردبوو دوای هه‌فته‌یه‌ك هاتن گوندی ئۆخسه‌ریان به‌ شۆفل ته‌خت كردو تێكیان دا .سه‌عید بورهانی سۆفی ئاماژه‌ به‌ ده‌وری ئافره‌تێك ده‌كا وه‌كو شێره‌ ژن ناوی ده‌باو ده‌ڵێ:  گراوی بناری سه‌ری ره‌ش براده‌رێكمان هه‌بوو ناوی ئه‌كرمه‌ كۆر بوو  له‌ گه‌ل پڵكه‌ به‌سێ ی دایكی  هه‌رچه‌نده‌ پلكه‌ به‌سێ ئه‌مری خوای كردوه‌  به‌ڵام هه‌رگیز نابێ ئه‌و شێره‌ ژنه‌ له‌ بیر بكه‌ین، كاك ئه‌كره‌میش له‌ بن ره‌بایه‌كانی سه‌ری ره‌ش  مه‌قله‌حی به‌ردی هه‌بوو له‌وێ له‌ گه‌لیه‌كه‌ كه‌ له‌ته‌نیشت گراو بوو له‌گه‌ل براده‌رێك به‌ناوی ساڵح  ژورێكی بچوكی بۆ دروست كردبووین  ئه‌و كاته‌ ژماره‌مان 18 پێشمه‌رگه‌ بوو  له‌سه‌روه‌ی ئێمه‌ ره‌بایه‌ی قوات خاسه‌ی لێبوو له‌وێ ئێمه‌ی شاردبۆوه‌   به‌  په‌لكه‌ به‌سێ ی دایكی نانی بۆ ره‌وانه‌ ده‌كردین به‌راستی من  هه‌رگیز ئه‌و خه‌ڵكه‌ قاره‌مانه‌ ناتووانم له‌بیربكه‌م هه‌مووكاته‌كان له‌ گه‌ل یاده‌وه‌رییه‌كانمن . بورهانی سه‌عید سۆفی له‌ ئاماژه‌یه‌كی تریدا چۆنیه‌تی ده‌ربازبوونیان له‌ بازگه‌ێكی جاشه‌كاندا كه‌ له‌كاتی جێگۆركێ ی خۆی و شه‌هید رێبازمان بۆ ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ: من و شه‌هید رێباز بووین جێگای خۆمان  ده‌گۆری له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر ئه‌وه‌بوو له‌ رێگای دۆسته‌كانی خۆمان به‌ قه‌لابێكی سه‌لاحه‌ین به‌ ناو مه‌لائۆمه‌ر ره‌تده‌بووین ئێمه‌یان راگرت وو داوای ناسنامه‌یان لێ كردین منیش ووتم ناسنامه‌مان لانیه‌ ئێمه‌ جاشی ..........ین كابرا بی  جاش  ووتی مه‌لێ جاش بلێ فرسان ووتم كاكه‌ ئێمه‌ جاشین رێگامان بده‌ بابرۆین جاشه‌كه‌ ووتی ئێوه‌ ده‌بێ چه‌كاكانتان دانێن چونكه‌ ناسراو نین و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌ نین  ده‌وریاین داین چه‌كیان لێ راكێشاین، له‌و كاته‌دا هه‌رچه‌نده‌ چه‌كه‌كانی ئێمه‌ سواربه‌ڵام ئێمه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی قه‌ڵاب  بوو ین ، ووتم كاكه‌ من ئه‌و براده‌ره‌ ده‌ناسم ناوی (...... )یه‌ با ئه‌وبێته‌ له‌ ناوسه‌یاره‌كه‌ چه‌كاكانتان پێ ده‌ده‌ینم چونكه‌ بۆ ئێمه‌ عه‌یبه‌ به‌م شێوه‌یه‌ چه‌ك دابنێین  ئه‌وه‌بوو یه‌ك له‌ چه‌كداره‌كان بۆلای ده‌رگای سه‌كن هات من له‌وێدا دانیشتبووم  یه‌كسه‌ر ملیم گرتوو ووتم من بورهانی سه‌عید سۆفیم ئه‌وه‌ش كاك رێبازه‌ لێپرسراومانه‌  ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیتین به‌ هێزه‌كه‌ت بلێ په‌رته‌ بكه‌ن  ئه‌گه‌ر نا لێره‌ به‌ر له‌ خۆم تۆ ده‌كوژم، ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر هێزه‌كه‌ی په‌رته‌ پێ كردو ئێمه‌ش ده‌ربازمان بوو.
ماوێتی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP