كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی نوێ‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی نوێ‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ‌ 18/8/2017
ئاماده‌كردنی دیاری سابیر

سه‌نته‌ری ئه‌لبه‌سیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌‌و راوێژكاری‌و خزمه‌تگوزاریی فێركردن كۆنگره‌یه‌ك به‌ناونیشانی راگه‌یاندنی نوێ‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكده‌خات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ توێژه‌رانی بواره‌كه‌ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش به‌لیژنه‌ی وه‌رگرتنی توێژینه‌وه‌كان بكه‌ن‌و توێژینه‌وه‌كانیان بنێرن بۆ ئیمه‌یڵی almuaatmers@gmail.com.

راگه‌یاندن رۆڵی كاریگه‌رتری بینی 
له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا سه‌نته‌ره‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ شێوازه‌كانی نوێی راگه‌یاندن رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی ژیاندا هه‌یه‌‌و زیادبوونی رۆڵی له‌ گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌ سیاسییه‌كاندا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی گرته‌وه‌، رۆڵی هه‌بوو له‌ گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌ له‌و وڵاتانه‌دا روویاندا، روونیشیكردۆته‌وه‌: راگه‌یاندن رۆڵی كاریگه‌رتری بینی له‌ دیاریكردنی هه‌ڵوێسته‌كان‌و  گۆڕانیان له‌ به‌رامبه‌ر دۆسێ جیاوازه‌كان‌و پته‌وكردنی به‌های سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی، وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌هاو ره‌فتارانه‌ی هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌ مه‌ترسی زۆر كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بن له‌سه‌ر سیستمی خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌نته‌ری ئه‌لبه‌سیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی پێ ناسراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ره‌نگه‌ به‌به‌راورد به‌ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو خێزان‌و سیستمی په‌روه‌رده‌یی، بازنه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی فراوانتر بووبێت‌و ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی كه‌ناڵه‌كانی نوێی راگه‌یاندن له‌سه‌ر كلتووره‌كانی دیكه‌ ره‌خساندیان‌و له‌ سایه‌ی نه‌بوونی چاودێریی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌، پێویست بوو تیشك بخرێته‌ سه‌ر رۆڵی ئه‌و شێوازانه‌‌و دیاریكردنی كاریگه‌ریی دووسه‌ره‌ بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه‌، سه‌ره‌ڕای داواكاریی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ به‌رپرسیارێتی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی راگه‌یاندنی ئامانجدار، به‌های خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پته‌وتر ده‌كات، كه‌ به‌هاكانی له‌ ئایینه‌كان وه‌رگرتووه‌، به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام.

ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌ كردووه‌ له‌ چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوورییه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان له‌ به‌كارهێنانی خێزان بۆ شێوازه‌ نوێیه‌كانی راگه‌یاندن، زیادكردنی راگه‌یاندنی نوێ بۆ بونیاتنانی خێزانی‌و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆڵی دامه‌زراوه‌كان له‌ رێنماییكردنی به‌كارهێنانی پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، راگه‌یاندنی نوێ له‌ نێوان به‌ها ره‌سه‌نه‌كاندا، راگه‌یاندنی نوێ‌و لێكه‌وته‌كانی له‌ ئاڕاسته‌كانی لاواندا.   

مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن
سه‌نته‌ری ئه‌لبه‌سیره‌ چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌ بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداریی له‌ كۆنگره‌كه‌دا بكه‌ن‌و له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: به‌شداربوون مافی هه‌موو توێژه‌ران‌و ئه‌كادیمی‌و بایه‌خدارانه‌ ده‌رباره‌ی راگه‌یاندن، له‌ رێی پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانیانه‌وه‌، ده‌بێت توێژینه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره‌وه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ بنووسرێ‌و دۆسێ‌و كێشه‌كانی به‌پێی پێوه‌ره‌كانی پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی په‌یڕه‌كراو له‌ نووسینی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كاندا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ توێژینه‌وه‌‌و بابه‌ته‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بڵاونه‌كرابنه‌وه‌‌و یان له‌ چالاكی‌و دیداره‌كاندا پێشكه‌ش نه‌كرابن، یان له‌لای دیكه‌وه‌ پێشكه‌ش نه‌كرابن‌و ئه‌گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌دا په‌سه‌ند كرا، رێگه‌ نادرێت به‌هه‌مان شێوه‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ 30 لاپه‌ڕه‌ زیاتر نه‌بێت، به‌سه‌رچاوه‌‌و فۆنتی نووسینی 14 له‌گه‌ڵ جۆری نووسینه‌كه‌دا، بانگهێشتنامه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و توێژه‌رانه‌ ده‌كرێت كه‌ توێژینه‌وه‌كانیان په‌سه‌ند كراوه‌‌و جگه‌ له‌ بلیتی سه‌فه‌ر، لایه‌نی رێكخه‌ری كۆنگره‌ خه‌رجی مانه‌وه‌‌و خواردنی به‌شداربووان به‌درێژایی رۆژانی كۆنگره‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، لیژنه‌ی زانستی پابه‌ند نییه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌كان، توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ رێی ئیمه‌یلی تایبه‌ت به‌كۆنگره‌وه‌ ده‌نێردرێت almuaatmers@gmail.com، نرخ بۆ توێژه‌ره‌ عیراقییه‌كان 50 دۆلاره‌‌و بۆ غه‌یری عیراقییه‌كانیش 100 دۆلاره‌، دوا مه‌رجیش بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر سێ زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و جۆری نووسینی (simplified arabic) له‌ توێژینه‌وه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن.

ئامانجه‌كانی كۆنگره‌
سه‌نته‌ری ئه‌لبه‌سیره‌ ئاماژه‌ی به‌ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كه‌ كردووه‌، كه‌ بریتین له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوورییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌خێزان له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی شێوازه‌ نوێیه‌كانی راگه‌یاندن، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ رۆڵی گرنگی راگه‌یاندنی نوێ له‌ تۆكمه‌كردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، دیاریكردنی به‌رپرسیارێتی هه‌موو دامه‌زراوه‌كان له‌ رێنمایی كردنی به‌كارهێنانی خێزانیی بۆ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،  دیاریكردنی گۆڕانكارییه‌كان له‌ سیستمی به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌رده‌می راگه‌یاندنی نوێدا، ناسینی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه‌ به‌كارهێنانی شێوازه‌كانی نوێی راگه‌یاندن پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ دانانی پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ تۆكمه‌كردنی سیستمی به‌های خێزانیی له‌ سه‌رده‌می راگه‌یاندنی نوێدا.

واده‌ی گرنگ
سونته‌ری ئه‌لبه‌رسیره‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای واده‌ی وه‌رگرتنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌ 31/8/2017 دا، هه‌روه‌ها دوا واده‌ بۆ وه‌ڵامی لیژنه‌ی ئه‌نجامه‌كان بۆ توێژه‌ران كه‌ 14/9/2017 یه‌، دوا واده‌ی وه‌رگرتنی توێژینه‌وه‌كانیش رۆژی 15/10/2017 ده‌بێت‌و هه‌روه‌ها دوا واده‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی 
به‌شكداریكردن رۆژی 1/11/2017 یه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP