خاك، كه‌ناڵه‌ نازداره‌كه‌ی‌ كوردستان، به‌ ستایلێكی‌ تره‌وه‌ ببینن
جگه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ سـه‌ره‌كییه‌، سێ‌ كه‌ناڵی‌ تر بۆ مناڵان، فیلم، موزیك ده‌كاته‌وه‌ خاك، كه‌ناڵه‌ نازداره‌كه‌ی‌ كوردستان، به‌ ستایلێكی‌ تره‌وه‌ ببینن ‌ 25/8/2017
ئا: کەنار قاسم
خاك، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌یه‌، كه‌ زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ وه‌كو چ وه‌كو كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی‌، چ وه‌كو ده‌زگایه‌كی‌ چاپه‌مه‌نی‌ و چ وه‌كو شوێنێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ دراماو فیلم و گۆرانی‌ و رادیۆ،  به‌رده‌وامه‌و وه‌كو به‌شێك له‌ بینه‌رانی‌ ده‌ڵێن، كه‌ناڵه‌ نازداره‌كه‌یه‌، چونكه‌ هه‌رده‌م دوور بووه‌ له‌ سیاسه‌ت و ململانێ‌ و خه‌ریكی‌ داهێنانی‌ هونه‌ری‌ و رووناكبیریی بووه‌.
له‌ئێستاشدا، ئه‌م ده‌زگایه‌، چه‌ند به‌رنامه‌و پلانێكی‌ نوێی‌ هه‌یه‌، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی‌ ده‌زگاكه‌، به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌.
كوردستانی‌ نوێ‌، دیدارێكی‌ تێروته‌سه‌لی‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند زاهیر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ خاك رێكخست و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ دایه‌وه‌.




*سه‌ره‌تا له‌باره‌ی‌ سه‌ره‌تاكانی‌ دامه‌زراندن و ئامانجی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ زاهیر سدیق وتی‌:
-دیاره‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندی خاك -ه‌وه‌ ساڵی ١٩٩٧  ئه‌توانم بڵێم وه‌كو یه‌كه‌م ده‌زگای راگه‌یاندنی دوور له‌ سیاسه‌ت دوور له‌ پاشكۆی هیچ به‌رنامه‌ و گرووپ و ئه‌جه‌ندایه‌ك  و پرۆگرامێكی سیاسی نه‌بێت. تاكه‌ كه‌ناڵی ئه‌هلی بوو به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ و ئازایانه‌ توانی كاره‌كانی خۆی بكات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا خاك بوو به‌ یه‌كه‌مین كه‌ناڵی لۆكاڵی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان دروستكرد و بینه‌رێكی زۆری بۆ خۆی په‌یداكرد. دیاره‌ ئه‌و كاته‌ بۆشاییه‌كی زۆر هه‌بوو له‌ كاری ڕاگه‌یاندندا و راگه‌یاندن به‌ گشتی له‌ سایه‌ی پارته‌ سیاسیه‌كاندا بوو ده‌توانم بڵێم به‌شێ زۆریشی پاشكۆۆ ئه‌جنداو به‌رنامه‌ی سیاسی حیزبه‌كان بوو. كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی په‌سه‌ندكراوه‌ له‌ هه‌موو جیهانیشدا زۆرن ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ رۆژنامه‌ رادیۆ تیڤی خۆیان هه‌یه‌. ،به‌ڵام  خاك یه‌كه‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌بوو خۆی جیابكاته‌وه‌  بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی  ئازادانه‌ وه‌كو سه‌كۆیه‌كی ئازاد ببێته‌ منیبه‌رێكی راستگۆ  بۆ كۆكرده‌نه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی  كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا دژ به‌هه‌ندێ دیارده‌ی دزێو بن. به‌تایبه‌ت له‌ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له‌مپه‌ڕ له‌ كارركردندا دوچاری هاوڵاتیان ده‌بویه‌وه‌، له‌ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانگه‌كاندا، له‌ سیاسه‌تی چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی  هه‌رێم به‌گشتی دا خاك زۆر ئازادانه‌ له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌وه‌وه‌  وه‌كو سه‌كۆیه‌كی ئازادكاره‌ماكی خۆی ده‌كرد.
* پاشان له‌باره‌ی‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ده‌زگای‌ خاك-ه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵه‌كه‌ وتی‌:
- هاوكات له‌گه‌ڵ دروست بوونی خاك به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م گۆڤارێكی ته‌نز ئامێز دانرا به‌ناوی (سیخورمه‌) كه‌ ئه‌ویش یه‌كه‌م گۆڤاری ره‌خنه‌ی ته‌نزئامێزبوو. سیخورمه‌ش كه‌ خۆی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گۆڤاره‌كه‌ زۆر گونجاو بوو به‌رنامه‌یه‌ك یان پرۆگرامێكی په‌یڕه‌و ده‌كرد كه‌ دژ به‌ هه‌موو دیارده‌یه‌كی دزێو بوو ئیتر كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی یان هونه‌ری بووبێت له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه‌دا  ره‌خنه‌ی له‌وانه‌ ده‌گرت  كه‌ ناته‌بایه‌ كه‌ ناقۆڵایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا گونجاو نیه‌ . هه‌ر به‌دوای ئه‌ویشدا گۆڤاری خاك كه‌ گۆڤارێكی خێزانی بوو له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك كار بوون كه‌ پێگه‌ی خاكی له‌ناو خه‌ڵكدا به‌هێزكرد، به‌ داخه‌وه‌  پاش ماوه‌یه‌كو تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك به‌هوۆی هه‌ندێك هۆكاری ده‌ره‌كی و هه‌ندێك هۆكار له‌وانه‌یه‌ ده‌ر به‌ ویستی خاك خۆی بێت قه‌یرانی گه‌وره‌ دروست بوو بۆ ماوه‌یه‌ك كۆی به‌رنامه‌و كاره‌كانی راگیرا  ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ 2012 ه‌وه‌  له ‌ناوه‌راستی ئه‌و ساڵه‌دا په‌خشی به‌رنامه‌كانی خۆی ده‌ست پێكرده‌وه‌. ئێمه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چۆن وه‌كو سه‌ره‌تا  به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو په‌یڕه‌ومان ده‌كرد وه‌كو كه‌ناڵێكی كه‌لتوری یاخود كه‌ڵچه‌ر كه‌ناڵێك  بتوانین بایه‌خی زۆر بده‌ین به‌ لایه‌نی ئه‌ده‌بی رۆشنبیری، هونه‌ری، به‌گشتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ خاك داویه‌تی له‌ ناوه‌راستی ساڵی 2012 تا ئێستا ده‌توانم بڵێم تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ په‌یڕه‌وی كردووه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو و هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانیین كه‌ له‌ ساڵی 2012 بدواشه‌وه‌ جه‌دوای مانه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كان كه‌م بووه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی  زۆربوون بینه‌ری كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كان به‌گشتی كه‌میكرد. به‌ڵام سۆشیال میدیا  هاوشانی ئه‌وه‌ به‌جۆرێك گه‌شه‌ی سه‌ند بۆیه‌ خاك بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه‌  په‌خشی به‌رنامه‌كانی هاوكات له‌ رێگه‌ت ماڵپه‌ڕ و په‌یج و سایتی خاك خۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌و شتانه‌ بڵاوبكاته‌وه‌، كه‌ ئێستا ده‌توانم بڵێم خاك نه‌ك له‌سه‌ر ئاسته‌ لۆكاڵیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاسته‌ جیهانیه‌كه‌ به‌شێكی زۆر خه‌ڵك به‌رنامه‌ی ئه‌بینێت یاخود ماڵپه‌ڕی خاك ده‌بینێت خوێنه‌رێكی زۆر  و سه‌ردانیكه‌ری هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ بۆته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین بینه‌رو خوێنه‌رێكی زۆر په‌یج و سایته‌كه‌ش هه‌یه‌ هه‌وڵی زیاتر و جدیتر بده‌ین، هه‌ر بۆیه‌ خاك خۆی بیری له‌وه‌كرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ یاخود رونتر بڵێم ئه‌مڕۆی كاربكات، بۆ نمونه‌ ئه‌مڕۆ  بیرله‌وه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌  ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م چ خزمه‌تێكی به‌ بواری راگه‌یاندن كردووه‌ هاوشانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م تۆش  هه‌وڵبدیت  كاره‌كانت به‌شێوه‌یه‌ك ئاڕاسته‌كرابێت  كه‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌و رونترین شێوه‌ بگات. كه‌ باس له‌ سۆشیال میدیا ده‌كه‌م من دڵنیام له‌سه‌رانسه‌ری  جیهاندا ئه‌مڕۆ چ له‌ رووی فه‌یسبوك و په‌یج و سایته‌كاندا خه‌ڵكێكی زۆر موتابیعه‌ كه‌ ده‌توانم بڵێم فه‌یسبوك كاڕێكی وایكردوه‌ هه‌ر كه‌سه‌و ده‌توانێت ببێت به‌ خاوه‌ن چه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی خۆی. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌زگایه‌كین كه‌ كۆمه‌ڵێك به‌شی جیاجیای تیایه‌ بیرمان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م پرۆگرامانه‌ی خۆشمان بێنینه‌ ناو ئه‌م بواره‌وه‌ و هه‌وڵێكی له‌و گرنگتریش هه‌وڵماندا په‌خشی ئێمه‌ له‌ ئه‌وروپاش ببینرێت، سیستمێك هه‌یه‌ پێی ده‌ڵین (IPTV) ، كه‌  ئه‌مه‌ش سیستمێكی ئینته‌رنێتیه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی لۆكاڵی و یاخو ئاسمانیه‌كانیش هه‌ر له‌م سیستمه‌یه‌ ، واته‌ ئێمه‌ ئێستا له‌ ئه‌وروپا به‌ هۆی سیستمی   IPTV ه‌وه‌ بینه‌رێكی زۆرمان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بینه‌ری به‌رنامه‌و فیلمه‌كانی خاك . ئێستا خاك له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داویه‌تی بایه‌خێكی زۆری به‌مه‌ش داوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم خاك له‌ قۆناغێكدا لۆكاڵی بووه‌ ئێستا له‌وه‌ ده‌رچووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی بینه‌ری سنوری خاك ده‌گاته‌ زۆر شوێنی دنیا ، ئه‌مه‌ بۆته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ین و بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌  هه‌وڵه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك چڕبكه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاستی لۆكاڵی ده‌رچێت تێكه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م  سود له‌ پرۆگرام و به‌رنامه‌ جیهانیه‌كان وه‌ربگرین و هه‌روه‌ها سود له‌ به‌رنامه‌ لۆكاڵیه‌كانی خۆمان وه‌ربگرین.
*له‌باره‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌ دیارانه‌ی‌ له‌ خاك په‌خش ده‌كرێن و كاریگه‌رییان هه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵه‌كه‌ وتی‌:
- یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌  كه‌ وه‌كو به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ وایه‌ ، وه‌كو چۆن ئه‌ڵێی هه‌موو شارێك هه‌موو شوێنێك له‌ دنیادا له‌وانه‌یه‌ شه‌قامێكی هه‌بێت پێی بوترێت شه‌قامی سه‌ره‌كی. ئێمه‌ش له‌ خاك به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ وه‌كو به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار په‌خش ده‌كرێت ، رۆژێك ریكۆرد ده‌كرێت و رۆژی دوای په‌خش ده‌كرێت،  به‌رنامه‌یه‌كه‌ به‌ ناوی (گۆڤار) ، هه‌ر گۆڤار خۆی ته‌رتیب كراوه‌ ته‌رتیب واته‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌شه‌كانی جیاكراوه‌ته‌وه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كه‌ بڕگه‌ی هه‌مه‌ره‌نگی هه‌یه‌ له‌ گۆڤاردا كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتن  سازده‌كرێت له‌سه‌ر داهێنانی نوێ له‌ بواری مۆزیك شانۆ سینه‌ما ، ئه‌و هه‌واڵه‌ جیهانیانه‌ یاخود ئه‌و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر ئاسته‌ لۆكاڵیه‌كان و په‌یوه‌ندی به‌شاره‌كانی كوردستانو شه‌قه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌.‌ گۆڤار زۆر بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی له‌ خۆ گرتووه‌  ده‌توانم بڵێم به‌رنامه‌ی گۆڤار كۆی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌یه‌ له‌ به‌رنامه‌ی گۆڤاردا كۆبۆته‌وه .
به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ به‌ ناوی(ترپه‌) به‌ ئینگلیزیه‌كه‌ی پێی ده‌وترێ (pull) به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروستیه‌ ، له‌لایه‌ن سێ دكتۆری به‌رێزه‌وه‌  به‌ سێ پسپۆڕی جیا جیا به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروستی باشمان بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ن  په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی رۆژانه‌و ئه‌و نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵایانه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی ئێمه‌  به‌ ئاگابێت لێی ئه‌ویش به‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ باشه‌كانی خاك ده‌بینم. 
هاوكات به‌رنامه‌ی (كلاكێت)مان هه‌یه‌ كه‌ بایه‌خی ته‌واو ده‌دات به‌ رۆشنبیری سینه‌ما و فیلمی نوێ  و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ ، یه‌كێكه‌ له‌و به‌رنامه‌ هونه‌ریانه‌ی هه‌م جموری هه‌یه‌ و هه‌م  جێگه‌ی بایه‌جیشه‌ لای ئێمه‌.
*كه‌ناڵه‌كه‌، بایه‌خی‌ تایبه‌ت به‌مناڵانیش ده‌دات و هه‌رده‌م به‌رنامه‌ی‌ بۆیان هه‌یه‌، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌، زاهیر سدیق وتی‌:
-هاوكات مه‌ودایه‌كی كه‌میشمان داناوه‌ كه‌ هێواش هێواش به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ین كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین بۆ مناڵان كه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ئیتر له‌ خاك پێشكه‌ش ده‌كرێن ته‌نها بۆ مه‌شغوڵكردن یان بۆ كاتبه‌سه‌ربردنی منداڵ نه‌بێت به‌ڵكو له‌ پاڵیا ئه‌مانه‌وێت كه‌ناڵێكی په‌روه‌رده‌یش بێت كه‌ناڵێكی ئاڕاسته‌كراو بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ میتۆدێكی جوان و په‌روه‌ردیه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی جوان و چاك بۆ منداڵان په‌یڕه‌و بكه‌ین. هه‌وڵمانداوه‌و دیراسه‌ی زۆر شوێن و ناوچه‌مان كردوه‌ كه‌ میتۆدی كاردكردنی وه‌كو وڵاتێكی هۆڵه‌ندا یان به‌ریتانیا  له‌ رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ به‌ هه‌ند وه‌ده‌گرین به‌ڵام ده‌كرێت بیگونجێنین له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی كوردستان خۆیدا نه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵێك له‌ به‌ریتانیا  له‌ هۆڵه‌ندا موسته‌لزه‌ماتی چۆن بۆ ئاماده‌كراوه‌ وا بزانین منداڵی كوردیش هه‌یه‌تی به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌ هه‌موو دنیا یه‌ك جۆره‌ ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌یه‌ین چ شتێك قابیلی قبوڵه‌ و چی قابیلی ره‌تكردنه‌وه‌یه‌. منداڵ فێربكه‌ین بۆی هه‌یه‌ چی بكاتب و چی نه‌كات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ نه‌ك وه‌كو  جاران به‌ شێوه‌یه‌كی جه‌بری منداڵ فێری كۆمه‌ڵێك شت ده‌كرا، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت  دوور له‌و زه‌خته‌ دوور له‌و فشاره‌ كه‌ كاریگه‌ری سایكۆلۆجی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی منداڵ فه‌سله‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی جوان بێنینه‌ ناو كایه‌ی  به‌رنامه‌كانمانه‌وه‌و هێواش هێواش  هه‌وڵبده‌ین كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر   دایكان باوكان مامۆستاكان به‌ گشتی. ئه‌مانه‌ به‌گشتی  له‌ خاكدا ویستومانه‌  كاری بۆ بكه‌ین  جگه‌له‌وه‌ش  ئێمه‌ هه‌ندێ به‌رنامه‌ی مێژوویمان هه‌یه‌ جاروبار  بۆ هه‌ندێ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كان  یاخود هه‌ندێ رووداوی  مێژوویی  كه‌ خاك له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌  بایه‌خی به‌م به‌رانامانه‌ داوه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی باشێشی هه‌بووه‌ ، و ئه‌م به‌رنامانه‌ ده‌توانم بڵێم مێژوویه‌كی ئه‌وه‌نده‌ دێرێنی هه‌یه‌  كه‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونی خاكدا كه‌ ده‌ستمان پێكرد  و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت  هه‌وڵه‌كانمان زیاتر چڕ كردۆته‌وه‌و هه‌ندێ له‌و به‌رنامانه‌شمان  سه‌ر له‌نوێ ئه‌پده‌یت كردۆته‌وه‌ جارێكت تر ئاماده‌مانكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  خوێندنه‌وه‌ی تازه‌ی بۆ بكه‌ین  باوه‌ڕی نه‌گۆڕمان به‌وه‌بوه‌ كه‌ مێژوو  ئه‌وه‌نیه‌ رویداوه‌ مێژووش وه‌كو هه‌ر شتێكت تر پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌  ئه‌پده‌یتی بكه‌ی هه‌میشه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت بۆیه‌  ئه‌و به‌رنامه‌ مێژوویانه‌ ده‌ستبه‌رداری نابین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ری. به‌ گشتی هه‌ندێ هه‌نگاومان ناوه‌ و هه‌نگاوی كه‌شمان هه‌یه‌  ره‌نگه‌ ئێستا بواری باسكردنی نه‌بێت یان وتنی نه‌بێت پێشم خۆشه‌  له‌ هه‌وڵه‌كانمان  بۆ كه‌ناڵێكی منداڵان  یاخود بۆ ماوه‌ی منداڵانی كه‌ناڵی یه‌كی خاك ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م  رێكخراوی منداڵپارێزی  كوردستان  رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌ هه‌وڵه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بۆردێكمان دروستكردوه‌ ته‌له‌فزیۆنی خاكو رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان  ده‌ستورێك دابنێین یان پڕۆگرامێك دابنێین  بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین  به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌ندروست ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ین  له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت كه‌ چ له‌ رووی سایكۆلۆجی چ له‌ رووی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵ  كاریگه‌ری باشیان هه‌بێت، دیاره‌ رێكخراوی منداڵپارێز  كۆمه‌ڵی  ماموۆستاو چاودێر و په‌روه‌رده‌كه‌ری باشیان تیایه‌  هاوكات ئه‌وان كۆمه‌ڵێ  بنكه‌یان هه‌یه‌  كه‌ بنكه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌ر‌زشین كۆمه‌ڵێك چالاكی گه‌وره‌ی تیاده‌كرێت كه‌ منداڵی تیا په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا پری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز درست بكه‌ینو  كاردكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بتوانین پرۆگرامێك دابرێژین  و په‌یڕه‌وی بكه‌ین به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك  كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ نه‌بێت. هه‌وڵبدین ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ باسی ده‌زانن  بۆ منداڵی ئه‌مڕۆ بیگوێزینه‌وه‌ بیكه‌ین به‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك . ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی یه‌كی خاكه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت به‌ڵام خاك بۆ خۆی ئێستا به‌ سیستمی IPTV له‌ رێگه‌ی ڤایبه‌رو كۆمپانیای IQه‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ 3 كه‌ناڵ دابنێین كه‌ناڵێكیان تایبه‌ت به‌ منداڵان ، كه‌ناڵێك تایبه‌ت به‌ فیلم 24 سه‌عاته‌  به‌ ژێرنووسی كوردییه‌وه‌، كه‌ناڵێك تایبه‌ت به‌ موزیك بۆ ئه‌مه‌ش پرسمان به‌ میوزیسیان كردووه‌ به‌ ج به‌رنامه‌یه‌ك دابنێێن چونكه‌ له‌ راستیدا كردنه‌وه‌ كه‌ناڵ ئاسانه‌ ، به‌ڵام  به‌ڕێوه‌بردنی سه‌خته‌ ئه‌وه‌تا ئێمه‌ بۆ كه‌ناڵی منداڵان بۆردێكان له‌گه‌ڵ منداڵپارێز دروستكردوه‌، بۆ كه‌ناڵی مۆزیكیش  هه‌وڵمانداوه‌ كۆمه‌ڵێك مامۆستا و خه‌ڵكی شاره‌زا له‌ بواری موزیكدا سكرێپتێك دابنێین یاخود پڕۆگرامێك دابنێین  كه‌ بتوانین كاته‌كانی په‌خشی ئه‌م به‌رنامانه‌ی كه‌ وه‌كو كه‌ناڵی مۆزیك هه‌یه‌  به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت و دیراسه‌ی سایكۆلۆژیه‌تی  هه‌موو چێن و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ بكه‌ین به‌ نمونه‌ بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه‌  به‌یانیان چ جۆرێكی مۆزیك پێشكه‌ش بكات باشه‌  له‌ تایمی نیوه‌ڕۆو دوا نێوه‌ڕۆدا چی بێت و له‌ تایمی شه‌واندا چی بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغ نه‌بێت . 
*له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ی‌ تایبه‌ت به‌فیلم ده‌بێت و به‌نیازن له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا بیكه‌نه‌وه‌، وتی‌:
-له‌باره‌ی كه‌ناڵی فیلمه‌كه‌شمانه‌وه‌ كه‌ 24 سه‌عاته‌یه‌ چۆن mbc 2 توانی كه‌نالێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت ئێمه‌ژ پێمان باش بوو كۆمه‌ڵێك فیلمئ جاد و باش  به‌ ژێرنووسی كوردیه‌وه‌  په‌خشی هه‌بێت دیاره‌  ئه‌م سیستمی IPTV یه‌ی  كه‌ باسی ده‌كه‌م  سیستمێكه‌ جارێ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ كورستان  بڵاونه‌بۆته‌وه‌ هه‌موو كه‌سێك خه‌تی ڤایبه‌ری نیه‌  كه‌ ئه‌مه‌ ئێمه‌ ئه‌م ئاماده‌كاریانه‌مان كردووه‌  ئه‌مانه‌وێت وه‌كو سه‌ره‌تا باسم كرد  له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌وتوه‌كانی سه‌رده‌مدا بڕوات خال ، یانی ئێمه‌ بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا  سوشیال میدیاوبواری ئه‌نته‌رنێت به‌ گشتی كه‌ داخڵی هه‌موو ماڵێك بووه‌  به‌ڵام سێرڤزه‌كه‌ی  خزمه‌تگوزاریه‌كانیشی  ئه‌چێته‌ هه‌موو ماڵێك ئێستا له‌ زۆر وڵاتی دنیادا له‌ رێی سیستمی نێته‌وه‌  زۆر كه‌ناڵ ده‌بینن  كوردستانیش له‌ ئاینده‌دا وای لێ دێت رسیڤه‌رێكی بچووك وه‌كو چۆن رسیڤه‌ر هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان ، رسیڤه‌رێك بكڕێت و خه‌ڵك ساڵانه‌ ئیشتراك بكات له‌ رێگه‌ی نێته‌وه‌ كه‌ ئیشتراكه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانه‌  ، به‌لام ده‌توانێت كۆمه‌ڵیك كه‌ناڵی ئاسمانی  جیهانی و لۆكاڵیش ببینێت، ئێستا خاك هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاراسته‌ی شه‌پۆل بێت له‌گه‌ڵ‌ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م بتوانێت گڕوتینێك بدات به‌ خۆی بۆیه‌ ئه‌م كارانه‌ی كردووه‌، و یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه‌ حه‌زده‌كه‌م  لێره‌دا باسی بكه‌م  و نه‌بێت له‌ جۆرێك له‌ گازه‌نده‌  ره‌نگه‌ پرسیارێك دروست بێت  ئایا له‌ قه‌یرانیكی وادا خاك چۆن ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ناوه‌ ؟ زۆر راشكاوانه‌ ده‌توانم بڵێم  ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ خاك داویه‌تی  به‌ بودجه‌یه‌كی زۆر كه‌م  چونكه‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌ده‌می  پێشكه‌وتن  ته‌كنه‌لۆجیا به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه‌  تێچووی  ئه‌م كه‌ناڵانه‌به‌راورد ناكرێت به‌ تێچووی كه‌ناڵێكی ئاسمانی  له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌  هه‌م كرێیان گرانه‌  هه‌م كڕینه‌وه‌ی بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی  به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵانه‌ كه‌ناڵی ئه‌مڕۆییه‌  كه‌ناڵی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌ هه‌موو كه‌س له‌ ریگه‌ی مۆبایل یان ئایپاده‌كه‌ی ده‌توانێت بیبینێت  و تێچووی زۆر زۆر كه‌مه‌ ، به‌لام پێویستی به‌وه‌یه‌ ئه‌م كه‌ناڵانه‌ ئه‌قڵی گه‌وره‌ی له‌پشت بێت بۆ به‌ڕیوه‌بردن بۆپڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی  كه‌ هه‌یه‌، تۆ هه‌ر شتێك ده‌كه‌یت ده‌بێت ئه‌جێندایه‌كی خۆی له‌ پشت بێت و دانانی كه‌ناڵ ئه‌توانم بڵێم ئاسانه‌ به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنی گرانه‌ ، گرانیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت  ده‌بێت بزانیت ئه‌م كه‌ناڵانه‌ به‌چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بێت و بۆچیش دامه‌زراوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP