به‌سه‌رهاتی‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ هیچ هه‌ستێكی‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نیه‌
به‌سه‌رهاتی‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ هیچ هه‌ستێكی‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نیه‌ ‌ 8/9/2017
ئازاد جه‌لال
ئارام هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌‌و له‌ناو پۆلدا گیرۆده‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ تاكلایه‌نه‌ ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی‌ (12) ساڵ بوو، ده‌نگی‌ گڕ بوو بوو، سمێڵی‌ گوگره‌ بوو بوو، هه‌موو ڕۆژێك كه‌ ده‌رزی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بوایه‌، ئیتر ئارام  ئارامی‌ لێ‌ هه‌ڵده‌گیرا، هه‌ر دوای‌ وانه‌كه‌ ڕایده‌كرده‌ سه‌رئاو.  
 مامۆستای‌ كۆمه‌ڵایه‌تیان كچێكی‌ جوانی‌ قژ خاو بووه‌. تا ئێستاش جوانیه‌كه‌ی‌ له‌ بیر و زهنی‌ ئارام دا ماوه‌ته‌وه‌. مامۆستاكه‌یان هه‌ستی‌ كردبوو كه‌ ئارام  ڕوانینه‌كه‌ی‌ ئاسایی نیه‌، ده‌یزانی‌ شتێك ده‌كات كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ گشتیه‌، بۆیه‌ هه‌موو جارێك شوێنی‌ دانیشتنی‌  ئارامی‌ له‌ نێو پۆله‌كه‌ی‌ گۆڕیوه‌، له‌ كورسیه‌كه‌ی‌ دواوه‌ ئارامی‌ ده‌برده‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ستی‌ كرد بوو ئارام ده‌ست ده‌خاته‌ ناو گیرفانی‌.   
ئارام ته‌نیا دوو پانتۆڵی‌ هه‌بوو، گیرفانی‌ هه‌ر دوو پانتۆڵه‌كه‌ی‌ كون كردبوو، له‌ ناوپۆل، له‌ ناو پاس، له‌به‌رده‌م ستاره‌ی‌ ماڵه‌وه‌یان ده‌وه‌ستاو هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی‌ مێی‌ ببینیایه‌ ئه‌و ده‌ستی‌ بۆ گیرفانی‌ ده‌برد.  
ئارام تاقه‌ مرۆڤێكه‌ له‌م سه‌ر زه‌وییه‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ی‌ له‌ ده‌فته‌ری‌ زیكره‌یاته‌كانیدا نووسیوه‌، ئارام خوێنه‌رێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ كتێبه‌ كوردییه‌كانیشه‌. لێره‌و له‌وێش نووسین بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ ده‌فته‌رێكدا ده‌نوسێت، ده‌ڵێت: من گرێیه‌كی‌ ده‌روونیم هه‌یه‌، نازانم   چۆن ئه‌م گرێیه‌ بكه‌مه‌وه‌؟!   
كاتێك یه‌كترمان بینی‌ ده‌فته‌رێكی‌ كۆنی‌ شه‌ق‌و شڕی‌ دامێ‌‌و وتی‌:  كێشه‌كه‌ی‌ من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئا له‌و به‌رواره‌وه‌ من خه‌یاڵ به‌ كچ و ژنه‌وه‌ ده‌كه‌م  33 ساڵ پێش ئێستا، ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ  هه‌ر كه‌سێكم ببینیایه‌. خێرا له‌ خه‌یاڵی‌ خۆمدا  خۆزگه‌م ده‌خواست كه‌ بێته‌ ژنی‌ من.  به‌ خه‌یاڵ قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌كرد وه‌ك ژن‌و مێرد. ئه‌مه‌ چی‌ پێ‌ ده‌وترێت؟ له‌ماڵه‌وه‌ پێیان ده‌وتم تۆ ته‌واو نیت. به‌ڵام من به‌و ژنهێنانه‌ خه‌یاڵیه‌ زۆر ئاسووده‌م، له‌وانه‌یه‌ هۆكار ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئێستا هیچ  هه‌ستم بۆ ژنه‌كه‌م نیه‌، پێنج ساڵه‌ نه‌چووم به‌لایدا؟  ئارام له‌ جیهانی‌ تایبه‌تی‌ خۆیدا بوو، نه‌یهێشت یه‌ك كه‌لیمه‌ قسه‌ بكه‌م وتی‌:  
 له‌ بیرمه‌  له‌كاتی‌ هه‌ستانم  بۆ حه‌لكردنی‌ وانه‌ی‌ بیركاری‌ مامۆستاكه‌م زۆر زوو دای ده‌نیشاندمه‌وه‌، چونكه‌ بۆنم لێ‌ ده‌هات، تێبگه‌ مه‌به‌ستم چیه‌.
 ئه‌و مێرد منداڵه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئالووده‌ی‌ خه‌یاڵكردن به‌ ڕه‌گه‌زی‌  (مێ‌) وه‌ بووه‌. كاری‌ كردبوه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هه‌میشه‌ حه‌زی‌ به‌ ته‌نیایی بوو، ئێواران ده‌چووه‌ دوكانی‌ ڤیدیۆ سیدییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ستی‌ به‌تاوان‌و گوناه ده‌كرد ئه‌و كاته‌ی‌ ئارام تووشی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ بوو بوو هێشتا حه‌وزی‌ مزگه‌وته‌كانی‌ سلێمانی‌ نه‌ڕووخابوو.  زوو زوو ده‌چوو له‌ مزگه‌وتی‌ دارۆغا وسڵی‌  له‌شگرانی‌ له‌ خۆی‌ ده‌ر ده‌كرد، هه‌موو جارێك له‌ناخی‌ خۆیدا بڕیاری‌ ده‌دا كه‌ واز له‌ و خه‌یاڵانه‌ بێنێت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی‌.  
هه‌رچی‌ سه‌رئاوی‌ مزگه‌وتێكی‌ ئه‌م شاره‌ هه‌یه‌ بیره‌وه‌ری‌ ئارامی‌ تیایه‌.  

ئارام له‌ كاتی‌ خوێندكاریدا
شه‌وێك ئارام ده‌یه‌وێ‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ببژێرێت كه‌ خه‌یاڵی‌  پێوه‌ كردوون‌و له‌ جیهانی‌ خه‌یاڵی‌ خۆیدا وه‌ك ژن‌و مێرد ڕه‌فتاری‌ له‌ته‌ك كردوون،  له‌ ئه‌ژمار نه‌ده‌هات بۆیه‌  ده‌فته‌ره‌كه‌ی‌ داده‌خات‌و هه‌ر ئه‌و  شه‌وه‌ ده‌ست به‌ گریان ده‌كات و له‌ خوا ئه‌پاڕێته‌وه‌ كه‌ لێی‌ خۆش بێت. ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌مێك ده‌هێنێت و چه‌ند خاڵێك ده‌نووسێت بۆ ئه‌وه‌ی‌  له‌و خه‌یاڵانه‌ دوور كه‌وێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌یشتبووه‌ (18) ساڵ، له‌ پۆلی‌ پێنجی‌ ئاماده‌یی بوو، بڕیار ده‌دات كه‌ له‌و شوێن‌و جێگایانه‌ دووركه‌وێته‌وه‌ كه‌ پێشتر سه‌به‌بی‌ وروژانی‌ بووه‌، له‌و هاوڕێیانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م باسانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ڕێگه‌ی‌ مه‌كته‌بیشی‌ گۆڕی‌، كه‌متریش ده‌چووه‌ بازاڕ. ئه‌م بڕیاره‌ی‌ ئارام كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نمره‌كه‌ی‌ پۆلی‌ پێنجی‌ ئه‌ده‌بی‌ هه‌بوو، 
به‌ شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌ك به‌خشرا. ئارام  یه‌ك ساڵی‌ ڕێك توانی‌ له‌و خووه‌ دووركه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ڕۆژێكی‌ زستان كه‌ به‌فر تارای‌ زیوینی‌ پۆشیبوو،  كچێكی‌ دراوسێیان  مه‌نجه‌ڵێك ترخێنه‌یان بۆ دێنێ‌، ئارام كه‌ ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌، چاوی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر مه‌كر و خۆبادان‌و نازی‌ كچه‌كه‌ كاتێك قاپه‌ ترخێنه‌كه‌ ده‌داته‌ ده‌ست ئارام،  ، ئیتر ئارام چاوی‌ ئه‌بله‌ق ده‌بێ‌و ترخێنه‌كه‌ له‌سه‌ر سنگی‌ حاجه‌ته‌كانی‌ ماڵه‌وه‌یان داده‌نێ‌‌و ده‌ڕوات و ئابلووقه‌كه‌ ده‌شكێنێ‌. ئارام ده‌ست به‌م خووه‌ ده‌كاته‌وه‌و ناتوانێت غه‌ریزه‌ سه‌ركه‌شه‌كه‌ی‌ كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌‌و له‌به‌رده‌میدا چۆك داده‌دا.

 ئارام له‌ په‌یمانگا 
كاتێك ئارام ده‌چێته‌ په‌یمانگاش  زیاتر كڵپه‌ی‌ غه‌ریزه‌ی‌ جۆش ده‌درێ‌. ئه‌مجاره‌ شاره‌زایی باشی‌ وه‌رگرتووه‌ ‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌متر هه‌ست به‌تاوان ده‌كات و زیاتر چێژی‌ لێ‌ وه‌رده‌گرێت. ژماره‌ی‌ ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی‌  ئارام كردوویه‌تی‌ حاسیبه‌ نایخوێنێته‌وه‌.. 

ئارام به‌ مامۆستایی
دواتریش كه‌ ده‌بێته‌ مامۆستا و ده‌چێته‌ دێیه‌كی‌ دوور ده‌ست‌و له‌وێش ناتوانێت وازی‌ لێ‌ بێنێت. ته‌مه‌نی‌ ئارام ده‌چێته‌ (31) ساڵ هێشتا ژنی‌ نه‌هێناوه‌، به‌ڵام به‌خه‌یاڵ هه‌زاران  ژنی‌ هه‌یه‌‌و چووه‌ته‌ لایان. ئیتر ئارام ده‌گاته‌ تینی‌ و بڕیاری‌ ژنهێنان ده‌دات. ئارام ژن دێنێ‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا  وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت: هیچ چێژێك  له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ وه‌رناگرێت. سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ توووشی‌ كێشه‌ی‌ زوو ته‌واوبوون بووه‌.  

ئارام دوای‌ ژنهێنان
ئارام دوای‌ ژن هێنانیش ئارام  توانی‌ ته‌نیا ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێك له‌ خه‌یاڵ دوور بكه‌وێته‌وه‌. ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رجێی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ ئێستادا نیه‌   ئێستا ئارام ته‌مه‌نی‌ (46) ساڵه‌ و خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌ك منداڵیشه‌، به‌ڵام هێشتا وازی‌ له‌ خه‌یاڵ نه‌هێناوه‌ و هیچ چێژێك له‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ وه‌رناگرێت.  
ڕێنمایكاره‌كه‌ی‌ ئارام ده‌ڵێت: ئارام هه‌زار ژنی‌ به‌ خه‌یاڵ هێناوه‌، چۆن به‌ ڕاستی‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ژن چێژ ده‌بینێت. له‌ ئێستادا ئارام هه‌ستی‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌رچی‌  هیچ كێشه‌یه‌كی‌ ئۆرگانییان نیه‌.  
ڕێنماییه‌كانی‌ ده‌روونناس بۆ ئارام:
حاڵه‌ته‌كه‌ی‌ ئارام پێی‌ ده‌وترێت ئالووده‌بوونی‌ جنسی‌، یان ئاڵۆشبوون.  ئه‌مه‌ به‌هۆی‌ په‌روه‌رده‌و سیسته‌می‌ خێزانه‌وه‌ ئارام تووش بووه‌. هاوڕێكانی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 11 ساڵیدا فێری ئه‌و حاڵه‌ته‌یان كردووه‌.  ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كه‌م ئارام ئه‌و  خه‌یاڵانه‌ی‌ هه‌بوایه‌.  به‌لای‌ ده‌روونناسانه‌وه‌ ئاسایی بوو، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئارام كاریگه‌ری‌ بۆ دوای‌ ژنهێنان هه‌یه‌‌و زیان به‌ مێشك و ئه‌ندامه‌كان‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی‌ ده‌گه‌یه‌نێت. 
 بۆیه‌ وا باشتره‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ مێرد منداڵیه‌وه‌ كوڕ و كچ فێری‌ هه‌ندێك زانیاری‌ تایبه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ ئارام نه‌بن، ئارام له‌ سنوور لایداوه‌. ئه‌مه‌  له‌ سه‌ره‌تای‌ لاوییه‌وه‌  ده‌توانرێ‌ باشتر ئه‌م حاڵه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
 بۆ ئێستایش: 
1ـ ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئارام به‌ هاوكاری‌ ڕێنماییكاری‌ ده‌روونی‌ یارمه‌تی‌ ئارام بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ئالووده‌بوونه‌ ڕزگاری‌ ببێت. 
2ـ ئارام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ ژینگه‌یه‌كی‌ داخراو په‌روه‌رده‌بووه‌. باشتر وایه‌ بۆ گۆڕینی‌ چوارچێوه‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ سه‌فه‌رێكی‌ ده‌ره‌وه‌ بكات.
3ـ به‌شداری پێكردنی‌ ئارام له‌ خولی‌ ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ خێزانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی‌ ئاسایی. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP