پیرۆزبایی بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، كه‌ناڵی دایك
پیرۆزبایی بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، كه‌ناڵی دایك ‌ 13/9/2017
به‌بۆنه‌ی بیست‌و شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان (كه‌ناڵی دایك)ه‌وه‌، چه‌ندین بروسکەی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر‌و كارمه‌ندان‌و ستافی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ كراوه‌. ئەمەش دەقی بروسکەکانە:
سکرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال: تەلەفزیۆنی هەموو خەڵکی کوردستانە
بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان 
بەبۆنەی بیست‌و شەشەمین ساڵڕۆژی یەکەمین پەخشی تەلەفزیۆنی کوردیی لە کوردستانی ئازاد (تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی‌و رازاوەترین چەپکە گوڵی سەرۆک مام جەلال-تان پێشکەش دەکەین، هیوادارین ئەم تەلەفزیۆنە کە بۆتە تەلەفزیۆنی دایک، لە پێشکەوتن‌و درەوشانەوەی بەردەوامدا بێت .
ئەوێ رۆژێ کە لە یادی شۆڕشی ئەیلولی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا سەرۆک مام جەلال لە کوردستانی تازە ئازاد بوودا وتارە مێژوییەکەی لە شاشەی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانەوە پەخشکرا، وەرچەرخان‌و هەنگاوێکی مەزنی بواری راگەیاندن بوو کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داهێنەرەکەی بوو. 
تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کە ئێستا کەناڵێکی سەتەلایتیشی هێناوەتە بەرهەم، بەدرێژایی تەمەنی کارکردنی دەستکەوت‌و داهێنانی زۆری لە بواری راگەیاندندا بەدی هێناوە، وەک کەناڵێکی خەمخۆرو بەرپرسیار لە هەموو دەرگاکانی ژیانی کوردەواریی داوەو رۆڵی گرنگی بینیوە لە بوارە جیاجیاکاندا. 
راستە ئەم کەناڵە بەدەستپێشخەریی (ی.ن.ک) دامەزرا، بەڵام وەک هەمیشە سەرۆک مام جەلال دوپاتی دەکاتەوە «تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان تەلەفزیۆنی هەموو خەڵکی کوردستانەو گوزارشت لە ناخ‌و خولیاکانی ئەوان دەکات،  هەمووان بەموڵکی خۆیانی دەزانن». هەربۆیە ئەم ئەزموونە چاوی لێکراو لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا چەندین کەناڵی تر دامەزرێنران.
 لەم یادەدا لەگەڵ داوای گەشەسەندن‌و برەودان بۆ تەلەفزیۆنەکەتان، پیرۆزبایی دووپات دەکەینەوە بۆ کادر‌و کارمەندو پێشکەشکارەکانی سەرەتاو هەموو ئەوانەی ئێستاو رابردوو بەم کەناڵەوە ماندوو بوون. هەر گەش‌و درەوشاوە بێت کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان.
سکرتاریەتی هەڤاڵ سکرتێری گشتیی (ی.ن.ک)


سەرۆک کۆمار: سەکۆیەکی گرنگ بوو بۆ دەربڕینی ئازادیی
بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان 
خۆشحاڵم لە یادی بیست‌و شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی یەک بە یەکتان بکەم، داوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەکەم .
دەستپێکردنی یەکەمین پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگی خەباتی گەلەکەماندا بوو، سەرباری ئەوەی خەونێکی دێرینی کوردەواریی بوو کە ببێتە خاوەنی تەلەفزیۆنێک گوزارشتکردنی راستەقینە بێت لە خواست‌و ناخی گەلی کوردستان، بە یەکەمین پەخشی ئەو تەلەفزیۆنە ئەو ئاوات‌و خواستە هاتەدی.
 تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لە پێشخستنی راگەیاندنی کوردیداو سەکۆیەکی گرنگ بوو بۆ دەربڕینی ئازادیی‌و رەخنەی بنیاتنەر، هەر بۆیە چاو لەو هەنگاوە کراو چەندین تەلەفزیۆنی تریش دامەزران کە ئەوانیش شان بەشانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بەشدارییان کرد لە بەرەوپێشبردنی کاروانەکەدا. ئەمڕۆش لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکاندا، داواکارین ئەم تەلەفزیۆنە پێگەو رۆڵی خۆی زیاتر گەشە پێ بدات، وەک کەناڵێکی راگەیاندنی بەرپرسیار لە ئەرکە نیشتمانی‌و دیموکراسییەکاندا دوانەکەوێت‌و بایەخ‌و گرنگیدانەکانی هەمیشە لە ناخی کۆمەڵانی خەڵکەوە بێت، پەیامەکەی هەردەم لە پێناوی ئاشتی‌و تەبایی‌و پێکەوە ژیانی سیاسی‌و کۆمەڵایەتیدا بێت لە وڵاتماندا.
دووبارە پیرۆز بێت ‌و هەر سەرکەوتوو بن
د. فوئاد مەعسوم 
سەرۆک کۆمار 

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: كه‌ناڵی ده‌نگ‌و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كانە
به‌ڕێزان: به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی دایكدا گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م‌و ده‌خوازم له‌ سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بن.
ئه‌وێ رۆژێ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی بینراو له‌ هه‌رێمی كوردستانی دوای راپه‌ڕین ده‌ستی به‌په‌خش كرد كه‌ بۆ ئه‌وێ رۆژێی راگه‌یاندنی كوردی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامیداو له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاكانی حوكمڕانی كوردیدا گرنگی تایبه‌تی به‌ راگه‌یاندن داو ئه‌مڕۆش له ‌دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ پیرۆزه‌ له‌ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان، مایه‌ی شانازی هه‌موومانه‌و ده‌شبێ كه‌ناڵی ده‌نگ‌و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان بێ.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆم‌و هه‌ڤاڵانم له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


عومه‌ر فه‌تاح: نۆبه‌ره‌ی‌
 ته‌له‌فزیۆنی‌ كوردییە
  له ‌یادی‌ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا، كه‌ناڵی‌ دایك‌و نۆبه‌ره‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ كوردی‌‌و كه‌ناڵی‌ پێشمه‌رگه‌، پیرۆزبایی‌ له‌ بەڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كه‌ناڵه‌كه‌‌و سه‌رجه‌م كادرو میدیاكار‌و كارمه‌ندانی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كه‌م‌و ستایشی‌ ماندووبوونیان ده‌كه‌م.
  سڵاوو پیرۆزبایی‌ گه‌رم بۆ ئه‌و كادرانه‌ی‌ له‌ سه‌ره‌تاو قۆناغه‌ جیاجیاكانی‌ كه‌ناڵی‌ كوردستاندا خزمه‌تیان كردووه‌و شوێن ده‌ستیان دیاره‌.
بۆ ئێستاو داهاتووش ئومێدی‌ سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم وه‌ك هه‌میشه‌ له ‌ئاست راپەڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانتاندا خۆنه‌ویست‌و دڵسۆزی‌ رێبازی‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لال‌و یه‌كێتی‌‌و شه‌هیده‌ نه‌مره‌كانماندا بن.
عومه‌ر فه‌تاح
كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ ی.ن.ك

قادر عەزیز: خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ گه‌ل‌و نیشتمان كردووه‌
بۆ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان
له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، ماندووبوون‌و شه‌ونخونی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌تان به‌رز ده‌نرخێنم، ئاشكرایه‌ كه‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئێستا به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بووه‌و كه‌ناڵی گه‌لی كورد بووه‌و ناسراوه‌ به‌ كه‌ناڵی پێشمه‌رگه‌و له‌ دوای راپەڕیندا رۆڵێكی به‌رچاوو پێشه‌نگی هه‌بووه‌، به‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ گه‌ل‌و نیشتمان كردووه‌.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هه‌ربژین بۆ كوردو كوردستان.
قادر عەزیز
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


قوباد تاڵەبانی: یەکێکە 
لە دەستکەوتە مێژووییەکان
بەڕێز بەڕێوەبەری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، بەڕێزان هه‌ڤاڵان‌و کادرانی ماندوونەناسی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان
بەبۆنەی یادی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان (كه‌ناڵی دایك) کە یه‌كه‌مین ته‌له‌فزیۆنی كوردییە دوای راپەڕینە مەزنەکەی 1991، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم‌و هیوای سەرکەوتن‌و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
لە رێڕەوی میدیای کوردیدا کەناڵی گەلی کوردستان بە یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکان هەژمار دەکرێت بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌وكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بەگشتی، کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی نوێگەری‌و وەرچەخانێکی زۆر گرنگ بوو، چونکە لەسەردەمێکدا دەستی پێکرد وەک پێویستییەکی کۆمەڵایەتی‌و سیاسی رۆڵی گەورەی بینی لە گەیاندنی راستییەکان‌و زیاتر چەسپاندنی گیانی نەتەوایەتی‌و رۆشنبیرتر کردنی کۆمەڵگە، پابەندبوونیشی بەنەریت‌و کەلتووری کۆمەڵگەو ئیتیکی رۆژنامەوانی خەسڵەتێکی جوانی ئەم کەناڵەیە، بۆیە دەخوازین‌و چاوەڕێی ئەوەش لەو شاشە رەنگینە دەکەین کە بەهەمان گیانی جارانیەوە بەردەوام بێت لە کارە پیرۆزەکەی‌و هەمیشە مینبەرو دەنگی راستەقینەی خەڵک بێت. 
دەستان خۆش بێت‌و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم 
 دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم
 قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران

پارێزگاری‌ كه‌ركوك: سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ شۆڕش‌و به‌رخودان‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك پیرۆزبایی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستانی‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ 1991 دا دامه‌زراوه‌.
 ئه‌م پیرۆزباییه‌ له‌ میانه‌ی‌ په‌یامێكی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوكدا هات كه‌ ئاراسته‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ی‌ كردووه‌و تیایدا هاتووه‌: له‌كاتێكدا پیرۆزبایی‌ دامه‌زراندنی‌ كه‌ناڵه‌كه‌تان لێده‌كه‌ین، به‌ شانازییه‌وه‌ یادی‌ ئه‌و ده‌زگا دێرینه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی‌ گه‌یاندنی‌ خه‌بات‌و شۆڕش‌و قوربانییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌ ئه‌ستۆ گرت‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ له‌ هزرو فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه‌ وه‌رگرت‌و بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ست به‌كاربوونی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆ پاش چه‌ندین ساڵ له‌ خه‌بات‌و نه‌هامه‌تی‌‌و ئازارو قوربانییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان.
ده‌شڵێت: ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستان سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ شۆڕش‌و به‌رخودان‌و سه‌نته‌رێكی‌ رووناكی‌‌ به‌خش بوو بۆ راگه‌یاندن له‌ كوردستانداو له‌ بارودۆخێكی‌ سه‌خت‌و ئاڵۆزدا هاته‌ كایه‌وه‌و بووه‌ ده‌نگی‌ زوڵاڵی‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌و خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و وێستگه‌یه‌ك بوو بۆ به‌ دۆكیۆمێنت كردنی‌ تاوان‌و پێشێلكارییه‌كانی‌ رژێمی‌ به‌عس دژ به‌ گه‌لی‌ كوردو ئاواته‌كانی‌.
 پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستان بایه‌خێكی‌ تایبه‌تی‌ داوه‌ له‌ كاره‌كانیدا به‌ كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و ئه‌و ناوچانه‌ی‌ تر كه‌ رووبه‌ڕووی‌ شاڵاوی‌ ته‌عریب‌و ته‌بعیس‌و جینۆسایدو پاكتاوی‌ ره‌گه‌زی‌ بوونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌ناڵه‌ بۆ‌ته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر دڕنده‌ترین رێكخراوی‌ تیرۆریستیدا كه‌ داعشه‌و به‌رده‌وام شان به‌شانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاراستنی‌ كه‌ركوكدا رووماڵی‌ هه‌واڵی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ كردووه‌.

راگه‌یاندنی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌: وه‌رچه‌رخانێك بوو له ‌مێژووی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا
  یادی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌م كه‌ناڵی‌ بینراوی‌ كوردی‌ له ‌دوای‌ راپەڕینی‌ به‌هاری‌ 1991، بۆنه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ راگه‌یاندنی‌ كوردی‌‌و گه‌لی‌ كوردستان به‌گشتی‌، بۆ یه‌كه‌مجار له ‌مێژوودا له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ هه‌ستیاردا، یه‌كێتی‌ له ‌بواری‌ راگه‌یاندنیشدا رچه‌ی‌ شكاند‌و ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستانی‌ كرده‌ دیاری‌ بۆ ئازادی‌ گه‌لی‌ كوردستان.
 له‌م بۆنه‌یه‌دا، كه‌ له ‌هه‌مان كاتدا وه‌رچه‌رخانێك بوو له ‌مێژووی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا، پیرۆزبایی‌ له‌ بەڕێوه‌به‌رو ته‌واوی‌ راگه‌یاندنكاران‌و كادرو كارمه‌ندانی‌ كه‌ناڵه‌كه‌و بینه‌رانی‌ ده‌كه‌ین.
 پیرۆزبایی‌ له‌و هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌رانه‌ ده‌كه‌ین کە له‌ ده‌ستپێكی‌ كاری‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ ئاسا هه‌وڵی‌ بێوچانیان دا تا یه‌كه‌م ئه‌زموونی‌ كه‌ناڵی‌ بینراوی‌ كوردی‌ دوای‌ راپەڕین سه‌ركه‌وتوو بێت.
 له‌ئێستاشدا كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان، كه‌ كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانییه‌و كه‌ناڵی‌ لۆكاڵی‌ جۆراجۆریشی‌ هه‌یه‌، ئه‌ركه‌كانی‌ له‌م قۆناغه‌دا گرنگن، له ‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌م كه‌ناڵه‌ دێرینه‌ وه‌ك نۆبه‌ره‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ كوردی‌ دوای‌ راپەڕین‌و كه‌ناڵی‌ دایك‌و ده‌نگ‌و ره‌نگی‌ یه‌كێتی‌، شایسته‌ی‌ پێشكه‌وتن‌و گرنگی‌ پێدانی‌ زیاتره‌.
پیرۆزه‌و به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتن
راگه‌یاندنی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌
یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان

مه‌کته‌بی رێکخستن: یەکەمین دیاری یەکێتییە لە دوای راپەرین
هەڤاڵ کاک بورهانی حاجی عەلی، هەڤاڵانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ناسراو بەکەناڵی پێشمەرگە، سڵاوێکی گەرم
لە یادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (کەناڵی دایک) یەکەمین تەلەفزیۆنی کوردیدا کە لە دوای راپەڕین یەکێک لە دەستکەوتە گەورەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دامەزراندنی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردی بووە کە یەکەمین دیاری یەکێتییە دوای راپەڕین بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە بەهەوڵی هەڤاڵ مام جەلال هاتەدی، ئەم کەناڵە ئازیزە بووە میوانێکی خۆشەویستی هەموو ماڵەکانمان‌و بووە جێگەی متمانەی خەڵک، ئەم کەناڵە ئازیزە رۆژ بەڕۆژ لە هەوڵی داهێناندا بوو تا بەرنامەی بەپێزو بەسوود پێشکەش بە بینەرەکانی بکات، بووە کەناڵی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کورستان کە کاری دەکرد بۆ ناساندنی شوناسی نەتەوەکەمان‌و گەیاندنی هەواڵەکانی دنیای دەرەوە بەکۆمەڵانی خەڵکی کورستان، کە هەواڵەکانی ببوونە جێگەی بڕواو متمانەی خەڵک، ئەم کەناڵە توانی دەیان کادری لێهاتوو دروست بکات، کە ئێستا لە زۆربەی کەناڵەکاندا جێگە پەنجەیان دیارە، دواتر تاوای لێهات ئەم کەناڵە هەمیشە سەوزە ناسناوی کەناڵی دایکی پێبەخشرا، لەبەرئەوەی رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووەو لە پڕۆسەی ئازادی عیراق‌و شەڕی دژ بەتیرۆدا ناسناوی کەناڵی پێشمەرگەی پێ بەخشرا، کە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئەم کەناڵە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە ئەم ناسناوەی پێبەخشرا.
کەناڵی گەلی کوردستان رۆڵێکی دیارو گرنگی هەبووە لە خزمەتکردنی میدیای کوردیدا، بۆیە ئێمە بەناوی لێپرسراوو سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی رێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرو سەرجەم کادرو کارمەندانی ئەم کەناڵە ئازیزە دەکەین‌و هیواخوازین کە هەمیشە لە داهێناندا بێت‌و بەبەرنامەو هەواڵە راست‌و دروستەکانی ببێتە میوانێکی رۆح سووک لە ماڵەکانماندا، بەڵێن دەدەین کە هەمیشە پشتیوانتان بین لە پێناوی بەردەوامی‌و سەرکەوتنتان، هەر لەم یادەدا سڵاوو درود دەنێرین بۆ ئەوانەی رۆژانێک لەم کەناڵە خۆشەویستەدا کاریان کردووە ئەوانەی کە لە ژیاندا نەماون، درود بۆ رۆحی پاکیان.
جارێکی تر پیرۆزەوبەرەوداهێنان‌و کاری نوێ
مەکتەبی رێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەنجومەنی ناوەندی: پیشەییانە رووماڵی رووداوەکانی کردووە
بەڕێزان: بەڕێوەبەرو کادرو کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان
بە بۆنەی بیست‌و شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی کوردی‌و نۆبەرەی دوای‌ راپەرین‌و کەناڵی پێشمەرگە، بە ناوی سکرتاریەت‌و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) ەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بایەخێکی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوەو چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە، کەناڵی گەلی کوردستانیش پێویستییەکی هەنووکەیی‌و دەستپێشخەرییەکی تری گرنگ‌و ناوازەی هەڤاڵ مام جەلال‌و (ی‌.ن.ك) بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان‌و کاروانی رۆژنامەوانی كوردی‌، رۆڵ‌و کاریگەری کەناڵی دایک بەجۆرێک بوو کە چاوی لێبکرێت‌و دامەزراندنی چەند کەناڵێکی تریشی لێبکەوێتەوە. 
کەناڵی گەلی کوردستان لە ماوەی بیست‌و شەش ساڵی تەمەنیدا رۆڵی گرنگ‌و بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی‌و تەبایی‌و سەقامگیری سیاسی‌و پیشەییانە رووماڵی رووداوەکانی کردووەو رۆڵی گرنگیشی لە رووماڵکردنی سەرکەوتن‌و قارەمانێتییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا گێڕا لە بەگژداچوونەوەی پەلامارەکانی داعش بۆسەر خاک‌و خەڵکی کوردستان‌و بەشانازییەوە نازناوی کەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشراوە.
لەکاتێکدا ماوەی 3 ساڵە قەیرانی دارایی کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرجەم ئۆرگان‌و کەناڵەکانی راگەیاندن دروست کردووەو لەهەمان کاتیشدا کادرو کارمەندانی گەلی کوردستان پێشمەرگە ئاسا کارەکانیان رادەپەرێنن، ئەوەیش جێگەی دڵخۆشکەری‌و بەرز نرخاندنی هەڵوێست‌و دڵسۆزییانە بۆ رێبازەکەی هەڤاڵ مام جەلال.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین‌و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ئەنجومەنی ناوەندی (ی‌.ن.ک)


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP