شه‌هید‌ جه‌مال تیكالۆ
شه‌هید‌ جه‌مال تیكالۆ ‌ 20/9/2017
حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د

تیپی‌ 87ی‌ قه‌ره‌چوغ له‌ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 3ی‌ هه‌ولێر مێژوو شاهێدیه‌تی له‌ ئازایه‌تی شه‌هیدانی‌، له‌ چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ له‌ ناحیه‌و قه‌زاو كۆڵانه‌كانی‌ ناوشاری‌ هه‌ولێر.
تیپی‌ 87ی‌ قه‌ره‌چووغ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌وسای سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك دا هه‌میشه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م تیپه‌كانی‌ تردا، كه‌رتی‌ 4ی ئه‌و تیپه‌ش به‌ كه‌رتی‌ دوژمن تۆقێن ئه‌ژمار ده‌كرا، هه‌موو كه‌رته‌كه‌ فه‌رمانده‌و كوڕی‌ قاره‌مان بوون، چالاكیه‌كانیان به‌ ئه‌ژمار نه‌ده‌هات، یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ (جه‌مال عه‌زیز ئه‌حمه‌د قادر)بوو كه‌ ناسراوه‌ به‌ جه‌مال تیكالۆ.
شه‌هید جه‌مال پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ئازاو قاره‌مان بوو، جێده‌ستی‌ له‌ تیپی‌ قه‌ره‌چووغ دیاربووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ داستانی قه‌یوان-ماوه‌ت له‌ رێكه‌وتی‌ 6/9/1986 له‌ چیای دۆڵبێشك گه‌یشته‌ كاروانی‌ نه‌مران.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید جه‌مال عه‌زیز ئه‌حمه‌د قادر ناسراو به‌ جه‌مال تیكالۆ، له‌دایكبووی ساڵی 1965ی گوندی‌ (تیكالۆ)ی ناحیه‌ی‌ دیبه‌گه‌، قه‌زای‌ مه‌خمور، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه‌.
ساڵی‌ 1982 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌و ساڵی‌ 1983 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ تیپی‌ 83ی‌ هه‌ورێ‌، دواتر گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌رتی 4ی تیپی‌ 86ی ده‌شتی‌ هه‌ولێر.
له‌ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تییدا به‌شداریی‌ ده‌یان شه‌ڕو نه‌به‌ردیی كردووه‌ له‌ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 3ی‌ هه‌ولێر و جارێكیش بریندار بووه‌.
رۆژی6/9/1986 له‌داستانه‌ گه‌وره‌كه‌ی قه‌یوان-ماوه‌ت له‌ چیای‌ (دۆڵبێشك)
شه‌هیدكراو بووه‌ دووه‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP