له‌ یادی 37 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی مسته‌فا كۆیله‌یی دا
له‌ یادی 37 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی مسته‌فا كۆیله‌یی دا ‌ 20/9/2017
حه‌یده‌ر مه‌نتك

خزمانی‌ گوندی‌ كۆیله‌ به‌هۆی‌ جوامێری‌ وهه‌یبه‌تی‌ فه‌رمانده‌ شه‌هید (برایمی‌ حاجی‌ كوێخا) كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ر و لادێ‌ نشینه‌كانی‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ هه‌بوو. له‌رووی‌ دسپلین و گوێڕایه‌ڵی‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بۆ شه‌هید برایم حاجی‌ كوێخا مه‌یدانه‌كه‌ له‌باربوو، هه‌ربۆیه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ و ته‌نانه‌ت هێرشه‌كانیش جیاوازبوون له‌گه‌ڵ سنوورو ده‌ڤه‌ره‌كانی‌ تر، چونكه‌ ئه‌وان زیاتر یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ هاوڕابوون بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ فه‌رمانده‌كه‌یان و یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌.
ده‌مه‌وێ‌ به‌چه‌ند دێڕێكی شایسته‌ یادو یاده‌وه‌ریی‌ شه‌هید (مسته‌فا مینه‌)  به‌رزو شكۆدار ڕابگرین، چونكه‌ ناوبراو پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی‌ دڵسۆزو به‌ئه‌مه‌ك و خۆڕاگری‌ كه‌رته‌كه‌ی‌ شه‌هید برایم بوو.
پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین، لیوا/ ڕه‌سوڵ قه‌نده‌ وتی‌:  شه‌هید مسته‌فا ساڵی‌ 1976له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ك، له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هید حاجی‌ كوێخای‌ كۆیله‌یه‌، ئامۆزای‌ هه‌ردوو شه‌هیدی‌ فه‌رمانده‌ برایمی‌ حاجی‌ كوێخاو ڕه‌سووی‌ حاجی‌ كوێخایه‌.
ده‌یان شه‌هیدیان له‌ بنه‌ماڵه‌ و گونده‌كه‌یان هه‌یه‌، شه‌هید مسته‌فا پیاوێكی‌ به‌ هیمه‌ت و ئازاو چاونه‌ترس بوو، له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌، له‌كاتی‌ ته‌نگانه‌دا هه‌رده‌م پاڵپشتی‌ هاوڕێ‌ و هاوسه‌نگه‌رانی‌ بوو، ساڵی‌ 1980 له‌شه‌ڕێكدا هه‌ڤاڵ (حه‌سه‌ن حه‌مه‌) بریندار بوو كه‌ هیچ رێگایه‌ك نه‌بوو بۆگواستنه‌وه‌ی‌ بۆده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ باره‌گاكانی‌ خۆمان چاره‌سه‌رمان بۆ ده‌كرد، شه‌هید مسته‌فا  ده‌ورێكی‌ باڵای‌ هه‌بوو بۆ ده‌ربازكردن و ناردنی‌ بۆ ئێران.
هه‌ر له‌ بیرمه‌ كاك (حه‌سه‌ن حه‌مه‌)مان وه‌كو داربه‌ست له‌سه‌ر پیلمان دانابوو به‌ره‌وسنووری‌ ئێران، شه‌هید مسته‌فا له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك (الله أكبر)ی  ده‌وت و سه‌ڵاواتی‌ لێده‌دا بۆ پێدانی‌ وره‌ به‌ برا پێشمه‌رگه‌كان، چونكه‌ رێگاكه‌ زۆر سه‌خت ودژوار بوو له‌ به‌ر به‌فرو باران ته‌نانه‌ت له‌به‌ر سه‌ختی‌ رێگه‌، جارێكیان له‌ نیوه‌ی‌ رێگا كه‌ كاك حه‌سه‌ن حه‌مه‌مان گێڕایه‌وه‌ بۆ باره‌گایه‌كه‌مان، ئه‌وه‌ یادگاریه‌كی‌ له‌بیرنه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هید مسته‌فا مینه‌.
شه‌هید مسته‌فا
شه‌هید  مسته‌فا حه‌مه‌د ئه‌مین ڕه‌سوڵ شێخه‌ ناسراو به‌ مسته‌فا مینه‌ یان  مسته‌فای‌ مامه‌ مینه‌،  له‌دایكبووی 1/7/1951ی گوندی (كۆیله‌)ی ناحیه‌ی قه‌سرێ، قه‌زای چۆمان- هه‌ولێر، ساڵی‌ 1976 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌ران) و هه‌مانساڵیش بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ و  دواتریش هه‌رێمی‌ 7 و جێگری‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه‌  له‌و هه‌رێمه‌.
له‌ماوه‌ی‌ 4 ساڵی‌ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تییدا به‌شداری‌ چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردیی كردووه‌، له‌وانه‌: گابیرێز له‌مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 1976،  نه‌به‌ردی‌ گوندی‌ بۆكریسكان ساڵی‌ 1978، هاوكاری‌ حزبی‌ دیموكرات ئێران له‌ ساڵی‌   1979  كه‌ بۆماوه‌ی‌ 2 مانگ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، شه‌ڕی‌ ناوچه‌ی‌ شێنێ‌ ساڵی‌ 1979، شه‌ڕێكی‌ سه‌خت له‌ نێوان گوندی‌ جه‌لكان و گوندی‌ پیرانان ساڵی‌ 1979 و یه‌كجاریش برینداربووه‌، برایه‌كیشی به‌ناوی (ڕه‌سوڵ  مامه‌ مینه‌) شه‌هیده‌.
رۆژی 19/9/1980 له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی ( ره‌سوڵ شێخه‌) له‌شارۆچكه‌ی قه‌سرێ كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی جاش و هێزێكی زۆری به‌عسه‌وه‌، ره‌سوڵ شه‌هیدكراو ئه‌ویش به‌برینداری به‌ دیل گیرا، جاشه‌كان به‌دوای ئیڤای سه‌ربازیدا رایانكیشاو شه‌هیدیان كرد.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP