شه‌هیدی‌ فه‌رمانده‌ خاره‌ حه‌مه‌ زیاد دێمه‌كاری‌
شه‌هیدی‌ فه‌رمانده‌ خاره‌ حه‌مه‌ زیاد دێمه‌كاری‌ ‌ 27/9/2017
حه‌یده‌ر مه‌نتك

شه‌هید(خاره‌ حه‌مه‌ زیاد دێمه‌كاری‌) له‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌ره‌زه‌كارییدا بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، دوای نسكۆی 1975 ئاواره‌ی‌ ئێران بووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی‌ (به‌مبه‌)ی قه‌زوین نیشته‌جێ‌ بووه‌..
خاره‌ حه‌مه‌ زیاد ماوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ له‌شكری‌ ئیسلامی‌ كوردستان ، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 1976 په‌یوه‌ندی‌ كردوه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌ و ساڵی‌ 1982 بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌رتی 1ی تیپی‌ 86ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر، ساڵی‌ 1984 ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌رتی 1ی شه‌هیدكاوه‌ له‌ تیپی‌ 87ی‌ قه‌ره‌چوغ، ناوبراو له‌ ژیانی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ زۆر هێمن و به‌ دیقه‌ت بووه‌, له‌رووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه‌ خۆشه‌ویست و خۆنه‌ویست بووه‌.
شه‌هید حه‌مه‌زیاد شه‌ریف عه‌وڵا مه‌حمود ناسراو به‌ خاره‌ حه‌مه‌زیاد، له‌دایكبووی ساڵی 1954ی گوندی‌ (دێمه‌كار)ی ناحیه‌ی‌ دیبه‌گه‌ی قه‌زای‌ مه‌خمور، ساڵی‌ 1974 بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی‌ ئه‌یلول، ساڵی‌ 1976 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌رێكخستنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌، ساڵی‌ 1982 بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌رتی 1ی تیپی‌ 86ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر، ساڵی‌ 1984 گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌رتی 1ی شه‌هید كاوه‌ی تیپی‌ 87ی‌ قه‌ره‌چوغ.
به‌شداری‌ زۆربه‌ی‌ شه‌ڕه‌كانی‌ سنووری‌ هه‌ردوو تیپی‌ 86ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێرو 87ی‌ قه‌ره‌چوغی‌ كردووه‌.
رۆژی 25/9/1985 له‌ نه‌به‌ردییه‌كدا له‌ چیای قه‌ره‌چوغ شه‌هید كرا. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP