ئەلیف شەفەق: ئەو خەڵکانەی بە ئاشکرا جورئەتی وتنی دەنگی نەخێریان هەبوو ترسێنران
ئەلیف شەفەق: ئەو خەڵکانەی بە ئاشکرا جورئەتی وتنی دەنگی نەخێریان هەبوو ترسێنران ‌ 13/5/2017
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید

ئیلیف شەفەق ڕۆمان نوس و وتار نوسێکی تورکیە کە نمونەی کارەکانی لەوانە: زۆڵێک لە ئەستەنبوڵەوە، شاگردی تەلار سازەکە، سێ کچەکەی حەوا.... هتد
 چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ سازدا سەبارەت ئەنجامی ڕیفراندۆمە مێژوییەکەی تورکیا کە دەسەڵاتی نوێ دەدات بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان.


ئەمە مانای چی دەگەیەنێت بۆ تورکیای خاوەن مێژووی دورو درێژی دیموکراسی کە ئێستا سەرۆک ڕەجەب تەییب ئەرۆغان کە دەسەڵاتێکی زیاتر دیکتاتۆریانە دەگرێتە دەست دوای ئەم ڕیفراندۆمە؟
پێش هەمو شتێک پێویستە ئەوە ئاشکرا بکرێت کە چەند مانگی پێش کەمپینی ڕیفراندۆم نە باڵانس نە پاکێتی وە نە ئازادیش بونیان نەبوو. دەنگی (بەڵێ) شەو و ڕۆژ لە میدیاکنی توریکاوە بانگەشەی بۆ دەکرا. هەردوو میدیای بینراو و بیسراو، کە زۆربەیان بێ پەردە سەر بە حوکمەتی تورکیان. لە کاتێکدا دەنگی (نەخێر) ئەوەندە فرسەتی پێ نەدرا یان سەکۆیەک تا گرنگی خۆی نیشان بدات. زۆربەی سەرچاوە هەواڵیەکانی حوکمەت تاک لایەنە بەکار هێنراون لە بەرژەوەندی دەنگی (بەڵێ).
ئەو خەڵکانەی بە ئاشکرا جورئەتی وتنی دەنگی نەخێریان هەبوو ترسێنران و کەوتنە بەرهەڕەشەی گروپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وە هەندێک لەوانەش نان بڕاو کران، لە ناو ئەوانەشدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان(ئاکەپە) لایەنگرانی دەنگی نەخێری بە لایەنگری تیرۆرستان تۆمەتبار دەکرد. بۆیە پێویستە لەو باکگراوندە شڵەژاوەی ڕیفراندۆم تێ بگەین. تورکیا بوە بە گەورەترین زیندان بۆ میدیاکاران. خەڵکانی ئەکادیمی بە زۆرداوایان لێ کراوە سکاڵا نامە ئیمزا بکەن.

هاوسەرۆکە کوردەکانی (هەدەپە) لەگەڵ چەندین سەرۆک شارەوانی خزێندراوەنەتە زیندانەوە. لە کەشێکی ئاوا پڕ لە ترس و تۆقاندن چۆن دەکرێ ڕیفراندۆمێکی ئازادانەو پاک و هاوسەنگ ئەنجام بدرێت. بە تایبەتیش دۆزێکی وا گرنگ کە ئەبێتە ئەڵتەرناتیڤێک بۆ سیستەمی سیاسی وڵات؟
ئەم ڕیفراندۆمە کاریگەرێیەکی گەورەی دەبێت لەسەر چارەنوسی نەوەکانی داهاتوو، ئەم گۆڕانکاریەی تورکیا کاریگەری دەبێت لە سەر ناوچەکە. ئەم بڕیارە گەورەیە لە ئەنجامی کەمپینێکی نا داپەروەرانە و تاک لایەنە  دراوە کە بە چوارچێوەیەکی هەڵبژاردن نەخشێنراوە.
دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە پڕوپاگەندەی حوکمەت زۆر بەربڵاو و سیستماتیک بوو. شایەنی هەڵوێستە لەسەر کردنە کە چۆن %٥١ ی دەنگەکان بۆ بەڵێ بوە، لەگەڵ چەند پرسیارێکی ترسناک لەسەر ڕاستی و دروستی تەواوی دەنگەکان. بزانە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان چی کرد لە دواساتی هەڵبژاردنەکەدا لە گۆڕینی یاسا وئە ژماردنی دەنگەکان بە بێ مۆری یاسایی، ئەمانە هەموو چاوەڕوان نەکراو بوون، ئابڕوبەرانە بوون. بۆیە من نیگەرانم سەبارەت بە ئەنجام و پەرێشانم بە ئایندەی وڵاتەکەم. بۆیە ئەڵێم ڕیفراندۆم هیچ شتێکی چارەسەر نەکردوە، ئەگەر شتێکی کردبێت ئەوا ئەو جیاوازیە کلتوری و ئایدۆلۆژیایەی هەیە قوڵتری کردوەتەوە. لێرە کۆدەنگی نەتەوەیی نیە، کلتوری پێکەوەژیان بونی نیە. بە داخەوە یەکێتی لە ناو ئپۆزسیۆنەکانیشدا نیە. تورکیا نەک هەر بە قەیرانی سیاسیدا تێ دەپەڕی، بەڵکو لە قەیرانی بونیشدایە، نەتەوەکەمان لە قەیرانێکی قوڵی شوناسدایە.

ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە چی دەبێت لەسەر پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ئەوروپا؟
پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ئەوروپا گەشتوەتە ئەوپەڕی خاڵی لاواز.سیاسەتی حوکمەت زۆر شۆڤێنیانەو نەوتەوەپەرستانە لەگەڵ ئەوەشدا دژی ڕۆژئاوایە بە تایبەتی لەگەڵ ئەوروپادا. بۆیە دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە زمانی گفتو گۆ زۆر توند بێت. بەڵام ئەم شتانە شایەنی گۆڕان و بەرزو نزمیین، دەکەوێتە سەر ئەدای سیاسیەکان و بەرژەوەندی ڕۆژ. بۆ هەردو لایەنەکە پێویستە ئەوە بزانین کە کۆمەڵگەی تورکی شتیان بیر دەچێتەوە. ساڵی ڕابردوو ڕوسیا دوژمنمان بوو بەڵام ئەوەتا ئەم ساڵ بوون بە دۆستمان. هەستێکی زۆرخێراو سەرنج ڕاکێشە، کە سیاسەتی دەرەوە گۆڕانی بەسەردا هاتباو دۆخی میلەتیش ناجێگیر دەبێت. لە ڕاستیدا یەکێک لە وتەکانی ئەردۆغان لە کاتی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردەنەکەدا جەخت کردنەوە لەسەر سزای لە سێدارە دان بوو، کە ئەمەش مانای توندتر کردنی گرێکەیە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا. شەقامی تورکیا ئەمڕۆ بە ئیسلامیزم دەورە دراوە، کە ئەمەش گۆمی ناسیۆنالیزم وڕقی دژە ئەوروپایی قوڵتر دەکاتەوە.

ئایا ئەمە بە خاڵێکی گرنگی وەرچەرخان دادەنرێت لە سەردەمی ئەتاتورکەوە تا ئێستا؟ بە جۆرێکی تر ئایا ئەمە کۆتایی  کەمالیەکانە؟
ئەمە ئەوپەڕی خاڵی وەرچەرخانە لە مێژوی سیاسەتی مۆدێرنەی تورکیا. خاڵی گەڕانەوە بۆ دواوە: کۆتایی هاتنی پەڕلەمانێکی دیموکراسی. ئەمە دابڕانێکی مەترسی دارە لەو هەوڵەی کە چەندین دەیەیە هەوڵ بۆ بە ڕۆژئاوایی کردن و سیکیولاربوون بەرەوپێشچوون: کۆتایی هێنان بە تورکیای مۆدێرنی ئەتاتورکی. ئەوانەی کە بەرگری لە سیستەمی سەرۆکایەتی دەکەن  پشتی دەگرن بەهانەیان ئەوەیە کە دەڵێن ئێمەش وەک ئەمریکاو فەڕەنساین، ئێمە هەرگیز نابین بەوان. ئەوەی لێرە هەیە دیموکرسی نیە بەڵکو تەنها شێوەی دیموکرسیە.
لێرە نوخبەی دەسەڵات لەوە تێ ناگەن کە تۆ پێویستی زیاترت بە سندوقی دەنگدان هەیە لە پێناوی دیموکراسیەکی فرە رەنگ و هەمە چەشن. تورکیا هەمەن ئەو باڵانس و ڕێکارە یاساییانەی نیە بۆ جیا کردنەوەی دەسەڵات و میدیای ئازادو جۆراوجۆر کە ئەمریکاو فەڕەنسا هەیانە و چیژی لێ دەبینن لە پەنای سیستەمە سەرۆکایەتیەکەیانەوە.


نزیکی ساڵێک لەمەو پێش بوو وتت سانسۆری سەر کەناڵەکان و قەیرانی ئاوارەکان وا لە تورکیا دەکەن کە بەرەو دواوە هەنگاو بنێت و زیاتر جەمسەرگیر بێت. هەروەها دەشڵێی ڕیفراندۆمەکە دیسانەوە گەڕانەوەیە بۆ دواوە، بەرتەسکی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە و ڕەخنەی چاودێران و لە دەستدانی ئەستەنبوڵ لەلایەن ئەردۆغانەوە  ئاماژەن بۆ دابەشبونەکان. ئەم قەیرانی شوناسە چی دەگەیەنێت لەسەر ئایندەی تورکیا؟
ئێستا تورکیا بۆ چەند ساڵێکی زۆر دەگەڕێتەوە دواوە، ئەم گەڕانەوەیە تازە نیە بەڵام فاکتەری خێراکردنی گەڕانەوەکە و پوکانوەی دیموکراسیەکەمان خێراترو تێژڕەو ترە. خاڵی گرنگ لێرەدا هەرەسهێنانی پەیوەندیەکانمانە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا. هەروەها کۆتایی هاتنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ (پەکەکە) زۆر مایەی نیگەرانی بوو ئەگەر مەترسیداریش نەبوبێت. یەکێکی تر لە ساتە ناخۆشەکان هەوڵی کودەتا خوێناویەکەی مانگی حەوت بوو. پاشان دەرکردنی خەڵکی لەسەر کارەکانیان و نان بڕینیان. ئەم ڕۆژانە سیایسەکانو ڕۆژنامە حوکمیەکان هانی خاڵکانی گەنج دەدەن کە خۆیان بە دور بفرن لە ئەگەری نزیکبونەوە لە یەکێتی ئەوروپاو هانی خەڵکی دەدەن کە بەرەو ئاڕاستەیەکی تر بڕۆن کە ئەویش پەیمانی شەنگەهای یە، کە بە ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای ناسراوە، لەگەڵ قیرغستان و کازاخستان و تاجیکستان و ئۆزباکستان و ڕوسیاو چین. ئەمە جێگایەکی گونجاوە بۆ سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین تۆماری توندوتیژی.

تۆ هاوینی ڕابردوو وەسفی کودەتاکەت بەوە کرد کە گوایە ئەمە دوایین بزمار بوو بۆ تابوتی دیموکراسی و وتت کە ئێمە بەرەو دۆخێکی (کافکایی) هەنگاو دەنێین، تورکیا بەرەو کوێوە دەچیت؟ چ شتێک تۆ زۆر نیگەران دەکات؟
هەوڵی کودەتاکە هەڵە بوو، مایەی شۆک بوو، شوم بوو، هەمو شتێکی خراپ تر کرد. لیبراڵ و دیموکراتەکانی تورکیا جاریکی تر زاڵ بونی سەربازیان ناوێ، دیکتاتۆری تاکە کەسی و سەربازیان ناوێت. ئەوەی ئێمە پێویستمانە دیموکراسیەکی کردارەکی هەمەچەشنە. ڕاستیت پێ بڵێم من نامەوێت هیچ کەس لە تورکیا خاوەنی دەسەڵاتێکی ڕەها بێت. ئەوەی کە دەسەڵاتی بە دەستە هەمیشە زیاتر و زیاتری دەوێت، ئەمە بەس نیە. بۆیە کە هەمو شت زیاتر کە من نیگەران دەکات قۆرخ کردنی دەسەڵاتە، بە گژدا چونەوەی بیر و ڕای جیاواز و سەرپێچی کارانە. رۆژگارێک وا بیرمان دەکردەوە کە وڵاتەکەمان وڵاتێکی پێشکەوتوو و بێ هاوتاو فرە نەتەوەیە، تێکەڵاوییەک لە کلتوری موسوڵمان کە زۆرینەن لە گەڵ سیکۆلاریزم و دیموکراسی ئەوروپا، بەڵام چی تر شتی وا نابێتەوە.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەو زوانە پیرۆزبایی خۆی گەیاندە ئەردۆغان لەمەڕ سەرکەوتنەکەی. ئەم سەرکەوتنەی چۆن کاریگەری دەبێت لە سەر پەیوەندی نێوان تورکیاو ئەمریکا؟ وا هەست دەکەیت ئەم دەسەڵاتە نوێیەی ئەردۆغان هیوا یا گوڕێک دەبەخشێ بە سەرکردە پۆپۆلیستیەکانی جیهان، بە تایبەتی (مارین لو بان) پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا؟ ئەگەر وایە، چۆن؟

ئەوەی زۆر جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە کە چۆن دیموکراسی لە پلەی پێشینەیی(ئەفچەلیەت)وە وەستا، لە هەردوو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. ئەمە ئەو خواستەیە کە ئێمە دەمانەوێت پێچەوانەی جیهان بین، جۆن بتوانین جارێکی تر دیموکراسی بکەینە پێشینەی کارەکانمان؟
دوای چەند دەیەیەک لە جیهانگیری، بمانەوێت یا نا هەموومان پیکەوە گرێدراوین. بۆیە جۆرێک لە گۆشەگیری کە پاڵەوانی بزوتنەوە نیشتیمانپەروەرەکان نە کردارین نە ڕاستخوازن. بە دڵنیاییەوە گەلپەروەرەکان لە لایەن یەکترەوە هان دەدرێن. لە ناوچونی دیموکراسی لە وڵاتێک بیانو دەدات بە لە ناوچونی دیموکراسی لە وڵاتێکی تر. توندوتیژی لە شوێنێک دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی لە شوێنێکی تر. تورکیا وانەی گرنگی پێیە بۆ هەمو جیهان. چیرۆکی تورکیا وانەیەکە لە فەشەلی دیموکراسی بەرامبەر دیماگۆجی نەتەوەکانی تر

ئایە ئەم ئەنجامە هیچ سودێکی دەبێت؟ وەک بەرگریەکی بەهێزتر دژی تیرۆریزم؟ یان یەکگرتنەوەی قوبرص؟

ئەمە ئەوەیە کە لایەنگرانی سەرۆکایەتی بانگەشەی بۆ دەکەن، دەڵێن تورکیا بەهێزتر دەبێت وە بڕیاریش خێراتر دەدرێت. هەروەها دەڵێن ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە لە نێوان جێگیری و دیموکرسیا هەڵبژێرین. بەڵام ئەمە دەوڵەتکاریەکی هەڵەیە. ئەوانەی بڕوایەن بەمە هەیە، هیچ شتیک لە مێژووە فێر نەبوون. مێژوو پیشانی داوین کە قۆرخ کردنی دەسەڵات لە سەرەوە بۆ خوارەوە لە لایەن هەر گروپ و تاکێک و لایەنێکەوە بێت، تەنها نەگبەتی بۆ میلەت پێ بوە، میلەتیکیش خۆش گوزەران نەبێت سەقامگیر نابێت

چاوپێکەوتن:  Nathan Gardels The WorldPost
وەرگێڕانی: عدنان عزالدین


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP