نوێنه‌ری‌ یەکێتی: هه‌نگاریا پەرۆشی هاوکاریی پێشمەرگەو هەرێمی کوردستانە
نوێنه‌ری‌ یەکێتی: هه‌نگاریا پەرۆشی هاوکاریی پێشمەرگەو هەرێمی کوردستانە ‌ 16/8/2017
دیداری: تارق كه‌مال
 هاوکارییەکانی هەنگاریا بۆ پێشمەرگە
 له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌نگاریاو تێڕوانینیان بۆ پرسی كورد، شۆڕش عه‌بدولغه‌فور رایگه‌یاند: له‌نێو حزبه‌كانی هه‌نگاریادا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر له‌ گه‌ڵ حزبه‌ سۆشیال دیموكراته‌كاندا نێوانی‌ به‌هێزتره‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو هاوكاریی یه‌كترین، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه‌ له‌قۆناغی‌ ئێستادا حزبه‌ سۆشیالیسته‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ زیاتر رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن‌و له‌ده‌سه‌ڵاتدا نین، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ هه‌نگاریا دوای‌ هاتنی‌ داعش بۆ ناوچه‌كه،‌ بڕیاریدا 150 سه‌رباز بۆ هاوكاریی‌و پشتیوانیی له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بنێرێته‌ كوردستان كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵ‌و هیمه‌تی‌ حزبه‌ سۆشیالیسته‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بووه‌.
له‌باره‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا، نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ له‌و وڵاته‌ وتی‌: به‌ر له‌دووساڵ لێپرسراوی به‌شی سه‌ربازیی كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا، سه‌ردانی‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ له‌به‌رەكانی‌ جه‌نگی‌ دژ به‌ داعش-ی‌ كردو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌نزیكه‌وه‌ بارودۆخی پێشمه‌رگه‌ی‌ بینی، له‌و كاته‌وه‌و ماوه‌ی دووساڵه‌ مانگی چوار بۆ پێنچ برینداری هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ په‌رۆشی په‌ره‌پێدان‌و هاوكاریكردنی‌ حكومه‌ت‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌.
هاوسۆزی بۆ پرسی کورد
سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ جه‌نگی تیرۆریستانی‌ داعش، نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ جه‌ختی‌ له‌ به‌رده‌وامیی هاوسۆزیی هه‌نگارییه‌كان بۆ كوردو پرسه‌ ره‌واكه‌ی‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كورد وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی‌ تری‌ سه‌ر ئه‌م رووی‌ زه‌مینه‌، مافی‌ ره‌وا خۆیانه‌ خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆیان بنن به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌یان دوپاتكردۆته‌وه‌ كه‌ وه‌ك حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ن جارێكی‌ تر كورد روبه‌ڕوی‌ كاره‌ساته‌كانی‌ ماڵوێرانی‌‌و كۆڕه‌وو تراژیدیای‌ ئه‌نفال ببێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌ ئه‌رێنیانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا، رووناكی‌ خسته‌ سه‌ر ده‌وری‌ گرنگ‌و بنچینه‌یی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ به‌رده‌وام سیاسه‌تێكی‌ حه‌كیمانه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا په‌یڕه‌و كردووه‌‌و هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی‌ فراوانكردنی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا بووه‌.
کردنەوەی خول 
له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشەوە، نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ وتی‌: سه‌رباری‌ ئه‌و هه‌وڵ‌و كارانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا بۆ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووشدا خولێكیان بۆ هێزه‌كانی‌ ئاسایش كرده‌وه‌.
له‌ڕووی‌ ئاسته‌كانی‌ تری‌ وه‌كو «زانكۆ، رووناكبیری هونه‌ری‌و بازرگانی» رایگه‌یاند:  له‌ڕووی‌ زانكۆ‌وه‌، زانكۆی ئه‌لتای‌ هه‌نگاری‌ كۆنتاكتێكیان له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانیدا كردووه‌ و گه‌شبینی‌ خۆشی له‌ ئاكامه‌ باشه‌كانی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تیش كه‌ گرێبه‌ستیان كرد له‌ گه‌ڵ زانكۆی سلیمانی‌و سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ ده‌رئه‌نجامی ده‌بێـت له‌داهاتوودا بۆ زه‌ماله‌ی خوێندن كه‌ ساڵانه‌ 30 زه‌ماله‌ ده‌دات به‌ كورد، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا بۆ بڕوانامه‌كانی‌ دكتۆرا‌و ماسته‌ر هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌واریش چه‌ند پسپۆڕ‌و پزیشكێكی‌ به‌شی شوێنه‌وار سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردو ره‌زامه‌ندییان بۆ وه‌رگیراو، له‌ رانیه‌ كارده‌كه‌ن‌و به‌دوای  شوێنه‌واردا ده‌گه‌ڕێن، بۆ كه‌لتوریش بازیان‌و شاری وڵاسه‌ته‌ره‌كی هه‌نگاریامان كرد به‌ده‌سته‌ خوشك، بۆ هونه‌ریش ساڵی‌ رابردوو دوای‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر سه‌ره‌نجام تیپێكی‌ سه‌مفۆنی هه‌نگاری به‌هاكاریی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌ سروودی‌ «ئه‌ی‌ ره‌قیب» یان جارێكی‌ تر به‌شێوازی‌ مۆدێرن تۆماركرده‌وه‌.
له‌باره‌ی‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان نوێنه‌رایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌و باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ هه‌نگاریا، شۆڕش عه‌بدولغه‌فور ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ باش‌و ئاسایی له‌نێوانیاندایه‌و له‌زۆر بواردا هاوكاریی یه‌كتری‌ ده‌كه‌ن. له‌باره‌ی‌ ئامانجی‌ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ وتی‌: بۆ ناساندنی‌ زیاتری‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و تواناو چالاكییه‌ قاره‌مانه‌كانی‌، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌ڕه‌سمی‌ بانگهێشتی‌ ئه‌و وڵاته‌ كراوه‌، وتیشی: هاوكات كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر دۆسێی ئێزیدی‌‌و تراژیدیای‌ ئه‌نفاله‌كان به‌ لایه‌نی‌ حكومی‌‌و رای‌ گشتی‌ ئه‌و وڵاته‌ بگەیەنین، مه‌حمود حاجی‌ ساڵح وه‌زیری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان بانگهێشتكراوه‌و بڕیاریشه‌ له‌داهاتوودا سه‌ردانی‌ هه‌نگاریا بكات‌و له‌لایه‌ن جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ پێشوازیی لێده‌كرێت، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه‌ پێشنیازیان كردووه‌ مۆنۆمێنتی‌ تایبه‌ت به‌ئێزدییه‌كان دروست بكرێـت له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌كاندا، چونكه‌ رای‌ گشتی‌ ئه‌و وڵاته‌ سۆزیان بۆ دۆسێی سته‌ملێكراوانی‌ مه‌سیحی‌‌و ئێزدییه‌كان هه‌یه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP