فۆكۆیاما: هێزه‌ سته‌مكاره‌ كۆنه‌كان، فێربوون كۆنترۆڵی ئینته‌رنێت بكه‌ن
فۆكۆیاما: هێزه‌ سته‌مكاره‌ كۆنه‌كان، فێربوون كۆنترۆڵی ئینته‌رنێت بكه‌ن ‌ 31/12/2016
ئا: دیاری سابیر

فرانسیس فۆكۆیاما به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی سه‌نته‌ری زانكۆی ستانفۆرد بۆ دیموكراسی‌و گه‌شه‌پێدان‌و سه‌روه‌ری یاسا، له‌ سایتی پرۆجیكت سیندیكه‌یت بابه‌تێكی به‌ناونیشانی ده‌ركه‌وتنی جیهان له‌ دوای راستییه‌كان نووسیوه‌‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ گرنگترین به‌ره‌وپێشچوونه‌ تایبه‌ته‌كانی ساڵی 2016 له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ده‌ركه‌وتنی جیهانه‌ له‌ دوای راستییه‌كان، كه‌ گومان له‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كان كرا. 

ساتی رزگاربوون‌و نیعمه‌تی گه‌وره‌
فۆكۆیاما نووسیویه‌تی: له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا پێشوازیی له‌ ده‌ركه‌وتنی تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێت كرا، به‌وپێیه‌ی ساتی رزگاربوون‌و نیعمه‌تی گه‌وره‌ بوو بۆ دیموكراسی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیاریی وه‌كو فۆرمێكه‌ له‌ فۆرمه‌كانی ده‌سه‌ڵات، چونكه‌ به‌ئاسانی ده‌ست هه‌مووان ده‌كه‌وێت‌و جه‌ماوه‌ری دیموكراسی ده‌توانێت به‌شداربێت له‌بواره‌كاندا، كه‌ تا ئه‌وكاته‌ لێی دوورخرابۆوه‌.
روونیشیكردۆته‌وه‌: له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی راگه‌یاندنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌ سه‌ره‌تای 2000 دا، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش خێرا كرا‌و رێگه‌درا به‌به‌شداربوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه‌ هه‌موو جۆره‌ دیموكراسی‌و شۆڕشه‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بینیوه‌، له‌ئۆكرانیاوه‌ بۆ میانمار‌و بۆ میسر، له‌ جیهانی راسته‌خۆی په‌یوه‌ندیدا به‌جۆرێك له‌ سیستم یان پاسه‌وانی دێرینی زانیارییه‌كان ده‌ڕوانرێت، كه‌ وڵاتی سته‌مكار‌و سه‌ركوتكار بوون‌و ئێستا ده‌توانرێت تێپه‌ڕێنرێن.
 
ئه‌فسانه‌ی ئیجابی‌و نێگه‌تیڤ
نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: له‌كاتێكدا وه‌كو چۆن راستییه‌ك له‌و ئه‌فسانه‌ ئیجابییه‌دا هه‌یه‌، ئه‌فسانه‌ی نێگه‌تیڤیش هه‌یه‌‌و ئه‌و هێزه‌ سته‌مكاره‌ كۆنانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ده‌لی وه‌ڵامیان هه‌بووه‌‌و فێربوون كۆنترۆڵی ئینته‌رنێت بكه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ چین هه‌یه‌ كه‌ ده‌یان هه‌زار چاودێری بواره‌كه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ روسیا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ ساڵی 2016 دا به‌شێوازه‌كانی به‌رگرتن له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌‌و ناوخۆ به‌ئاشكرا په‌یدابوون. ده‌شڵێت: ئاشكرایه‌ كه‌ روسیا وڵاتی سه‌ره‌كییه‌ بۆ رۆشن كردنه‌وه‌ی بواری كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌تا حكومه‌تی مۆسكۆ چه‌ند درۆیه‌كی شاخداری وه‌كو حه‌قیقه‌ت بڵاوكرده‌وه‌ به‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ ئۆكرانییه‌كان منداڵانیان له‌ خاچ ده‌دا، هه‌روه‌ها هێزه‌ حكومییه‌كانی ئۆكرانیا له‌ كاتی گه‌شتی ژماره‌ 17 له‌ 2014 دا، فڕۆكه‌یه‌كی مالیزییان خستۆته‌ خواره‌وه‌، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ به‌شداربوون له‌  وتوێژه‌كان ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا، بریكست، راپرسی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا‌و گه‌وره‌كردنی هه‌ر راستییه‌ك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی لاوازكردنی هێزه‌ ئه‌وروپییه‌كانی لایه‌نگری یه‌كێتیی ئه‌وروپا. 

له‌ لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌ سزا نه‌درا
فۆكۆیاما باسی له‌وه‌شكردووه‌: به‌كارهێنانی زانیاریی ناڕاست وه‌كو چه‌كێكی هێزه‌ سته‌مكاره‌كان زۆر خراپه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا به‌كارهێنرا، هه‌موو سیاسییه‌كان درۆ ده‌كه‌ن یان راستی ده‌شێوێنن‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی باش‌و بێوێنه‌ درۆی كرد، ئه‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا بوو كه‌ تۆمه‌تی ئاراسته‌ی باراك ئۆباما كرد به‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا له‌ دایك نه‌بووه‌‌و به‌رده‌وامیش بوو له‌ سه‌ری، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش كه‌ ئۆباما به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ دایك بووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.   
روونیشیكردۆته‌وه‌: له‌ مێزگرده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكاشدا، تره‌مپ سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نگی عیراقدا نه‌بووه‌، له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ریشدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌، له‌كاتێكدا به‌جیاوازیی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ شكستی هێنا. پشتیوانیكردنی ئه‌و درۆیانه‌ زۆرزۆر خراپ بوو، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌هۆی ئه‌و درۆ ئاشكرا‌و دووبارانه‌وه‌، له‌ لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌ كۆمارییه‌كانه‌وه‌ سزا نه‌درا.

سێ له‌سه‌ر چواری به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر
نووسه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌پێی لایه‌نگرانی ئازادیی زانیاری، چاره‌سه‌ری ته‌قلیدی ئه‌و زانیارییه‌ خراپانه‌ وتنی زانیاریی راست‌و باشه‌، كه‌ له‌كۆتاییدا به‌هاكه‌ی له‌ بازاڕی فیكره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ جیهانی شێوازه‌كانی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌ راوچی‌و رۆبۆته‌كان ده‌گرێته‌وه‌، كاریگه‌ر نییه‌‌و به‌گوێره‌ی داتاكانیش، سێ له‌سه‌ر چواری به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له‌و جۆره‌ن.   
باسی له‌وه‌شكردووه‌: چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌ ئینته‌رنێت له‌ پاسه‌وانه‌كان رزگارمان بكات، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كانه‌وه‌ به‌ راستگۆییه‌كی یه‌كسانه‌وه‌ زانیارییمان پێده‌گات‌و بۆچوونێك نییه‌ به‌وه‌ی زانیاریی باش له‌كۆتاییدا به‌سه‌ر زانیاری خراپدا سه‌رده‌كه‌وێت. ده‌شڵێت: ئه‌و درۆ تاكه‌ كه‌سییانه‌ زۆر مه‌ترسیدارن، كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت، بۆچی باوه‌ڕ به‌ ده‌سه‌ڵاتێك یان هه‌واڵێك یان رووداوێك ده‌كه‌ین، له‌كاتێكدا زۆر كه‌ممان ده‌توانین به‌دواداچوون بۆ زۆربه‌یان بكه‌ین؟ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌زگای بێلایه‌ن هه‌یه‌‌و ئه‌ركی پێدانی زانیاری دروستی پێسپێردراوه‌ كه‌ متمانه‌مان پێیه‌تی، ئه‌مریكییه‌كان ئاماری تاوانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ پێده‌گات‌و داتای بێكاری له‌ نووسینگه‌ی ئاماری كاره‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

لاوازیی ده‌زگا حه‌قیقییه‌كان
راشیگه‌یاندووه‌: رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئاسانترین راستی، به‌رهه‌می راسته‌وخۆی په‌لاماره‌كانه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگراتووه‌كان‌و به‌ریتانیا‌و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌سه‌ر سنووره‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ دیموكراسییه‌كان، به‌وه‌ش دیموكراسی به‌ره‌و كێشه‌یه‌كی حه‌قیقی ده‌ڕوات، له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان لاوازیی ده‌زگا حه‌قیقییه‌كان هه‌یه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گروپی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان له‌ رێی سیستمی پشتیوانیكردنی بێسنووری دارایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، توانییان خۆیان بپارێزن‌و كۆنگرێسیش شوێنی سه‌ره‌كیی ئه‌و تێكچوونه‌یه‌. ده‌شڵێت: ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو ده‌زگاكان گه‌نده‌ڵن، ده‌مانبات به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی داخرا‌و‌و بێمتمانه‌یی جیهانی، دیموكراسی له‌ ئه‌مریكا‌و هه‌موو دیموكراسییه‌كانیش به‌بێ متمانه‌ به‌هه‌بوونی  دامه‌زراوه‌ی بێلایه‌ن به‌رده‌وام نابن‌و له‌ شوێنی ئه‌وه‌ شه‌ڕی سیاسیی حزب هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP