سعودیه‌‌و قه‌ته‌ر، له‌ سه‌ركه‌وتنی دیمه‌شقدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من
سعودیه‌‌و قه‌ته‌ر، له‌ سه‌ركه‌وتنی دیمه‌شقدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من ‌ 5/1/2017
ئاژانسه‌كان/ئاماده‌كردنی: دیاری سابیر

سوپای سوریا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیكرد به‌ كێوماڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆندا بوون، به‌وه‌ش له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی ململانێكانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 ساڵی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌دا، دیمه‌شق سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی خۆی راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی سوپای سوریا دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نی‌و چه‌كدار دێت، كه‌ به‌پێی رێكه‌وتنی روسیا‌و ئێران‌و توركیا بوو.
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی دیمه‌شق‌و هاوپه‌یمانه‌كانی 
له‌و باره‌یه‌وه‌ ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا‌و یه‌كێك له‌ دیارترین هاوپه‌یمانه‌كانی دیمه‌شق له‌ رووی سیاسی‌و سه‌ربازییه‌وه‌، رایگه‌یاند: كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له‌ ده‌ستی تیرۆریستان، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی ته‌واوی ره‌وشه‌كه‌ له‌ سوریا.
كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب له‌ لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه‌، گۆڕانێكی ریشه‌یی له‌ ره‌وتی جه‌نگی سوریا ده‌هێنێته‌ كایه‌وه‌‌و به‌گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی دیمه‌شق‌و هاوپه‌یمانه‌كانی داده‌نرێت كه‌ پاڵپشتی سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و سه‌ربازییان پێشكه‌ش كرد، دیارترینیشیان روسیا‌و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی سوریا ده‌خاته‌ سه‌ر رێی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدان، هه‌روه‌ك پێنج شاره‌ گه‌وره‌كانی وڵات كه‌ بریتین له‌ دیمه‌شق‌و حه‌له‌ب‌و حمس‌و حه‌مات‌و لازقیه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدان.
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كه‌ی روسیا‌و توركیا‌و ئێران
سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی سوریا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی، گورزێكی كوشنده‌یه‌ له‌ تیرۆریستان‌و ئه‌و وڵاتانه‌شی كه‌ هاوكارییان ده‌كه‌ن، به‌دیاریكراویش وڵاتانی كه‌نداوو توركیا‌و خۆرئاوا، هه‌روه‌ها شكستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن شكستێكی نوێی سعودیه‌‌و قه‌ته‌ره‌، كه‌ پاڵپشتی چه‌كداره‌كانیان ده‌كرد‌و زۆر هه‌وڵیاندا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێنن.
ماتیۆ غیدار پسپۆڕ له‌ كاروباری جیۆسیاسی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و مامۆستا له‌ زانكۆی تۆلۆز به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌له‌ب بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق، چیتر چاره‌نووسی سوریا له‌ ده‌ست وڵاتانی كه‌نداودا نه‌ماوه‌‌و وتیشی: دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب، ئه‌سه‌د به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی وڵاتانی كه‌نداو نابێت، به‌ڵكو هاوپه‌مانێتییه‌ نوێیه‌كه‌ی نێوان روسیا‌و توركیا‌و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها له‌ سایه‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، نزیكبوونه‌وه‌ی نوێی روسیا‌و ئێران‌و توركیای ده‌رخست له‌ به‌رامبه‌ر دۆسێی سوریادا، هه‌روه‌ك رێكه‌وتنه‌كه‌ گرنگیی فراوانكردنی پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست‌و ئاماده‌یی بۆ گه‌ره‌نتی وتوێژه‌كانی ئاشتی ده‌رخست. ئه‌وه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات له‌ مۆسكۆ هات.
توركیا به‌سیاسه‌تی خۆیدا چۆته‌وه‌ 
عه‌بدولخالق عه‌بدوڵلا مامۆستای زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ ئیمارات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: توركیا كه‌ هێزه‌كانی له‌ سوریا له‌ دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگن، به‌ سیاسه‌تی خۆیدا چۆته‌وه‌‌و له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه‌ هه‌وڵی بۆ رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌دا، چۆته‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی دیكه‌‌و كار بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات. 
واشنتۆن‌و مۆسكۆ بۆچوونیان نزیكه‌ 
هه‌ماهه‌نگی نێوان روسیا‌و توركیا له‌ سوریا، وه‌كو لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی پێگه‌ی مۆسكۆ پته‌وتر ده‌كات‌و نااتوانرێت پشتگوێ بخرێت، ئه‌وه‌ش رۆڵێكی هه‌ڵبژێردراوه‌، چونكه‌ له‌ سایه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، بۆچوونی نزیكی له‌ مۆسكۆوه‌ هه‌یه‌.
به‌بۆچوونی نیل پارتریك راڤه‌كار‌و پسپۆڕ له‌ كاروباری كه‌نداودا: سعودیه‌‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵیدان، ده‌زانن كه‌ له‌ سایه‌ی ویلایه‌تی تره‌مپدا نزیكبوونه‌وه‌ی خۆرئاوا له‌ ئه‌سه‌د خێراتر ده‌بێت، ده‌شڵێت: وڵاتانی كه‌نداو له‌و بڕوایه‌دان كه‌ روسیا یاریزانی سه‌ره‌كییه‌ له‌ سوریا‌و ره‌نگه‌ واشنتۆنیش هه‌وڵ بدات كه‌ ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی داهاتوو، له‌گه‌ڵ مۆسكۆ رێك بكه‌وێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP