ئەوروپا رەگەزنامە دەبەخشـێتە بەرهەمهێنەرانی بیانی
ئەوروپا رەگەزنامە دەبەخشـێتە بەرهەمهێنەرانی بیانی ‌ 8/1/2017
ئامادەکردنی: بورهان ئەمین

لەپێناو نەشونماپێکردنی ئابوری‌و ڕەواندنەوەی خەمی بێکاری‌ونزمی ئاستی داهاتی تاکەکانی کۆمەڵ،ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بڕیاریانداوە کە مافی مانەوەی هەمیشەیی، یان ڕەگەزنامەی وڵاتەکانیان بدەنە ئەو دوڵەمەندو پارەدارە بیانیانەی کە بەرژەوەندی لە وڵاتەکانیان دروست دەکەن یان دەبنە بەرهەمهێنەر، ئەویش بە کڕینی بەرژەوەندی گەورەو یان کردنەوەی کۆمپانیاو بەگەڕخستنی دەستی کار تیایاندا.
ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ پەیڕه‌و ده‌کرێت
 وەنەبێ ئەو هەوڵەی ئەوروپا بۆ کاراکردنی ئابوریەکەی تازەبێت بەڵکو ئەمە دەساڵ زیاترە لەهەندێ وڵات پەیڕەوکراوە، بەڵام ئێستا هەندێ وڵاتی تر کە ئابوریەکەیان بەرەو خراپی دەچێت ئەو ڕێگایە دەگرنەبەر بۆ بوژاندنەوەو بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی کۆمەڵگاکانیان. 

که‌رته‌ بازرگانیه‌کان 
ئەو بەرژەوەندیانەش بریتین لە موڵکداری زەوی وخانوبەرو ڤێللاو یەکەی بازرگانی و کۆمپانیاکان،لەپێناو پێشخستنی بواری بازرگانی یان گەشتوگوزارو یان هەربوارێکی ترە کە گوڕوتینێکی تر بداتە بەر ئابوریەکەی و چالاککردنی بازارو دەستی کارو جموجۆڵ لەناوبازاڕدا، لەبەرامبەر ئەمەشدا وڵاتی خانەخوی زەمینەی کارکردن بۆ خاوەن بەرژەوندیەکان سازدەکاو لەئارامی کارکردن و سوککردنی باج و مافی مانەوەی هەمیشەیی و دابینکردنی ژیانێکی ئاسایی وخۆشگوزرەان بۆیان.

به‌ریتانیا پێشه‌نگه‌ 
بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەپلانێکی پێشوەخت دەساڵ زیاترە پەیڕەوی ئەمەی کردوەبەتایبەتیش لەشاری لەندەنی پایتەخت زەنگینەکانی وڵاتانی کەنداو و چین و ڕوس ژمارەیەک بەرژەوەندی باڵایان تێداکردۆتەوەو لەبەرمبەردا خاوەنەکانیان ڕەگەزنامەی بەریتانیان وەرگرتوە، قازانجیان بە بەریتانیا لەلایەک گەیاندوەو بۆخۆشیان توانیویانە پارەو سامانەکانیان بپارێزن وئارام بژین لەلایەکی تریش ئازادبن لە گەڕان وسوڕان بەناو هەمو وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا.
وڵاتانی ترهه‌مان سیاسه‌ت پەیڕەو ده‌که‌ن
ئێستا ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هەمان ئەزمونی بەریتانیا پیادەبکەن و سود لە سامانی بیانیەکان وەرگرن،  هەریەک لە وڵاتانی « هەنگاریاوبولگاریاونەمساو پورتوگال وئیسپانیاو ماڵتاو قوبرس»ن کەدەیانەوێت بیانیەکان ببنە دەستبارێک بۆ هەستاندنەوە بوژاندنەوەی ئابوریەکەیان،هەر وڵاتەو ڕێوجێی تایبەتی خۆی هەیە.

ئیسپانیا و پورتوگال
 بۆ کردنەوەی بەرژەوەندیەکان بۆ نمونە پورتوگال مەرجی ئەوەی هەیە کەنابێت سەرمایەی بەرهەم هێنەر لە ٥٠٠ هەزار یۆرۆ کەمتربێت و دەبێت ماوەی ٦ ساڵ لەوێ کاربکات و بمێنێتەوەو بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێک بکات و فێری زمانەکەشی بێت ئینجا وڵاتەکە ڕەگەزنامەی خۆی پی دەبەخشێت،بەڵام لە ئیسپانیا هەمان ئەو سەرمایەیە دیاریکراوە لەگەڵ مەرجێکی تریش کەئەوەیە ئەو کەسەی داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بکات دەبێ بەلانی کەمەوە ساڵی ١٨٠ رۆژ لەو وڵاتە ژیان بەسەرببات ئینجا وەری دەگرێت.

سوود وه‌رگرتن له‌ سامانی بیانی
هەر وڵاتەو پڕەنسیپی تایبەتی خۆی هەیەو لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی تریش بەپێی داخوازی وڵاتەکە یاساکانیان دەستکاری دەکەن، بەڵام لەئەنجامدا هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی بەرزکردنەی باری ئابوری وڵاتەکانیان دەدەن و سود لە پارەی دەرەوەی وڵاتەکانیان وەرددەگرن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP