رەدو بەدەلی حه‌شدی شه‌عبی‌و ئه‌منستی
رەدو بەدەلی حه‌شدی شه‌عبی‌و ئه‌منستی ‌ 10/1/2017
ئاماده‌کردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت

ئه‌حمه‌د‌ ئه‌سه‌دی وتبه‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به‌توندی وه‌ڵامی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی « ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشیونال « دایه‌وه‌،  که‌ هه‌فته‌ی پێشوو  له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه بڵاویکرده‌وه‌‌، ئه‌سه‌دی  راپۆرته‌که‌ی به‌ « سووکایه‌تیکردن و له‌که‌دارکردنی ناوبانگی حه‌شدی شه‌عبی» وه‌سفکرد. 

دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌
ئه‌سه‌دی له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری به‌غداد رایگه‌یاند: هه‌موو  ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ ئه‌منستی خستویه‌تیه‌ پاڵ حه‌شدی شه‌عبی، دوورن له‌ هه‌قیقه‌ت و راستیه‌وه‌. وتیشی: ئه‌و رێكخراوه‌ گوزارشت له‌سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌کات، که‌ له‌ڕووی ماددیه‌وه‌ پشتگیری ده‌که‌ن. 

تاوانی جه‌نگ
له‌ راپۆرته‌که‌ی رێکخراوه‌دا هاتووه‌: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه‌،هه‌ربۆیه‌ داوا له‌ حکومه‌تی عیراقی ده‌کات،  که‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی  نه‌داته‌ ده‌ستی ئه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌.

کوشتن و له‌سێداره‌دانی خه‌ڵکی 
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ بێت، حه‌شدی شه‌عبی له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 ه‌وه‌ ، ده‌ستیکردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێک تاوانی وه‌کو « کوشتن، له‌سێداردانی خه‌ڵكی، ئازاردان و ئه‌شکه‌نجدانی زیندانیان، رفاندن و زیندانیکردنی هه‌زاران گه‌نج و منداڵ». له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ گیراون، دوور له‌ دادگا و دادوه‌ریه‌وه‌، حوکمی کوشتن و له‌سێداردانی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندووه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵکی له‌ ماڵان و شوێنی کاردا ڕفاندووه‌و پاش چه‌ند مانگێک ته‌رمه‌کانیان له‌شوێنێکی نادیاردا فرێدراوه‌. 

حکومه‌تی عیراق پشتگیریکردوون 
به‌پێی راپۆرته‌که‌ بێت، حکومه‌تی عیراقی خۆی له‌ڕووی ماددیه‌وه‌ پشتگیری ئه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌ی کردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕووی چه‌کوته‌قه‌مه‌نیشه‌وه‌ یارمه‌تیداون‌. به‌شێکی تری  چه‌کوته‌قمه‌نییه‌کانی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیش، له‌شوێنی تره‌وه‌ به‌‌ده‌ستی گه‌یشتووه‌، به‌ڵام حکومه‌تی عیراقی ئاگاداربووه‌. 

چه‌کی 16 ده‌وڵه‌تی هه‌یه‌
له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: حه‌شدی شه‌عبی خاوه‌نی جبه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌، که‌ چه‌کی هه‌مه‌جۆری قوورس‌و  سوکی تێدایه‌، که‌له‌ 16 ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ له‌وانه‌: چه‌کی  روسی و چینی و ئه‌مریکی و ئێرانی و ئه‌وروپی تێدایه‌.  جگه‌له‌وه‌ش به‌شێکی زۆری ئه‌م چه‌کوته‌قه‌مه‌نیه‌ش، وه‌کو دیاری له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێشكه‌شکراوه‌. 
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێزێکی غه‌یره‌ نیزامییه‌ و‌ له‌هاوینی ساڵی 2014 ه‌وه‌،له‌پاش داگیرکردنی به‌شێکی خاکی عیراق له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعشه‌وه‌ دروستبووه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP