دادگای کەرکـوک ســـاڵی 1935
دادگای کەرکـوک ســـاڵی 1935 ‌ 5/5/2017
نووسین و وه‌رگێڕانی ده‌قه‌كان له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: شه‌ره‌فه‌دین جه‌باری
   ئه‌م پێنج وێنه‌ ده‌گمه‌نه‌ی كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار لێره‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌،  له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تردایه‌، زۆربه‌یان ده‌رباره‌ی به‌ رێوه‌چوونی كارو دادگاییه‌كانه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانی له‌دادگای كه‌ركوك و به‌شێكی گرنگمان بۆ ده‌رده‌خات له‌ رێڕه‌وی  بارودۆخه‌كانی  و له‌هه‌مان كاتدا له‌ هه‌موو به‌شێكیدا،  ورده‌كاری ژیانی ساده‌ی  كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌وكاتمان نیشان ده‌دات،  هه‌روه‌ها   باری دیموگرافی و ره‌سه‌نی پارێزگاكه‌ش ئاماژه‌پێده‌دات  سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی‌ له‌ناوبردنی ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی له‌ زۆر كات و قۆناغدا.
      وێنه‌كانیش به‌كامێرای وێنه‌گره‌ بیانییه‌كانه‌ و زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1935 و له‌ سه‌رچاوه‌ی‌  جیاوازه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون به‌ تایبه‌ت (  ئیمه‌یج  گێتی )  وه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر وێنه‌یه‌ك ئاماژه‌م كردووه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كانی، كه‌نووسراون به‌ ئینگلیزی و وه‌رمانگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر كوردی و نووسینی كۆمێنتی  گونجاو به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وێنه‌یه‌ك. 
    دیاره‌ وه‌ك  زانراوه‌ كه‌ دادگا له‌ كه‌ركوك خاوه‌نی كاروانێكی دوورو درێژه‌ و بوونی هه‌بووه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ له‌ مێژووی قووڵ‌ و دێرێنی ئه‌م شاره‌ و قه‌ڵاكه‌ی  كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زاران ساڵی دوور و تێیدا  چه‌ندین  دادوه‌ر هه‌ڵكه‌وتوون.
     پاش  ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزدمین لانیكه‌م روونبۆته‌وه‌ شوێنی بینای دادگای كه‌ركوك له‌ چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك و چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی  فه‌رمانگه‌كان له‌ سه‌رای كه‌ركوك ( 1853 - 1970 )، و دادگاكان به‌رده‌وام بوونه‌ له‌كاره‌كانیان له‌وێ هه‌تاكو  ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م  و پاشان گواستنه‌وه‌ی بۆ بینای ناسراوی دادگاكانی‌ ( دوو نهۆمی ) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوجه‌رگه‌ی شاره‌وه‌  هه‌تاكو ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان و پاشیان  كه‌دیاره‌ له‌گه‌ڵ‌ زۆربوونی كاری دادگاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو كه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانكارییه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان،  بینای ناوبراو نه‌گونجاوبووه‌ بۆیه‌ له‌نزیكیدا بینایه‌یه‌كی تر دروستكرا ( خانه‌ی داد )، كه‌پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین نهۆم  كه‌ تاكو ئه‌م ساتانه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ دادوه‌رییه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانه‌وه‌  بكاردێت.
     وه‌كو له‌ میدیاكانیش بڵاوكرایه‌وه‌، نیاز  هه‌یه‌،   بۆ گواستنه‌وه‌ی  دادگاكان به‌ هه‌موو  به‌شه‌كانێ وه‌ جارێكی تر هه‌روه‌كو  چه‌ندین  فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ی تر,  بۆ بینای  تر له‌ چوارچێوه‌ی  كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانگه‌كان كه‌ هێشتا كاره‌كان تێیاندا به‌رده‌وامه‌.
   به‌هیوای پێشكه‌وتنی‌ به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی‌ دادگاكان بۆ خزمه‌تی‌ دادپه‌روه‌ری و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و قانون  له‌  وڵاتدا.
 
  ورده‌كاری  پێنج  وێنه‌كه‌ :
وێنه‌ی یه‌كه‌م : 
« هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانن پێش دادگاییكردن له‌ دادگا، فۆتۆگرافه‌ر ماكس ئه‌هلێرت، كه‌ركوك 1935 وخاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م ئۆلستین بیڵد « .

وێنه‌ی دووه‌م: 
« پیاوێك شایه‌تی ده‌دات له‌ دادگا،  فۆتۆگرافه‌ر ماكس ئه‌هلێرت،  كه‌ركوك 1 ی یه‌نایر ، ( كانونی‌ دووه‌م نووسه‌ر )،  1935  و خاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م ئۆلستین بیڵد «.
     ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێشه‌ له‌ ده‌قی نووسینی ئه‌سڵی سه‌ر وێنه‌كه‌،  جگه‌ له‌ وێنه‌كه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، مێژووی گرتنی وێنه‌كه‌یه‌،  1/ 1 / 1935   وه‌كو ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ له‌ ده‌قی ئه‌سڵی،  ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ دووحاڵه‌ت،  یائه‌و كاته‌ 1 / 1  ،   پشووی فه‌رمی نه‌بووه‌ وه‌كو ئێستا،  یان 1 / 1   پشووی فه‌رمی بووه‌ و  دادگا دانیشتنی ئه‌نجام داوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی بۆ كارێكی به‌په‌له‌ وحاڵه‌تێكی ناهه‌موار له‌ كه‌ركوك  هه‌روه‌ك دیاره‌ له‌ وێنه‌كان  رووداوێك یان كێشه‌یه‌كی قووڵ‌ هه‌یه‌ له‌نێوان هاووڵاتیاندا وای له‌ دادگاكردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و سه‌یركردنی‌ دۆسێكه‌ و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بۆ رێگری  له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی و روبه‌ڕونه‌بوونه‌وه‌ی  سكیورتی و سه‌قامگیری  بۆ مه‌ترسی.
وێنه‌ی سێیه‌م:
   « كه‌سێكی تومه‌تبار شایه‌تی ده‌دات له‌ دادگا، فۆتۆگرافه‌ر ماكس ئه‌هلێرت، كه‌ركوك 1935  وخاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م  ئۆلستین بیڵد «.
وێنه‌ی چواره‌م: 
    « پیاوێك نامه‌یه‌ك ده‌نووسی‌ بۆ كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار به‌رانبه‌ر دادگا،  فۆتۆگرافه‌ر ماكس ئه‌هلێرت كه‌ركوك  1935  و خاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م ئۆلستین بیڵد « .
      ئه‌وه‌ی  واله‌ مرۆڤ  ده‌كات رامانێك له‌ سه‌ر ئه‌م وێنه‌ مێژوویه‌ بكات  كه‌ ساده‌یی ژیان به‌ هه‌موو ورده‌كارێكانێوه‌  وه‌كو وێنه‌كانی تری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوه‌  عه‌ریزه‌نووسه‌  كه‌ركوكیه‌كه‌یه‌  كه‌ جلوبه‌رگی خۆماڵی له‌ به‌ره‌،  دانیشتووه‌ له‌سه‌ر زه‌وی له‌ پێش دادگای كه‌ركوك. بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ریزه‌یه‌ك بنووسی‌ بۆ ژنێك  كه‌ دیاره‌ كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی كات  بۆ دادگا.
    وێنه‌كه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ بارودۆخی عه‌ریزه‌نووس له‌ كۆندا كه‌ ئه‌وكات  شوێنێك نیه‌ ته‌رخانكرابێت بۆیان  وه‌كو ئه‌م رۆژگاره‌مان،  دیاره‌ كاری عه‌ریزه‌نووسیش له‌ پیشه‌  كۆنه‌كانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ گه‌شه‌نه‌كردووه‌كان  كه‌ تێیدا  رۆتینیاته‌  ئیدارییه‌كان زۆره‌.
وێنه‌ی پێنجه‌م:
    « هاووڵاتیان له‌ چاوه‌ڕوانی كێشه‌كانیانن له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دادگا، فۆتۆگرافه‌ر ماكس ئه‌هلێرت كه‌ركوك  1935  و خاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م ئۆلستین بیڵد «.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP