سه‌ره‌وه‌ت و سامانـی تره‌مپ که‌مبۆته‌وه‌
سه‌ره‌وه‌ت و سامانـی تره‌مپ که‌مبۆته‌وه‌ ‌ 7/5/2017
ئاماده‌کردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت

هه‌رچه‌نده‌ له‌ته‌واوی جیهاندا کاتێک سیاسیه‌کان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست، یه‌کسه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و سه‌ره‌وت سامانیان زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م پێودانه‌گه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ناگرێته‌وه‌، به‌پێی راپۆرتێکی گۆڤاری « زه‌ ئه‌تلانتیک» ی ئه‌مریکا بێت، له‌پاش ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ست، سامانی تره‌مپ که‌م بۆته‌وه‌و بڕی یه‌ک ملیارد دۆلاری زه‌ره‌ر کردووه‌‌.

چۆڵکردنی باڵه‌خانه‌که‌ی تره‌مپ
ئه‌و گۆڤاره‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ چێشتخانه‌ی ناسراوی ئه‌مریکی « Koi» که‌پێشتر له‌ « تره‌مپ تاوه‌ر» له‌ شاری نیویۆرک بوو، ئێستا شوێنه‌که‌ی چۆڵکردووه‌، به‌پێی زانیاری گۆڤاره‌که‌ بێت، هۆکاری ئه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه ‌بۆئه‌وه‌ی، له‌پاش ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ستی تره‌مپ، ‌چێشتخانه‌که‌ موشته‌رییه‌کانی که‌مبۆته‌وه‌. 
ترسیان له‌ناوبانگی تره‌مپه‌
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی « شیکاگۆ تریبۆن» رایگه‌یاند: به‌شێکی زۆری شوقه‌و شوێنه‌کانی ناو تاوه‌ره‌که‌ی تره‌مپ له‌ شیکاگۆ چۆڵه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌به‌شێکی زۆری چێشتخانه‌ و کۆگا گه‌وره‌کان، تاوه‌ره‌که‌یان به‌جێهێشتووه‌. رۆژنامه‌‌که‌ پێی وایه‌، به‌شێکی زۆری بازرگان و خاوه‌ن کاره‌کان، ترسیان له‌ ناوبانگی خراپی تره‌مپ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست.

له‌شاره‌ گه‌وره‌کان وه‌زعی خراپه‌
گۆڤاره‌که‌  هۆکاری که‌بوونه‌وه‌ی داهاته‌که‌ی تره‌مپ بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌، که‌یاتر له‌شاره‌ گه‌وره‌کاندا خه‌ڵكی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و نه‌یاری زۆره‌، ئه‌ویش زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی به‌تایبه‌تی باڵه‌خانه‌و تاوه‌ره‌کانی، له‌ شاره‌ گه‌وره‌کاندایه‌.
کۆمپانیاکان بایکۆتی ده‌که‌ن
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ گۆڤاره‌که‌ باسی له‌ شتێکی تر کردووه‌ که‌ئه‌ویش بایکۆتکردنی به‌شێکی زۆری کۆمپانیا ناسراوه‌کانی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ. له‌درێژه‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌کو «Serta,Macys»  کاره ‌بازرگانیه‌کانیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ راگرتووه‌. 
دژی سیاسه‌تی تره‌مپ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ گۆڤاره‌که‌ باس له‌وه ‌ده‌کات، پێشتر وابڕیاربوو، که‌ چێشتلێنه‌ری ناسراوی ئه‌مریکا « خۆسێ ئه‌ندریس» چێشتخانه‌یه‌ک له‌هۆتێلێکی تره‌مپ له‌ واشنتۆن بکاته‌وه‌، به‌ڵام کاتێک تره‌مپ بووه‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ئه‌و جێشتلێنه‌ره‌ بۆنده‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌کو هه‌ڵوێستێکی ناڕه‌زایی له‌دژی سیاسته‌کانی تره‌مپ. چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆنگرێسیش به‌ گۆڤاره‌که‌یان راگه‌یاندووه‌، که‌له‌ نێوان سالی 2016 و 2017، هۆتێله‌که‌ی تره‌مپ له‌ واشنتۆن، زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن دۆلاری زه‌ره‌ر کردووه‌. 
بایکۆتکردنی تره‌مپ به‌رده‌وامه‌.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ گۆڤاره‌که‌ باس له‌ بایکۆتکردن‌و  ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دژی تره‌مپ ده‌کات و ده‌ڵێت: به‌شێکی زۆری دانیشتوانی باڵه‌خانه‌کانی تره‌مپ، هه‌رله‌پاش ته‌واو بوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه،‌ یه‌کسه‌ر لافیته‌و وێنه‌کانی تره‌مپیان لێکرده‌وه‌. هه‌روه‌ها چوار تیپی  ناسراوی یاری باسکه‌، بایکۆتی هه‌موو کۆمپانیاکانی تره‌مپیان کردووه‌.
یه‌ک ملیاری زه‌ره‌ر کردووه‌
هه‌رتایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌، گۆڤاری فۆربیس که‌تایبه‌ته‌ به‌ سه‌ره‌وت‌و سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان، له‌راپۆرتێکدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2016 تا 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سامانه‌که‌ی به‌بڕی یه‌ک ملیار دۆلار دابه‌زیوه‌، هه‌روه‌ها له‌رووی پله‌به‌ندیش له‌لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان، تره‌مپ پله‌ی 220  به‌ده‌ستهێناوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP