هه‌وڵه‌كانی‌ پۆلیساریۆ له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دا به‌رده‌وامن
دانوستان له‌گه‌ڵ مه‌غریب ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پۆلیساریۆ له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دا به‌رده‌وامن ‌ 8/5/2017
كوردستانی‌ نوێ‌- ره‌وته‌كان
له‌پێناو به‌دیهێنانی‌ مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسین بۆ بیابانی‌ خۆرئاوا، محه‌مه‌د خه‌داد به‌رپرس له‌ به‌ره‌ی‌ پۆلیسایۆ ئاماده‌ژه‌ به‌ ئاماده‌یی‌ پۆلیساریۆ ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانوستان له‌گه‌ڵ مه‌غریب، به‌ڵام تائێستا مه‌غریب ده‌یه‌وێت گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ پۆلیساریۆ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پێدانی‌ حوكمی‌ ئۆتۆنۆمی‌ بێت نه‌ك جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی‌.     
له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ ئیمپریالیزمی‌ پێشووی‌ ئیسپانیا له‌ ساڵی‌ 1975 له‌و ناوچه‌یه‌، مه‌غریب بیابانی‌ خۆرئاوا به‌ به‌شێكی‌ دانه‌بڕاوی‌ خاكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داده‌نێت، له‌پاش شه‌ڕه‌كانیش له‌گه‌ڵ پۆلیساریۆ، له‌ ساڵی‌ 1991 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ هێزی‌ ئاشتیپارێزی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (مینورسۆ)، ئاگربه‌ست له‌نێوان حكومه‌تی‌ مه‌غریب و به‌ره‌ی‌ پۆلیساریۆ راگه‌یه‌ندرا.  
ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو، بڕیارێكی‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانوستانه‌كان له‌باره‌ی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ بیابانی‌ خۆرئاواوه‌ په‌سه‌ندكرد و ئه‌و بڕیاره‌ش تا 30ی‌ نیسانی‌ 2018 درێژده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئاشتیپارێزه‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌ مه‌غریب. 
به‌ وته‌ی‌ محه‌مه‌د خه‌داد رێخه‌ری‌ كاره‌كانی‌ پۆلیساریۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئاشتپارێزه‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان:»ده‌بێت یه‌كێتی‌ ئه‌فریقا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ماهه‌نگی‌ بكه‌ن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان و پێویسته‌ دانوستانه‌كانیش ببنه‌ مایه‌ی‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆیی‌ نیشتیمانی‌ بۆ بیابانی‌ خۆرئاوا». 
خه‌داد ده‌ڵێت: «پاشه‌كشه‌كردنی‌ چه‌كدارانی‌ پۆلیسایۆ له‌ ناوچه‌ی‌ كركراتی‌ كێشه‌له‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ بوو تا بوار به‌ حكومه‌تی‌ مه‌غریب نه‌ده‌ین تا كركرات بكاته‌ بیانویه‌ك بۆ راگرتنی‌ رێڕه‌وی‌ سیاسی‌». 
هه‌فته‌ی‌ رابردوو چه‌كدارانی‌ پۆلیساریۆ له‌ ناوچه‌ی‌ كركراتی‌ نزیك سنوره‌كانی‌ مۆریتانیا پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌وه‌ش بووه‌ هیوایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانوستانه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی‌ ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ شانشینی‌ مه‌غریبی‌ كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ مانگی‌ شوباتی‌ رابردوودا هێزه‌كانی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ كێشابووه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ پۆلیساریۆ كه‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ی‌ ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ره‌تیكرده‌وه‌ و له‌ ناوچه‌كه‌دا مایه‌وه‌. 
دوایین بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ بیابانی‌ خۆرئاوا، مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ حكومه‌تی‌ مه‌غریب بوو، به‌وپێیه‌ی‌ ناسر بوریتا وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌غریب له‌ دوای‌ بڕیاره‌كه‌ رایگه‌یاند: «مه‌غریب خۆشحاڵه‌ به‌و بڕیاره‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كه‌ مایه‌ی‌ بوونی‌ بزاوتن و داینامكیی‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كاندا ده‌گه‌یه‌نێت». 
به‌ هه‌مان شێوه‌ محه‌مه‌د خه‌داد له‌لایه‌ن به‌ره‌ی‌ پۆلیساریۆوه‌، خۆشحاڵی‌ به‌رانبه‌ر به‌ دامه‌زراندنی‌ ناوه‌ندێكی‌ هه‌میشه‌یی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێری‌ ده‌ربڕی‌ كه‌ به‌ وته‌ی‌ ئه‌و، هه‌موو ده‌ستوه‌ردانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و كۆتایی‌ به‌ تیۆری‌ «سنوره‌كانی‌ مه‌غریب له‌گه‌ڵ مۆریتانیادا» ده‌هێنێت. 
ته‌نگژه‌كانی‌ بیابانی‌ خۆرئاوا له‌دوای‌ پاشه‌كشه‌كردنی‌ ئیمپریالیزمی‌ پێشووی‌ ئیسپانیا له‌ ساڵی‌ 1975وه‌ سه‌ریانهه‌ڵدا، كاتێك مه‌غریب داوای‌ كرد، بیابانی‌ خۆرئاوا بخرێته‌ سه‌ر خاكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و بكرێته‌ به‌شێك له‌ مه‌غریب، له‌ كاتی‌ دانوستانه‌كانی‌ ئیسپانیاش له‌گه‌ڵ مه‌غریب، مۆریتانیا داوای‌ به‌شێك له‌و خاكه‌ی‌ كرد، به‌ بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ دابونه‌ریتی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ دابونه‌ریتی‌ مرۆریتانییه‌، له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، به‌ره‌ی‌ پۆلیساریۆ داوای‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ نوێی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ بیابانی‌ خۆرئاوا كرد كه‌ به‌ كۆماری‌ بیابانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌ناسرێت، له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندان ساڵه‌ له‌ خه‌باتی‌ چه‌كداریدایه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ مه‌غریبی‌. 
ناكۆكی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ بیابانی‌ خۆرئاوا له‌سه‌ر ئاستی‌ ئایدۆلۆژی‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ ئاراسته‌ سیاسییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، بونه‌ مایه‌ی‌ قوڵكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ناكۆكییه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان و ناسه‌قامگیریی‌ سیاسی‌، وێڕای‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێگه‌ی‌ بیابانی‌ خۆرئاوا كه‌ به‌ درێژایی‌ كه‌ناری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ درێژده‌بێته‌وه‌، پێگه‌یه‌كی‌ جیۆ-ستراتیژی‌ گرنگی‌ پێبه‌خشیوه‌ و له‌ جیۆپۆلۆتیكدا پێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ به‌راورد به‌ هه‌رێمه‌كانی‌ تر. 
به‌ره‌ی‌ پۆلیساریۆ وه‌ك به‌ره‌یه‌كی‌ رزگاریخواز له‌ ساڵی‌ 1973دامه‌زرا و هه‌وڵ بۆ «رزگاركردنی‌ بیابانی‌ خۆرئاوا ده‌دات له‌ چنگی‌ ئیمپریالیزمی‌ مه‌غریبی‌» كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دان به‌ سه‌روه‌ریی‌ مه‌غریبدا نانێت به‌سه‌ر بیابانی‌ خۆرئاوا و دانیش به‌ كۆماری‌ بیابانی‌ خۆرئاوادا نانێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی‌ ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام دان به‌ره‌ی‌ پۆلیساریۆدا ده‌نێت وه‌ك دانوستانكار له‌گه‌ڵ مه‌غریب كه‌ «خه‌بات له‌پێناو دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆدا ده‌كات له‌ باشووری‌ مه‌غریب و خۆرئاوای‌ جه‌زائیر و باكووری‌ مۆریتانیا، له‌ژێرناوی‌ كۆماری‌ بیابانی‌ عه‌ره‌بی‌ دیموكراتی‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP