لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كۆنگرەی (عەرەب و كورد، بەرژەوەندی و ترس و هاوبەشەكان) بەڕێوەچوو
لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كۆنگرەی (عەرەب و كورد، بەرژەوەندی و ترس و هاوبەشەكان) بەڕێوەچوو ‌ راپۆرتی، تارق كه‌مال‌ 9/5/2017
رۆژانی 29ی نیسان تا 1ی ئایار لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كۆنگرەی (عەرەب و كورد، بەرژەوەندی و ترس و هاوبەشەكان) بەڕێوەچوو كە لە لایەن ناوەندی عەرەبی بۆ لێكۆڵینەوەو توێژینەی سیاسەتەكان رێكخرا بوو.
لەو كۆنگرەیەدا، هەڵسەنگاندنی سیاسی كرا بۆ پەیوەندیی هەرێمەكانی كورد لە عیراق‌و سوریا لەگەڵ حكومەتە ناوەندییەكان، لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدراڵی و لامەركەزی، هەروەك گفتوگۆش كرا لەسەر ئایندەی پەیوەندییەكانی كورد و عەرەب لە ناوچەكەدا.

جگە لەكورد چەندین كەسایەتی سیاسیی عەرەب بەشداربوون
یەكێك لەبەشدابووی كۆنگرەكەدا دكتۆرە ئیبیتسام ئیسماعیل راگری كۆلێژ زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆی سلێمانی كە بەتوێژینەوەیەك بەشدار بوو بەكوردستانی نوێی راگەیاند: نزیكەی ساڵێكە راگەێندراوە‌و بانگهێشكرابووین بۆ ئەو كۆنگرەیە لەدەوحە، ئێمەش وەك كورد چەندین مامۆستای زانكۆ، لەزانكۆكانی سلێمانی‌و سەلاحەدین‌و گەشەپێدان‌و دهۆك‌و زاخۆ، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و كاك فەرید ئەسەسەرد لێپرسراوی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی یەكێتیی بەشداربووین، لەهەمانكاتیشدا نوێنەری زانكۆكانی عیراق‌و سوریا‌و چەندین كەسایەتی سیاسیی  عەرەبی سونی‌و شیعە بەشداربوون، ئێمەی نوێنەرانی كوردیش بەچەندین توێژینەوە بەشداربووین، توێژینەوەی زۆر پێشكەشكرا، لەوانە مێژووی كورد لەعیراق‌و سوریا، كێشەی شوناس لەعیراق، مەسەلەی كورد لەسوریا، هێزە ئەقلیمییەكان‌و هەر چەندە كۆنگرە زیاتر لەسەر عەرەب‌و كورد بوو بەڵام توێژینەوەیەك لەسەر مەسەلەی كورد لەتوركیا‌و ئیران پێشكەشكرا، رۆڵی پێشمەرگەش لەسەقامگیری ئاسایش عیراقدا.

ئەوەی باسكرا مەترسی عەرەب بوو
دكتۆرە ئیبتیسام وتیشی:» وێنەی كورد لای عەرەب‌و عەرەبیش لای كورد خرایە روو، ناوەندی عەرەبی بۆ لێكۆڵینەوەو توێژینەی سیاسەتەكان، بە چەندین توێژینەوە بەشداربوون، ئەو كۆنگرەیە تێكەڵایەكی جوانی سیاسی بوو شیكارییەكی مێژویی بوو، ئەوەی باسكرا مەترسی عەرەب بوو لەسەر دروستبوونی دەوڵەتی كوردی زیاتر بایەخ بەكێشەكان درابوو داواشمان كرد كۆنگرەیەك سازبكرێت لەسەر ئێستای عیراق لەدوای 2003 بۆ 2017 لەسەر عیراق.»
رۆڵی هێزی پێشمەرگە
كمال عه‌بدوڵڵا حەسەن جاف، مامۆستای زانكۆ لەبەشی زانستە رامیاریەكان ئەویش توێژینەوەیكی هەبوو لەسەر رۆڵی هێزی پێشمەرگەی هەرێم لەسەقامگیری ئاسایشی عیراق لەدوای ساڵی 2003 وە، به‌ کوردستانی نوێی راگه‌یاند: « من هاتوم لەو توێژینەوەیەدا باسی رۆڵی پێشمەرگەم كردووە بەسێ قۆناغ،  قۆناغی یەكەم: رۆڵی كورد لەدوای جەنگی جیهانی  یەكەم‌و شۆرشی شێخ مەحمودی نەمر‌و، ئەوەی بەدیكراوە كورد نەیتوانی هیچ دروست بكات چونكە ئیرادەی نیودەوڵەتی نەبوو بۆ كورد تا بتوانی وەك تورك‌و عەرەب كیانی بۆ خۆی دروستبكات، قۆناغی دووەم: دروستبوونی حزبی كوردی واتە بەدامەزراوەكردنی پێشمەرگە‌و رێكخستنی لەنێو هێزێكی نیزامیدا، لەو كاتەوە لەدوای جەنگی جیهانی دووەم دروستبوونی حزبی كوردی كە پێشتر چەندین رێكخراو هەبوو وەك رێخراوی رزگاری‌و هیوا كەسایەتی ئەو رێكخراوانە هاتن حزبیان دروستكرد بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیتر پێشمەرگە وەك هێزێكی نیزامی رێكخرا چونكە پێشتر ئەو پێشمەرگانەی پارێزگارییان لەكوردستان دەكرد زیاتر وەلائی عەشایەرییان هەبوو،پاشان شۆڕشی نوێ دروستبوو بەرابەرایەتی مام جەلال پێشمەرگە دەستی بەخەباتی سیاسی‌و چەكداری خۆی كردەوە تا راپەڕینەكە، لەدوای راپەڕینەوە هێزی پێشمەرگە قۆناغی ئیدارەی وەرگرت،لە ساڵی 2003 وە پێشمەرگە رۆڵێكی  باشی بینی بەتایبەت لەبەغدا ،لەپاراستنی ئاسایشی بەغدا زیاتر سێ سەرۆكایەتییەكە لەئەستۆی پێشمەرگەدا بوو، قۆناغی سێیەم: ساڵی 2014 شەڕی داعش، سەرەتا پێشمەرگە چۆن رۆڵی بینی لەپاراستنی ناوچەكانی كوردستان‌و لەهاتنی داعش، دواتر رزگاركردنی ئەو ناچانەی كەوتبوونە دەستی دەستی داعش‌و پاشان هاوكاریكردنی هێزەكانی عیراق لەڕزگاركردنی موسڵدا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP