هەنگاوێکی بوێرانە  و خۆزگەیەک بۆ چاولێکردنی
هەنگاوێکی بوێرانە و خۆزگەیەک بۆ چاولێکردنی ‌ بارزان شێخ عوسمان‌ 8/7/2017
بارزان شێخ عوسمان  

کەناڵی  کوردسات کە هەمیشە دەستپێشخەر و لە پێشە ،ئەمجارە بوێریی و ئازایەتیی ژنە کوردێکی پێ ئاشنا کردین کە  کۆت و بەندەکانی  پیاو سالاریی و عەیبە عەیبەی ناو کۆمەڵی  تێک شکاند و  دڵۆپێکی ناو ئەو ئۆقیانوسەی  نەریتە دواکەوتوەکانی  ناوکۆمەڵی وشک کرد . لە بەرنامەی بنەوشدا خاتو سارا ئیبراهیم مان پێ ئاشنا کرا کە پاسێکی پێ یە و هاتوچۆ  بە مناڵانی باخچەی مناڵان ئەکات.هەرچەندە ئەم هەنگاوە لە چاو ئەو بەرەوپێشچونانەی کە لە ناوچەکەی خۆماندا لە ئارادا بوە (مەبەستم سلێمانی  جارانی ساڵانی پێش شەست و  شەست و هەفتا و هەشتا و چارەکی یەکەمی ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردوە ) شتێکی زۆر بچوکە ،بەڵام بوێرێکی  دەگمەنە بۆ ژنان کە بۆ ئەو جۆرە پیشانە تەوقی دواکەوتویی و جەهالەت  بشکێنێت .دیارە ئەو هەنگاوە  پێویستیی بە پشتیوانییە  تا چیتر ئەو کارانەی کە بۆ پیاوی سمێڵ قەوی ئاساییە  بۆ ژنانیش بە هەمان شێوە ئاسایی بێت وەک چۆن چونەقوتابخانە بۆ کچان و خستنە بەر خوێندنی کچان   لە سلێمانی و کۆیە بوە ئاسایی   و زاتێکی مەزنی وەک مەلای گەورە کچەکانی خۆی خستە بەر خوێندن.هەرچەندە ئەم داوایە لە چاو پێشکەوتنی جیهان و بەشداریی ژن لە وڵاتانی پێشکەوتوی دنیادا هەر هیچ نییە ،بەڵام بۆ ئەم کۆمەڵە بە ئەنقەست بۆ دواوە گەڕانەوەیەی ئێمە  بە گرنگ ئەزانرێت .من ناچمە نێو وردەکاریی ئەوەی بۆچی کوردەواریی  لە پێشکەوتویی و ئازادیی بونی ژنان  پاشکەوتۆتەوە و دەگەڕێنرێتەوە بۆ چاخەکانی ناوەڕاست   و سەردەمی شمشێر و غەزەواتەکان و تازە بەتازە لەسەر جادە تەقە لە ژن ئەکرێت و تەقەکەریش لە لایەن بەشێکی زۆری هەڵگری کلتوری سعودیی و ئەقڵە ژەنگ گرتوەکانی سەردەمی خوڵقاندنی جەهالەت   و جاهیل کردنی کۆمەڵ،  دەستخۆشی لێ ئەکرێت بگرە لە هەندێک شاشە و رادیۆی دواکەوتوەوە زەمینە بۆ ئەو ئەقڵیەتە داخراوەش دەکرێت (چونکە تەقەکەر زۆر بێ منەتانە     لە شوێنێکی قەرەباڵەغدا تاوانەکەی کردوە،وەک ئەوەی دڵنیا بێت کە لێپرسینەوەی لێ ناکرێت  ) .بەهەرحاڵ ئەو هەنگاوەی سارا ئیبراهیم کە زۆر لە مێژە کۆمەڵە پێشکەوتوەکان پەیڕەوی ئەکەن ،جێی دڵخۆشییە و تەوق شکاندنێکی ترە لە لابردنی بەردەم بەربەستەکانی  بەشداریکردنی  زیاتری ژن لە کایەکانی ژیان و کارکردندا .دوبارە دەستخۆشیی بۆ کوردسات و بەرنامەی بنەوشە و بۆ سارا خاتونیش .

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP