پێشمه‌رگه‌ی لیوای پارێزگاریی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بوو
  چله‌ی شه‌هید ده‌ریا
پێشمه‌رگه‌ی لیوای پارێزگاریی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بوو چله‌ی شه‌هید ده‌ریا ‌ ئاوات كۆكه‌یی‌ 9/7/2017
رۆژی ٦/7/2017 له‌هۆڵی 5ی ئازار له‌شاری رانیه‌، رێوڕەسمی چله‌ی شه‌هید ده‌ریا جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه‌ و عه‌بدوڵڵابۆر فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری سێی دوزخورماتوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكان و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و كادرانی 
سیاسی و ئیداری و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاووڵاتیان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو به‌رپرسانی حزبی و حكومی ناوچه‌كه‌، ئاماده‌بوون، دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان و به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی مه‌راسیمه‌كه‌، مسته‌فا چاوڕه‌ش وتارێكی هه‌مه‌لایه‌نی پێشكه‌ش كرد،  له‌وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ ورده‌كاری شه‌ڕی داعش و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ له‌ رابردوو و ئێستادا كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر ئازایه‌تی شه‌هید ده‌ریا له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، جگه‌له‌وه‌ش رۆڵی باوكی شه‌هیدو بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی و ناوچه‌ی باڵه‌كاتیی به‌رزنرخاند له‌ تێكۆشان و قوربانیدان.
تاجه‌ گوڵینەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و دواتریش تاجه‌گوڵینەی هاوڕێیانی شه‌هید له‌به‌رده‌م وێنه‌ی شه‌هید ده‌ریادا دانرا.
چه‌ند وتارێكی دیكه‌ش خوێندرانه‌وه‌، له‌وانه‌ وتاری میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هیواره‌ش جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌وه‌ پێشكه‌شكرا و به‌وردی باسی چۆنێتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كرد كه‌ تیایدا ده‌ریا جه‌لال شه‌هیدكرا.
میدیای خوشكی شه‌هید پارچه‌ شیعرێكی خوێنده‌وه‌، دواتریش چه‌ندین بڕگه‌ی دیكه‌ی لاوانه‌وه‌و شیعروپه‌خشان پێشكه‌شكرا، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بروسكه‌كانی ماته‌مینی و پیشاندانی چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی شه‌هید له‌ ڕێگه‌ی داتاشۆوه‌.

به‌ وتاری بنه‌ماڵه‌ش
 كۆتایی به‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ هێندرا
شایانی باسه‌، ده‌ریا جه‌لال محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی سریه‌ی 1ی فه‌وجی 1ی لیوای 130ی راگه‌یاندن بوو، لیواكه‌یان سه‌ره‌ڕای ئه‌ركی خۆی  به‌شداریی كاراشیان هه‌بووه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش له‌سنووری میحوه‌ری 4ی باشووری كه‌ركوك، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ده‌ریا جه‌لال له‌شه‌وی 7/5/2017 له‌ شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گروپێكی خۆكوژی داعشدا له‌ته‌نیشت میحوه‌ری 4، شه‌هیدكرا و باوكی و هاوڕێیه‌كیشی برینداركران.
دوای درێژه‌كێشانی شه‌ڕه‌كه‌ و له‌كاتی به‌هانه‌وه‌چوونی پێشمه‌رگه‌كانی هێزی كۆماندۆی هێزه‌كانی 70 بۆشوێنی شه‌ڕه‌كه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی ئه‌و هێزه‌ به‌ناوی ئه‌حمه‌د دڵشاد شه‌هیدكرا و حه‌وت هاوڕێشی برینداربوون.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP