یه‌كێتی، هه‌میشه‌ كاری بۆ ئاشتیی ناوخۆی كوردستان  كردووه‌
یه‌كێتی، هه‌میشه‌ كاری بۆ ئاشتیی ناوخۆی كوردستان كردووه‌ ‌ تەها عەبدوڵڵا‌ 9/7/2017
پێشنیوه‌رۆی رۆژی‌ 4/7/2017 بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ د.موسا كه‌ڤاڵ‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بزاڤه‌كه‌ سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانیان له‌ هه‌ولێر كردو، له‌گه‌ڵ سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی‌ په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كانی‌ ی‌.ن.ك دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ ناوخۆو ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردو رووناكیان خسته‌سه‌ر پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ردوولا.
له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. رێواس فایه‌ق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌  یه‌كێتی‌‌و رێباز بێركۆتی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئاماده‌ی بوون، باس له‌ بارودۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و پرسی په‌یوه‌ندی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان كرا.

ئامانجی‌ دامه‌زراندنی‌
 بزاڤی‌ ئاشتی‌ ناوخۆ
له‌و دانیشتنه‌دا د. موسا كه‌ڤاڵ سه‌رۆكی‌ وه‌فده‌كه‌ كورته‌ باسێكی‌ له‌باره‌ی‌  بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له‌ده‌رئه‌نجامی‌ بیری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵاتی‌‌و ئه‌كادیمی‌ كوردی هه‌رچوار پارچه‌ی‌ كوردستان‌و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو  بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ دامه‌زراوه‌.
 وتیشی: ئامانج له‌و بزاڤه‌ به‌رقه‌راركردنی‌ ئاشتی‌‌و ئارامی‌‌و سه‌قامگیری سیاسی‌و كۆمه‌ڵاتییه‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان، هه‌روه‌ها له‌پێناو كارئاسانی‌‌و سه‌رخستنی‌ هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتی‌ بێت بۆ كورد.
هاوكات سه‌رۆكی‌ وه‌فدی میوان ستایشی رۆڵی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانی‌ كرد له‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ له‌ پێش راپه‌رین‌و دوای‌ راپه‌رین له‌پرسی ئاشتی بینیویه‌تی‌، هیواشی خواست یه‌كێتی‌  به‌هه‌مان شێوه‌ پشتگیری له‌ كارو هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ بكات  له‌ پێناو ئاشتی‌‌و سه‌قامگیری.

به‌ئاشتی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان
له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستخۆشی‌و ستایشی  كارو هه‌نگاوه‌ به‌رچاوه‌كانی‌ بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆی‌ كردو هیوای‌ خواست  به‌گیانی‌ برایه‌تی‌‌و دور  له‌لایه‌نگریی سیاسیی‌و حزبی به‌رده‌وامبن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رقه‌راركردنی‌ ئارامیی‌و سه‌قامگیریی له‌نێو كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا..
له‌به‌شێكی‌ تری وته‌كانیدا لێپرسراوی‌ مه‌كته‌بی گشتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان  پشتگیری‌و پشتیوانیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانی‌ بۆ  سه‌رخستنی‌ به‌رنامه‌كانیان  نیشاندا.

رۆڵی‌ یه‌كێتی‌ له‌چه‌سپاندنی‌ ئاشتیدا
بۆ رووناكی‌ خستنه‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ وه‌فدی‌ بزاڤی ئاشتی‌ بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك، ئازاد جۆڵا ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی‌ نوێ رایگه‌یاند: له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ بزافی ئاشتی‌ ناوخۆ بۆ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشمانیی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی‌ پێمان راگه‌یاندن كه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ یه‌كیتی‌‌و به‌هه‌وڵی سه‌رۆك مام جه‌لال كاری بۆ ئاشته‌وایی ناوخۆی كوردستان  كردووه‌و له‌و پێناوه‌شدا باجی زۆری داوه‌، ئێستاش له‌م قۆناغه‌دا یه‌كێتی‌ به‌رده‌وامه‌و رۆڵی گرنگی‌ بینیوه‌ له‌پڕۆسه‌ی ئاشتی‌ له‌ناوخۆی باشووری كوردستان‌و پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان.
وتیشی: هه‌رله‌و دیداره‌دا یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان پشتیوانیی‌ خۆی بۆ سه‌رخستنی‌ هه‌وڵ‌و كاره‌كانیان دوپاتكرده‌وه‌و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هه‌ر هاوكارییه‌ك ئه‌گه‌ر پێویستیان بوو بۆ رێكخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسه‌كان.

یه‌كڕیزیی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان
لای‌ خۆشیه‌وه‌ عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ بۆ كوردستانی‌ نوێ وتی‌:  یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ یه‌كڕیزی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستانه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یامێكمان  ئاماده‌كردووه‌و له‌ڕێگه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان‌و حزب‌و لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رچوار پارچه‌ كوردستان ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
وتیشی: ئامانجی بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ پشتگیریكردنی‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ كه‌كار له‌پێناوی یه‌كڕیزی‌ لایه‌نه‌كان‌و كاراكردنه‌وه‌ی‌ داموده‌زگا شه‌رعیه‌كان ده‌كات،  جگه‌ له‌وه‌ش سه‌رخستنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆم‌و ئامانجه‌ باڵاكانی‌ گه‌لی كوردستان، یه‌كێكی تره‌ له‌كاره‌كانی‌ داهاتووی‌ بزاڤه‌كه‌. 
 راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ ساڵێكه‌ بزاڤی ئاشتی‌ ناوخۆ دروستبووه‌، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌ گه‌رمه‌كانی‌ ئێستای‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌، زیاتر له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیارو چاره‌نووسسازه‌ی‌ ئێستادا هه‌وڵ‌و چالاكییه‌كانی‌ چڕكردۆته‌وه‌و، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كاری كردووه‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی له‌پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان‌و وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ بكاته‌وه‌، تاكو بتوانێ ئامانجه‌كانی‌ خۆی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موولایه‌ك.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP