ئه‌ڵمانیا: سه‌رانی گـرووپی 20 کۆبوونه‌وه‌
ئه‌ڵمانیا: سه‌رانی گـرووپی 20 کۆبوونه‌وه‌ ‌ بورهان ئه‌مین‌ 9/7/2017
لەڕۆژانی ٧و٨ گروپی گی ٢٠ کەپێکهاتوە لە وڵاتە پیشەسازیە گەورەکان لە هامبۆرگی‌باکووری ئەڵمانیا کۆڕبەندی خۆیان سازداو تێیدا سەرۆکی وڵاتە گەورەکان‌و ‌ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتە تازە پێگەیشتوەکانیش بەشداریان تێداکرد، ئەم کۆنگرەیە لەو کاتەدادێت کە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکاوڕوسیا لەلایەک‌و لەگەڵ ئەوروپاش هەندێک گرژی بەخۆوە دەبینێ بەتایبەتیش لەدوای کۆبونەوەی پاریس ولێدوانە زبرەکانی «دۆناڵدترامپ» سەبارەت بەناتۆ‌وکەمتەرخەمیەکانی ئەوروپاو ئەڵمانیاو ڕێکنەکەوتنیان لەسەرسیاسەتێکی یەکگرتو بۆ ژینگەوئاووهەواوبازرگانی هاوبەش و جیهانگیری‌و کۆمەڵێک دۆسیەی ترکەهەریەکەیان بۆچونی جیاوازیان لەسەر یان هەیە.

بنبڕکردنی تیرۆر ئەولەویەتە
«ئەنجێلا مێرکل»ڕاوێژکاری ئەڵمانیاکە بەرلەدەستپێکردنی کارەکانی کۆڕبەند کۆبونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کردبو ڕایگەیاند: لە کۆنگرەکەدا بەدرێژی باسیان لەچۆنیەتی بنبڕکردنی تیرۆرکردوەوهەموان لەسەرئەوە ڕێککەوتون کەبەرەی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر فراوان بکەن‌ولەڕێی تەکنەلۆژیای تازەو تۆڕە ئەلکترۆنی‌وکۆمەڵایەتیەکانەوە کۆنترۆڵی چالاکی‌وجموجۆڵی تیرۆریستان بگرن و ئابڵوقەیان بدەن.
که‌شوو هه‌واو بازرگانی
هەروەها سەبارەت بەکەشوهەواش کەپێشترناکۆکی لەنێوان وڵاتان هەبوە ووتی: بەگشتی وڵاتان کۆکن لەسەرپەیڕەوکردنی ڕێککەوتننامەی پاریس بەڵام ئەمریکالێی کشاوەتەوەوجارێ نەگەیشتونەتە هەڵوێستێکی یەکگرتو،سەبارەت بەبازرگانیش وڵاتان لەکۆڕبەندی هامبۆرگ داوای بازرگانیکردنی ئازادو پاکوبێگەردیان کردوەو لەوەش دۆناڵد ترەمپ دیدێکی تری هەیە کە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکالەسەرویی هەموو پرسێکەوە دادەنێ‌ودەیخاتە سەرەتای ئەولەویەتی ئەو کەرتە، لەو کۆڕبەندەدا باس لەقەیرانی کەنداو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست وچەندین بابەتی تریش کراوو هەموولا تەبان لەسەر ئەوەی ئەو کێسەو قەیرانانە بەئاشتی وگفتوگۆ چارەسەربکرێن.
هه‌موو دژی تره‌مپن
لەسەرهەڵویستی ئەمریکا لەوکیسەوقەیرانانە ڕۆژنامەی «سەد دۆیچەزایتۆنگ» بەمانشێتێکی گەورە نوسیەتی « لە گروپی ٢٠ سەرۆکی ١٩وڵات دژی ترەمپن»،بۆیە هەمولایەک خەریکی قەناعەت پیهێنانی ئەو سەرۆکەن بۆکارکردن لەبەرژەوەندی گشتی جیهانیدا. 
ڕوداوێکی گەورەبوو
لەمڕۆژانە هامبۆرگ بوە شارێکی ئەمنی توندو نزیکەی ٥٠ هەزار پۆلیس ڕژانە ناو شەقامەکان‌وشەووڕۆژ چاودێری ڕەوشەکەیان دەکرد،سەرۆکی وڵاتانی وەک ئەمریکاو ڕوسیاوهیندوچین‌وفەرەنساوبەرازیل‌وتورکیاوباشوری ئەفریقاوهی تر لە نایابترین هوتێلە شاهانەکانی ئەمشارەدا مانەوەو لەپەراوێزی کۆنگرەکەداچەندین دیداری سیاسی ئەنجامدران‌ونزیکەی ١٠ هەزار ڕۆژنامەنوس لەسەرتاسەری جیهان کارەکانی کۆنگرەیان ڕوماڵدەکرد.
ناڕەزایی بەرامبەر سەرۆکی ئەو وڵاتانە
لەیەکەمین ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ ئەوەی بەشداران لەهۆڵەکەدا تاوتوێی چەندین مەسەلەی جیهانی‌وگرفتی نێودەوڵەتیان دەکرد،هاوکات لەدەرەوەو لەشەقامەکانی هامبۆرگ نزیک لەشوێنی کۆڕبەندەکە دەیان هەزارکەس ڕژانە سەر شەقامەکان‌وئیدانەی سیاسەتی چەوتی سەرۆکی ئەو وڵاتانەو شکستیان لەئاراستەو تێڕوانیان کرد بۆ کێشەجیهانیەکان‌وکوشتوکوشتارو برسێتی ونەبونی‌و کۆچو کۆچبارو ژیانی نالەباری کۆمەڵگاکان‌وگۆڕانی کەشوهەواوچەندین بواری تر کە بەپێچەوانەی داخوازی خەڵک وشەقام،ئەوخۆپیشاندان وڕێپێوانانە توندوتیژی لێکەوتەوەو ودەیان  ئۆتۆمبێل لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندران‌وزیانی زۆری مادی بەرکەلوپەل و کەرەستەی خەڵکو کەرتی گشتی کەوت،ئەو خۆپیشاندەرانە بەلافیتەی گەورە بۆ سەرۆکەکانیان نوسیبو» بەخێربێن بۆ دۆزەخ»بەومانایەی کەڕای گشتی لەجیاتی بەخێرهاتنی میوانان کۆڕبەندەکەیان لێ دەکاتە دۆزەخ وناهیڵن نەخشە سیاسی ودژە مرۆڤایەتیەکانیان سەربگرێت.
ئێوە هۆکاری کێشەکانن
پۆلیسی هەرێمی هامبۆرگ بە نارنجۆکی فرمسێک ڕژێن وقەڵغان وجۆرەهاچەکی تری بەرگری ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوەو لەو ڕوداوەدا تەنها لەڕۆژی یەکەم سەدان کەس برینداربون کە١٥٩ کەسیان سەر بە بەهێزەکانی ئەمنی‌وپۆلیس بون، ئەو خۆپیشاندەرانە لەدروشمەکانیان داوای پاراستنی مافی کرێکاران‌ودژی سیستەمی سەرمایەداری ئاسەوارەکانی عەولەمە ناڕەزاییان دەردەبڕی‌وداوای گرتنە بەری سیاسەتێکی ژیرانەیان لەسەرۆکی ئەو ٢٠وڵاتە دەکرد لەپێناو هێنانەدی خۆشگوزەرانی وئاشتی وئارامی وپێکەوەژیان وسەلامەتی مرۆڤایەتی.
جموجۆڵی بازاڕ وەستێندرا
لەمڕۆژانە زۆربەی دوکان‌وبازاڕو بانک‌وپۆست‌وئەو شوێنەگرنگانەی کەلەنزیکی هۆڵی کۆڕبەندەکە بون کە دەکەوێتە سەنتەری شاروهەروەها نزیک ئوتێل وشوێنی حەوانەوەی سەرۆکەکان ئەو بازاڕو دوکانانە لەترسی کاری تێکدەرانەو دزی وتاڵان وسوتاندن داخران وچالاکیان تێدا وەستێندرا.
سعودیە بەشداری نەکرد
بڕیاربو شای سعودیەو وەفدێکی١٠٠کەسی یاوەری بگەنە هامبۆرگ بەڵام دووسێ ڕۆژبەرلەوە بەشداریكردنەکەیان ڕەتكردەوە و هەموو ئامادەكارییەكیش بۆ پێشوازیكردنەكەیان ئامادەكرابوو،شوێنی حەوانەوەیان لەهۆتێل»چواروەرزەی ساڵ» کە دەکەوێتە شوێنێکی جوان‌ودڵڕفێنی شارەکە ئامادەکرابو، پێشوەخت سعودیە تەواوی ئەو هوتێلەی گرانبەهایەی بەکرێ  گرتبوو، ئەو هۆتێلە بۆ سعودیەکان چەندین گۆرانكاریی ئەنجامدا وه‌کو گۆرینی ڕەنگی دیوارودیكۆرووێنەی تەواوی ژوروهۆڵ وساڵۆن وپرسگەکەش،هاوكات لەهۆتێلەكەدا لەبەشی تایبەت بەمانەوەی شای سعودییە شوشەی گوللە نەبڕ تەرخانكراوبو،لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی «بێڵد» ئەوەی زانیوە کە کێشەناوخۆییەکانی سعودیەوترسیان لەتەقینەوەوکودەتاوئاڵۆزی هۆکاری بەشداری نەکردنەکەیان بوە، ڕۆژنامەی «سود دۆیچەزایتۆنگ» نوسیویەتی: شای سعودیەلەترسی تێکچونی ڕەوشی ناوخۆ بەشدارنەبوە.

تره‌مپ کێشەی گرتنی هۆتێلی هەبوو
ڕۆژانی بەر لەکۆڕبەند تیمی وڵاتان خەریکی دابینکردنی هوتێلی جوان ورازاوە بون بۆ نوستنی سەرۆکەکانیان،تیمی تره‌مپ لەدابینکردنی شوێنی حەوانەوە کێشەی بۆ دروست بوو،ژمارەیەک هۆتێل داوای ستافەکەیان ڕەتدەکردەوە کەترەمپ بحەوێننەوە، بەپێی ڕۆژنامەی «ئانبدپلات» کەلەهامبۆرگ دەردەچێت،هوتێلی «فۆرسیزور» بە ستافی تره‌مپیان وتووە جێگامان نەماوە، هەروەها ژمارەیەکی تریش ئاوا وەڵامیان داونەوتەوەو بەهۆی ئەوەی هەموو هۆتێلە بەناوبانگ‌وپێنج ئەستێرەکانی هامبۆرگ، لەلایەن سەرۆک‌ووەفدی وڵاتانە گیرابون، دواتر  ترەمپ بەزەحمەت شوێنیکی دەستکەوت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP