راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان
راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ‌ 11/7/2017
به‌پێی راپۆرتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه‌ تائێستا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر هه‌زارو ٢٥٠ رۆژنامه‌نووس كراوه‌.
كۆتایی هه‌فته‌ی‌ رابردوو له‌ كه‌ركوك لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان له‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ١٩یه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان بڵاوكرده‌وه‌.
«ئه‌نوه‌ر حسێن» جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ییدا له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند: تائێستا له‌هه‌رێمی كوردستان یاساكانی رێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی‌و مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری رێكنه‌خراون، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌بێتو وتیشی: ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ پیشه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسی بووه‌ته‌ كارێكی‌ سه‌خت‌و دژوارو، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌هه‌رێمدا روو ئه‌ده‌ن، هه‌میشه‌ له‌پێشه‌وه‌ن‌و به‌رۆكی‌ ئه‌وان ئه‌گرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه‌ هه‌واڵ‌و زانیاریی راسته‌قینه‌ بگه‌یه‌نن به‌ بینه‌ران‌و بیسه‌ران‌و خوێنه‌ران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ده‌ر نه‌بوون له‌ پرسی تیرۆر و شه‌هیدبوون‌و قوربانیدان‌و پێشێلكاری‌و سوكایه‌تی پێكردن، ده‌ستگیركردن‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ تایبه‌تییه‌كانیاندا. جێگری‌ نه‌قیبی سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی‌ كه‌ سه‌ندیكا ئاماده‌ی‌ كردووه‌ هێشتا رۆژنامه‌نووسان شه‌هید ده‌كرێن‌و به‌رده‌وامن له‌ قوربانیدان، جگه‌ له‌وه‌ش لێیان دراوه‌و سوكایه‌تیان پێكراوه‌، به‌ڵام سه‌رباری‌ هه‌موو كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌میان، هێشتا رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامن له‌ كاركردن‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ راسته‌قینه‌یان، ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك جاران ببنه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئازادیی‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ هه‌واڵ‌و راستگۆیی له‌ هه‌واڵه‌كاندا.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌ییه‌كه‌دا ئه‌نوه‌ر حسێن ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، سه‌رباری‌ هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لاكانیان، به‌ڵام هێشتا  یاساكانی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌و مافی‌ رۆژنامه‌نووسان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، رایگه‌یاند: هێشتا كاری‌ رێكخستنی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی، یاسای‌ مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ رێكنه‌خراوه‌، هه‌روه‌ها ئاماره‌كان پێمان ده‌ڵێن له‌ساڵی‌ 2008ه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌زارو 200 پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا، راشیگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین حه‌ڵه‌تی‌ شه‌هیدبوون‌و تیرۆركردن‌و ده‌ستگیركردن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ رۆژنامه‌نووسان‌و راگه‌یاندنكاران تۆماركراوون.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی رۆژنامه‌نووسانیش، پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامه‌و له‌ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه‌ تائێستا هه‌زارو ٢٥٠ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌، كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی پێكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا كوشتن، به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون، كه‌ پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كردووه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP