نازم ده‌باغ: داعش ته‌نها به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ سه‌ربازیی له‌ناوناچێت
له‌ كۆنفرانسی عیراقی دوای داعش له‌ تاران نازم ده‌باغ: داعش ته‌نها به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ سه‌ربازیی له‌ناوناچێت ‌ 11/7/2017
نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێران رایگه‌یاند: داعش له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه‌ خه‌ڵك به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ وه‌ڵامده‌ر نییه‌ بۆ به‌یه‌كجاریی له‌ناوچوونی‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌.

״داعش سوود له‌كێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه‌ ده‌بینێت״
مامۆستا نازم ده‌باغ له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنفرانسی «عیراقی دوای داعش» كه‌ رۆژی ٥/٧/٢٠١٧ له‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران به‌ڕێوه‌چوو وتی: داعش له‌ موسڵ‌و زۆربه‌ی شاره‌كانی عیراق وه‌ده‌رنرا، به‌ڵام داعش ئێستا ته‌نها دیارده‌یه‌كی سه‌ربازی نییه‌و دیارده‌یه‌كی ئایدۆلۆژیكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داعش به‌ته‌واوی له‌ناو به‌رین، ده‌بێت ئاسه‌واره‌كانی له‌ بواری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌ عیراق له‌ به‌رچاو بگرین.
مامۆستا نازم له‌ درێژه‌ی وته‌یه‌كیدا كه‌ له‌و كۆنفرانسه‌ پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند:داعش سوود له‌ كێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه‌ ده‌بینێت، راشیگه‌یاند: هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ له‌ناوبردنی داعش‌دا رۆڵێكی بێ‌ وێنه‌یان بینی‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌موومان بیر له‌داهاتوویه‌كی باشتر بۆ عیراق بكه‌ینه‌وه‌.
نوێنه‌ری حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ «له‌وانه‌یه‌ داعش له‌ناو بچێت، به‌ڵام نه‌وه‌ی داعش بێته‌ كایه‌وه،‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ بین‌و بیر له‌ رێگه‌چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه‌و وتی: له‌هیچ شوێنێكی جیهاندا ناكرێت گروپێكی وه‌كو داعش ته‌نها به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ سه‌ربازی له‌ناوببرێت».

خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمانین له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا
نازم ده‌باغ له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ مافی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌و سه‌ربه‌خۆیی ئاواتی له‌مێژینه‌ی هه‌موو كوردێكه‌، به‌ڵام گرنگه‌ بپرسین له‌ چی‌ كات‌و ساتێكدا بارودۆخ گونجاوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ گرنگ‌و چاره‌نووسسازه‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌مان؟، بۆ ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌ر له‌ به‌غداو هه‌موو شتێك به‌نده‌ به‌ڕای حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌وان هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵبگرن.
نازم ده‌باغ‌ له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: كاتێك ده‌ڵێین كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، یه‌كێك له‌م بابه‌تانه‌ پرسی مه‌سه‌له‌ی‌ كورده‌، وتی‌: من كوردم‌و ساڵه‌های ساڵ خه‌باتم كردووه‌، چه‌ندین جار به‌‌ڵێنیان پێداوین‌و وتیان ئارام بگرن با سه‌دام بڕوات، دوایی وتیان با حكومه‌تی نوێ پێكبێت‌و ... ئێستاش ده‌ڵێن با داعش به‌ته‌واوی له‌ناو بچێت، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمانین له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP