جه‌نگی باشووری سودان ئاڵۆزتر ده‌بێت
جه‌نگی باشووری سودان ئاڵۆزتر ده‌بێت ‌ 12/7/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ و سیاسه‌ت

هه‌تادێت جه‌نگی ناوخۆی باشووری سودان ئاڵۆزترو خوێناویتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها تادێتیش ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌م جه‌نگه‌ خوێناویه‌دا زیاتر ده‌بێت، هه‌ر‌ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌و ئاشتی له‌م وڵاته‌دا زه‌حمه‌تر بێت.
جه‌نگی ناوخۆ
له‌ساڵی 2013 ه‌وه‌ جه‌نگێکی خوێناوی له‌نێوان  سیلفا کیر سه‌رۆکی باشووری سودان و ریک مشار جێگری سه‌رۆک هه‌ڵگیرسا، واته‌ هه‌ر پاش دووساڵ له‌ سه‌ربه‌خۆبوونی له‌سودان، ئه‌مه‌ جه‌نگه‌ش بووه‌هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ 4 ملیۆن که‌س ، زۆربه‌یان بۆ وڵاتانی دراوسێ رایانکردووه‌.

جه‌نگی دوو خێڵ
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ئێستادا جه‌نگه‌ بۆته‌ جه‌نگی دوو خێڵی گه‌وره‌ی باشووری سودان، ئه‌وانیش بریتین له‌: خێڵی  ده‌نکا که‌ خێڵی سیلفا کیری سه‌رۆک ده‌وڵه‌ته‌، هه‌روه‌ها خێڵی نویر، که‌  خێڵی ریک مشاری جێگری سه‌رۆکه‌. به‌ڵام له‌ئێستادا جه‌نگه‌که‌ په‌لی بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵات هاویشتووه‌.

جه‌نگه‌که‌ گه‌وره‌تر بووه‌
به‌ڵام ره‌وشی جه‌نگه‌که‌ هه‌تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت‌و په‌لی زیاتر ده‌هاوێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌یڤید شیره‌ر سه‌رۆکی هێزه‌کانی له‌ باشووری سودان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، جاران ئه‌م جه‌نگه‌ له‌نێوان دوو خێڵدا بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا خه‌ریکه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ لق و پۆپی زیاتری لێده‌بێته‌وه‌و‌ ده‌ته‌نێته‌وه‌ بۆ زۆر شوێنی تر، که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌م دوو خێڵه‌وه‌ نییه‌. ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانی ئاشتی زه‌حمه‌تر بکات.

هه‌وڵه‌کانی UN
له‌ئێستادا نزیکه‌ی 13 هه‌زار سه‌ربازی UN له‌ باشووری سودان جێگیرکراون‌، که‌ پارێزگاری له‌ که‌مپی ئاواره‌کان‌و هه‌ندێک ده‌زگای خزمه‌تگوزاری ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌م هێزه‌ نه‌یتوانییوه‌ ئاشتی بپارێزێت. به‌ڵام چه‌ندین هه‌واڵی ئاشتی هه‌یه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌یڤید شیره‌ر به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: ئێمه‌ پشتگیری هه‌موو هه‌وڵێکی ئیقلیمی ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌و‌ کۆتایی هێنان به‌جه‌نگ. وتیشی: زۆرگرنگه‌  نه‌خشه‌ی ئاشتی،‌ هه‌موو هێزه‌ نه‌یاره‌کان بگرێته‌وه‌.

ره‌وشی خراپ و برسێتی
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ زۆربه‌ی رێکخراوه‌ جیهانییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ره‌وشی ژیانی ئاواره‌کان زۆر خراپه‌و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی برسیتی گه‌وره‌ له‌ناوچه‌کانی باشووری سودان ده‌کرێت.

هه‌وڵی دراوسێکان
له‌ماوه‌ی پێشوودا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ کراوه‌، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی دراوسێی باشووری سودانیش له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ « ئۆگه‌ندا و ئه‌سیوپیا و کینیا « هه‌ریه‌که‌و به‌پێی به‌رژه‌وندی خۆی له‌م کێشه‌یه‌ ده‌ڕوانێت و کارده‌کات. ئه‌و به‌رپرسه‌ی UN رایگه‌یاند: هیوادارم هه‌وڵه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ گشتگیرتر بێت و هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ره‌که‌ بگرێته‌وه‌. 
هه‌تاوه‌کو ئێستاش هیچ هه‌وڵێکی جددی دیار نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌، هه‌تادێتیش ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌تی ئاواره‌کان ئاڵۆزتر و خراپتر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌:الانصات المرکزی. العدد.21/6/2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP