ئه‌وروپا پشتگیری کوێت ده‌کات
ئه‌وروپا پشتگیری کوێت ده‌کات ‌ 13/7/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت

ته‌نگه‌ژه‌ی قه‌ته‌ر ته‌نها له‌سنوری ئیقلیمیدا نه‌مایه‌وه‌ بگره‌ په‌لی هاویشت بۆ‌ئه‌وه‌ی ته‌واوی زلهێزه‌کانی جیهانیش قسه‌ی تێدابکه‌ن، له‌نوێترین هه‌ڵوێستی یه‌کێتی ئه‌وروپاشدا، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: پشتگیری هه‌وڵه‌کانی میانگیری کوێت ده‌که‌ن، بۆ کۆتاییهێنان به‌کێشه‌ی قه‌ته‌ر و دراوسێکانی. داواشیکرد، کێشه‌کان به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ربکرێن. 

ده‌وڵه‌تانی که‌نداو گرنگن
له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ « ایمن الصفدي» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورودون، فیدیریکا مۆگرینی به‌رپرسی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تانی که‌نداوی فارسی شه‌ریک و هاوپه‌یمانێکی گرنگ و پڕبایه‌خن بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا. 

پشتگیری کوێت ده‌که‌ن
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ مۆگرینی  رایگه‌یاند: هیوادارین هه‌موو ته‌نگه‌ژه‌و گرژییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تانی که‌نداو له‌رێگه‌ی دیالۆگ‌و دانوسانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت. جه‌ختیشیکرده‌وه‌: ده‌وڵه‌تانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش پشتگیری رۆڵی میانگیری کوێت ده‌که‌ن، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی قه‌ته‌ر.  جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌  هه‌مان به‌رپرس ،مانگی پێشوو  داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ته‌نگه‌ژه‌ی قه‌ته‌ر کرد،  که‌ کێشه‌که‌ ئاڵۆزتر نه‌که‌ن و دانبه‌‌‌خۆیاندا بگرن و له‌هه‌مانکاتیشدا پشتگیری  رۆڵی میانگیری کوێتی کرد. 

دژایه‌تیکردنی تیرۆر
مۆگرینی ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه‌،  نابێت کێشه‌که‌ یه‌کلایه‌نانه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، بگره‌ پێویسته‌ گوێ بۆ هه‌موو لایه‌ک بگیرێت. له‌باره‌ی جه‌نگی تیرۆریشه‌وه‌ رایگه‌یاند: داوا له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ده‌که‌م، هه‌وڵه‌کانی خۆیان یه‌کبخه‌ن هه‌موویان پێکه‌وه‌‌ جه‌نگی دژی ‌تیرۆر بکه‌ن . 
هه‌وڵه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا
دیاره‌ جگه‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاش  له‌ماوه‌ی پێشوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌، ئه‌وانیش هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌کێتی ئه‌وروپایان هه‌بوو، که‌پێویسته‌ کێشه‌که‌ له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ربکرێت و ئاڵۆزتر نه‌کرێت.

به‌یانێکی سێ لایه‌نانه‌
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ماوه‌ی پێشوودا ریکس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد و له‌کوێتیش چاوی به‌ په‌رسانی ئه‌و وڵاته‌ که‌وت، دواتریش « به‌ریتانیاو ئه‌مریکاو کوێت» به‌یانێکی هاوبه‌شیان ده‌رکردوداوایان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی کێشه‌که‌ کرد، که‌ کێشه‌که‌ له‌رێگه‌ی دیالۆگ‌و دانوسانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ رۆژی 5 ی مانگی حوزه‌یران وڵاتانی « عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، میسر،ئیمارات،به‌حرێن» هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌کانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندو   گه‌مارۆیه‌کی وشكانیی و ده‌ریایی و  ئاسمانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه،‌ قه‌ته‌ر به‌ پشتگیری تیرۆر و یارمه‌تیدانی گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانی ناوچه‌که‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده‌ قه‌ته‌ریش ئه‌م تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP