یه‌كێتی‌ فریادڕه‌سی كێشه‌كان بووه‌
یه‌كێتی‌ فریادڕه‌سی كێشه‌كان بووه‌ ‌ 2/8/2017
راپۆرتی‌/ پێشڕه‌و مه‌جید-كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان
چاودێران به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ رۆڵ‌و كاریگه‌ری‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئاڵۆزو چه‌قبه‌ستووی‌ كوردستان‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان، راشیانگه‌یاند، یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ئاراسته‌ی‌ ئه‌ركی‌ نیشتمانیی هه‌نگاوی‌ ناوه‌، نه‌ك ده‌ستكه‌وتی‌ حزبی.
سیاسه‌تی‌ حه‌كیمانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌تایبه‌تی‌ كارو ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان وا ده‌گاته‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست‌و چاودێرانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌م قۆناغ‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به‌ ئه‌نجامی‌ گه‌یاند، ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ خه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و  نیشتمانییه‌كانێتی‌، بۆ یه‌كڕیزی‌‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ نێو ماڵی‌ كورد.
تێگه‌یشتنی‌ هاوبه‌ش
له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كێتیی پێی وابووه‌ كه‌ كێشه‌كان ته‌نیاو ته‌نیا به‌ دانوستان‌و گفتوگۆو به‌ تێگه‌یشتنی‌ هاوبه‌ش‌و چڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی‌ ئیراده‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش تاكو بتوانرێت بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكی‌ وه‌ها كه‌ هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ری چارەسەر دەبێ‌. خۆشبه‌ختانه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌نجامێكی‌ وه‌ها به‌دیده‌هێنرێن كه‌ هه‌مووان‌و رای‌ گشتی‌‌و شه‌قامی‌ كوردییه‌وه‌ به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن، ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری‌ ئه‌و راستییه‌بوو كه‌ سیاسه‌تی‌ ی.ن.ك سیاسه‌تێكی‌ دروست‌و حه‌كیمانه‌ بوو بۆ هێنانه‌كایه‌ی‌ هاوسه‌نگی‌  له‌نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا.
تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغه‌كه‌
لای‌ خۆیه‌وه‌ «عومەر عەبدوڵڵا» چاودێری سیاسی ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ی.ن.ك بێ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ ماندووبوون بكات، هه‌موو ئه‌و گلله‌یی‌و گازندانه‌و، دۆخه‌ سه‌خت‌و ئاڵۆزو دژواره‌ی‌ تێپه‌ڕاند كه‌ له‌وه‌ها قۆناغێكدا روبه‌ڕوی‌ ده‌كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش شان به‌شانی‌ جه‌نگی‌ سه‌خت‌و دژواری‌ بوو له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی‌ داعش، كه‌ ئه‌ركی‌ له‌پێشینه‌و گرنگی‌ قۆناغه‌كه‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ پیلانه‌كانی‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌و پاراستنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ له‌هه‌وڵ‌و تێكۆشانی‌ به‌رده‌وامدا بوو بۆ له‌یه‌كترنزیك كردنه‌وه‌ی‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ تر بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ دانیشن‌و پێكه‌وه‌ بیر له‌چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان، ئه‌و چاودێرە سیاسییە گه‌شبینی‌ خۆشی له‌وه‌ ده‌ربڕیی كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ئه‌نجامی‌ دڵخۆشیی ئه‌و هه‌وڵه‌ لێبڕاوانه‌یه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و لایه‌نه‌كانی‌ تر دێته‌دی‌، كه‌ ئه‌ویش كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌.
له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ كاری‌ سیاسی، یه‌كێتی‌ به‌ دڵسۆزی‌‌و فیداكاری‌‌و خۆنه‌ویستییه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ باڵای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، به‌رده‌وام بووه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ له‌و پێناوه‌شدا بێگومان قوربانیی به‌رچاوی‌ داوه‌، ئه‌و چاودێرانه‌ ده‌ڵێن، هه‌ر كاتێك كوردستان روبه‌ڕوی‌ ناكۆكی‌‌و ئاڵۆزی‌ سیاسی بوبێته‌وه‌، ئه‌وا  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ وه‌لاوه‌ ناوه‌و، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی‌ خستۆته‌ خزمه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان، پێشیان وایه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كێشه‌كان، ده‌یتوانی‌ سودی‌ گه‌وره‌و تایبه‌تی‌ بۆ خۆی‌ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام له‌وه‌ها قۆناغێكدا یه‌كێتی‌ وه‌ك هه‌میشه‌ خه‌می‌ خه‌ڵكی‌ كرده‌ خه‌می‌ خۆی‌، وا كاروانه‌كه‌شی ده‌گاته‌جێ.
به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان
له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌تیف نێروه‌یی وتی‌: ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ مێژووی‌ پرشنگداری‌ یه‌كێتی‌ بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یه‌كێتی‌ چاوی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌ حزبیی نه‌بووه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ چاوی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بووه‌، ده‌نا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ حزبیی بوایه‌، ئه‌وا ده‌یتوانی‌ سوودو ده‌ستكه‌وتی‌ یه‌كجار گه‌وره‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌سایه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام یه‌كێتی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانیشی له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان گرنگ بێت.
خزمه‌ت‌و خه‌می‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان
هه‌روه‌ها «عومەر عەبدوڵڵا» له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ ئه‌و كێشه‌ سیاسییانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا دروستكران، به‌تایبه‌تی‌ له‌كاتی‌ په‌كخستنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند بژارده‌یه‌كی‌ له‌به‌رده‌ستدا بوون كه‌ ده‌یتوانی‌ كاری‌ باشیان له‌سه‌ر بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی‌ حزبایه‌تی‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجام خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كێتی‌ ته‌نیا بژارده‌ گرنگه‌كه‌ی‌ گرته‌به‌ر، كه‌ ئه‌ویش خزمه‌ت‌و خه‌می‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌، له‌وكاته‌دا هه‌مو‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی‌ خه‌ڵك‌و نیشتمانیی خسته‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌ حزبییه‌كانی‌ خۆی‌، یه‌كێتی‌ پرسی چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێزی‌ گفتوگۆی‌ كرده‌ رێچكه‌ی‌ خه‌بات‌و پێداگریی‌ له‌سه‌ر له‌یه‌كترنزیك كردنه‌وه‌ی‌ هێزو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان‌و خستنه‌گه‌ڕی‌ هه‌موو هه‌وڵ‌و تواناكانی‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌دۆخی‌ چه‌قبه‌ستووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان کرد، به‌تایبه‌تی‌ بۆ چاره‌سه‌رو ئاسایی‌و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.
یه‌كێتی‌‌و مێژووه‌كه‌ی‌ پڕاو پڕه‌ له‌ قوربانیدان به‌خۆی‌‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نیشتمانییه‌كان، سه‌رتاپای‌ باڵای‌ بڵندی‌ یه‌كێتی گرتووه‌، هه‌ر كاتێك كێشه‌و ناكۆكی‌ به‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتبێت، ئه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌نگه‌ری‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كاندا خۆی‌ بینیوه‌ته‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵ‌و تواناكانی‌ خۆی خستۆته‌كار بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌و ناكۆكیانه‌ی‌ كه‌ به‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتبێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP