مه‌كته‌بی سیاسی: باشكردنی گوزەران ‌و مووچه‌
مه‌كته‌بی سیاسی: باشكردنی گوزەران ‌و مووچه‌ ‌ 6/8/2017
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك-دا ته‌ئكید له‌  باشكردنی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك ‌و مووچه‌و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كرایه‌وه‌.

به‌م نزیكانه‌ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی ره‌سمیی ی.ن.ك له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج، «هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سه‌له‌ی باشكردنی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵك ‌و مووچه‌و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌». وتیشی: هیوادارین هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین پارتی ‌و گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی یان سێقۆڵی، راسته‌وخۆ به‌بێ لایه‌نی سێیه‌م گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، راشیگه‌یاند: یه‌كێتی له‌ رۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگەی یه‌كێتی.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كورد مافی خۆیه‌تی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات
لە لایەکی دیکەوە، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی ی.ن.ك له‌میانی پێشوازییكردن له‌ یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، رایگه‌یاند: گه‌لی كورد وه‌كو سه‌دان نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌، مافی خۆیه‌تی كه‌ به‌ده‌ستی خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و ببێته‌ خاوه‌نی كیانێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ، به‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشه‌وه‌.

مه‌لا به‌ختیار: بڕیاره‌ 12 تا 13ی‌ مانگ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا له‌ ناحیه‌ی‌ ئاشتی‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌باره‌ی‌ ریفراندۆمه‌وه‌ گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌‌و له‌باره‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌، بڕیاره‌ 12 تا 13ی‌ مانگ كارا بكرێته‌وه‌‌و ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنه‌وه‌ په‌رله‌مان.

حاكم قادر: یه‌كێتی‌ پشوودرێژانه‌ رۆڵی‌ بینیوه‌
حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیش له‌میانی پێشوازییكردن له‌ كارستن رایینگه‌ كونسوڵی‌ سیاسیی‌ ئه‌ڵمانیادا، رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ دڵخۆشكه‌رن، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی‌ هه‌وڵه‌كاندا، یه‌كێتی‌ به‌ راشكاوی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ بۆ رای گشتیی‌ كوردستان ئاشكرا ده‌كات، وتیشی: گفتوگۆ به‌ باشترین بژارده‌ ده‌زانین بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان، یه‌كێتی‌ پشوودرێژانه‌ له‌مڕووه‌وه‌ رۆڵی‌ بینیوه‌. 

سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش پرسه‌ سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تاوتوێكرد
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش (3/8/2017)، له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سلێمانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌وانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا «باس له‌ پرسه‌ سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرا»، هه‌روه‌ها «به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ باسكردنی كێشه‌و گیرو گرفتی هاووڵاتیان و باشكردنی باری گوزه‌رانیان».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP