گرژی نوێ له‌ نێوان ئه‌مریکاو تـورکـیادا
گرژی نوێ له‌ نێوان ئه‌مریکاو تـورکـیادا ‌ 9/8/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ و راپۆرت

رۆژنامه‌ی « حوریه‌تی: تورکیا له‌ راپۆرتێکدا باسی له‌ بوونی گرژی  نوێ  له‌نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ده‌کات ، که‌له‌ماوه‌ی  هه‌فته‌ی پێشوو روویداوه،‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ کڕینی  سیسته‌می موشه‌کی 400 ئێسی روسیا  له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌بوونی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تر که‌ وایکردووه‌  بڕوا له‌نێوان هه‌ردوولا که‌م بێته‌وه‌. 
تادێت جیاوازییه‌کان زۆرتر ده‌بن
کانسۆ جامیلیین راپۆرتێکی له‌باره‌ی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکاو  تورکیا نووسیوه‌، تێیدا باس له‌وه‌ ده‌کات هه‌تا دێت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا خراپتر ده‌بێت و گه‌ر جاران  جیاوازی نێوانیان ته‌نها به‌هۆی کورده‌وه‌  بووبێت، ئه‌وا ئێستا خاڵی جیاوازتر په‌یدابووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرتنه‌ به‌ری سیاسه‌تێکی ته‌واو جیاواز له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ناتۆ و ئه‌مریکا.
سیسته‌می موشه‌کی روسیا
ماوه‌یه‌که‌ زۆرێک له‌ به‌رپرسان و میدیاکانی تورکیا باس له‌ کڕینی سیسته‌می موشه‌کی 400 ئێسی روسیا ده‌که‌ن، که‌ تورکیا به‌نیازه‌ له‌ روسیای بکڕێت. ئه‌مه‌ش بووه‌ ماییه‌ی نیگه‌رانی ئه‌مریکا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌تاوه‌کو ئێستاش دیار نییه‌ ئاخۆ تورکیا ئه‌م سه‌فقه‌یه‌ له‌گه‌ڵ روسیا ده‌کات یان ته‌نها مناوه‌ره‌یه‌کی سیاسییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌یکات.
ئه‌مریکا نیگه‌رانه‌
له‌میانه‌ی کۆبونونه‌ی ئابسنی ئه‌منی له‌ ولایه‌تی کۆلۆرادۆ، جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆکی ئه‌رکانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: هێشتا تورکیا ئه‌و سیسته‌مه‌ی نه‌کڕیوه‌، به‌ڵام گه‌ر شتێکی وا بکه‌ن، ئه‌وا ده‌بێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌. 
ئه‌ردۆغان داکۆکی ده‌کات
هه‌رله‌پاش ئه‌و لێدانه‌وه‌ی دانفۆرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆکی تورکیا وه‌ڵامی ده‌یه‌وه‌و‌ رایگه‌یاند: په‌نا به‌خودا  به‌م نزیکانه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ مووشه‌کییه‌ له‌ وڵاته‌که‌ماندا ده‌بینین.  جگه‌له‌ویش کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی سه‌ربازیی وسیاسی تورکیا، جه‌ختیان له‌وه ‌کرده‌وه‌، که ‌تورکیا ئه‌و سیسته‌مه‌ موشه‌کییه‌ ده‌کڕێت.
سیسته‌می موشه‌کی چین 
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌له‌ ساڵی 2015 تورکیا به‌نیازبوو سیسته‌می موشه‌کی HQ-9 ی چینی بکڕێت، به‌ڵام به‌هۆی فشاری ئه‌مریکاوه‌، تورکیا له‌و سه‌فقه‌یه‌ په‌شیمان بۆوه‌. له‌ئێستاشدا تورکیا خۆی  بۆ نزیکردنه‌وه‌ له‌ مۆسکۆ ده‌کات، که‌ئه‌مه‌ش دژی ویستی ئه‌مریکایه‌.
دژی ناتۆیه‌
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ به‌رپرسێکی ئه‌مریکا هه‌فته‌ی پێشوو رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2016 ه‌وه‌ سه‌رانی ناتۆ له‌ کۆبوونه‌یان له‌ وارشۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێکه‌وتون، که‌ به‌هیج شێوه‌یه‌ک چه‌کی روسی نه‌کڕن، ئه‌مه‌ی تورکیاش ده‌یکات دژی بڕیاره‌کانی ناتۆیه‌. 
نه‌مانی بڕوا
له‌لایه‌کی تره‌وه ‌ئه‌و نووسه‌ره‌ باس له‌وه ‌ده‌کات له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاشکراکردنی شوێنی بنکه‌‌‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سوریا له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌نادۆڵه‌وه‌، کۆمه‌ڵێک به‌ر‌پرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا» پێنتاگۆن»، ئه‌م کاره‌یان به‌ کارێکی ناشایسته‌  و نه‌مانی متمانه‌  له‌نێوان هاوپه‌یمانانی ناتۆدا وه‌سفکرد. هه‌رچه‌نده‌ تورکیا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تکرده‌وه‌ که‌ حکومه‌ت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاشكرا کردبێت.

سه‌رچاوه‌:-الانصات، العدد.6706. 2/8/2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP