هەڵسەنگاندێك بۆ ریزبەندی زانكۆی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی 2016 - 2017
راپۆرتی ساڵانەی زانكۆی سلێمانی هەڵسەنگاندێك بۆ ریزبەندی زانكۆی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 ‌ 10/8/2017
ئا: راگەیاندنی سەرۆکایەتی زانكۆی سلێمانی
سەرەڕای ئەو قەیرانە دارییەی كە هەرێمی كوردستان پێدا تێپەڕدەبێت‌و سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم بۆ كەمكردنەوەی خەرجییە گشتییەكان، كە بووە هۆی كەمكردنەوەو پاشكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران، بێگومان پشكی شێریش بەر توێژی فەرمانبەران‌و مامۆستایان كەوت‌و كاریگەرییەكی نەرێنی گەورەی دروستكرد بەسەر دامەزراوە زانستی‌و ئەكادیمیەكانی كوردستان‌و بەتایبەت زانكۆی سلێمانی.
بەڵام بە هەوڵی سەرۆك‌و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی‌و مامۆستاو فەرمانبەران، توانرا پێگەی زانكۆ لەتۆماری ریزبەندییە ناوخۆیی‌و جیهانیەكاندا سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت
لەم راپۆرتە شیكارییەدا، روونكردنەوەیەكی پیویست لەبارەی ئاستی زانكۆی سلێمانی لەنێوان ساڵانی (2015 و 2016 و 2017) بەپیێ‌ هەڵسەنگاندنی (webometric)ی جیهانی دەخرێتەڕوو، كە ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا بڵاودەكرێتەوە.

1- رێزبەندی ساڵانەی زانكۆكان
بەپیێ‌ ریزبەندی نیشتیمانی‌و ریزبەندییە نێودەوڵەتیەكانیش، ئاستی زانكۆی سلێمانی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، سەرەڕای قەیران‌و گرفتە دارایی‌و سیاسی‌و ئیدارییەكان لەهەرێمی كوردستان، بەڵام بەپیێ‌ ریزبەندی نیشتمانی بۆ باشترین زانكۆ، لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی‌و حكومیەكانی كوردستاندا، زانكۆی سلێمانی لەپلەی سێیەمدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش پێوانەی نوێ تۆماركردووە، بەو مەبەستەش چەند داتاو ئامارو بەراوردكارییەك لەنێوان ساڵانی رابردوو و ئەمساڵ دەخەینەڕوو:

* ریزبەندی ساڵانەی (وێبۆ مەتریكس) Webometrics
ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بەوەزارەتی خوێندن‌و توێژینەوەی ئیسپانیایە، لەڕێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆڕی توێژینەوەی (CSIC) بەڕێوەی دەبەن‌و بەگەورەترین دامەزراوەی توێژینەوە دادەنرێت لەئیسپانیاو لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا سێهەم گەورەترین دامەزراوی زانستی توێژینەوەیە، ساڵانە دوو جار (لەمانگەكانی یەك‌و حەوتدا)و بەنوێترین سیستم‌و میتۆد، ریزبەندی بۆ ئاستی زانستی‌و تەكنەلۆژیای زانیاریی زانكۆكان بڵاودەكاتەوە.

A- ئاستی زانكۆی سلێمانی لە ساڵی (2015)
بەپیێ‌ هەڵسەنگاندنی (وێبۆمەتریكس) كە لە خشتەی ژمارە (1)دا روونكراوەتەوە، بەپیێ‌ ریزبەندی مانگی حەوتی ساڵی 2015، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی جیهان لەڕیزبەندی (14880)دایەو لەسەر زانكۆكانی عیراقیش (25)هەمین زانكۆیە. لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش بە حەوتەم زانكۆ دادەنرێت.

B- ئاستی زانكۆی سلێمانی لە ساڵی (2016)
بەپیێ‌ ریزبەند ساڵانەی هەمان سیستمی هەڵسەنگاندنی زانستی، ئاستی زانكۆی سلێمانی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بە بەروارد بەساڵی پێشتر داتاكانی وێبۆمەتریكس ئەوە دووپات دەكەنەوە كە لەساڵی 2016 كێرڤەكە بەرزتر دەبێتەوەو زانكۆی سلێمانی دەبێتە (13)مین زانكۆی عیراق. لەسەر ئاستی جیهانیش زیاتر لەسێ هەزار پلە دەبڕیت‌و نزیك دەبێتەوە لە 10 هەزار باشترین زانكۆكانی جیهان. وەك لەخشتەی ژمارە (2) روونكراوەتەوە.

C- ئاستی زانكۆی سلێمانی لەساڵی (2017)
بەپێی خشتەی ژمارە (3)، لەساڵی 2017دا زانكۆی سلێمانی بەرزترین پێگە لەڕیزبەندی وێبۆمەتریكس تۆمار دەكات. لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە ریزبەندی (6029)، واتە تەنها لەدوو ساڵدا (8851) پلە دەبڕێت كە لەمێژوودا بێ وێنەیەو لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ حكومی‌و ئەهلییەكانی عیراقیش لەڕیزبەندی (11)هەمین دادەنرێت، لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش بەسێ لەباشترین زانكۆ دادەنرێت.

بەراوردكردنێك لەنێوان ساڵەكانی (2015 و 2016 و 2017)
A- لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی
لەم ئینفۆگرافیكی ژمارە (1)دا، بەرزبوونەوەی پێگەی زانكۆی سلێمانی پیشان دەدات لەنێوان ساڵانی (2015 تا 2017) كە پشت بەپێوەركانی هەڵسەنگاندنی وێبومەتریك.
هێلی نێو گرافەكەدا بەرزبوونەوەی ئاستی زانكۆی سلێمانی دەخاتەڕوو بەپیێ‌ (ستانداردی وێبۆمەتریك) كە ساڵی 2015 لەڕیزی (14880)ی زانكۆی جیهانیدا بەڵام ئەمساڵ لەپلەی (6029)دایە.
لەنێوان ئەو سێ‌ ساڵەی دواییدا، ئاستی زانكۆی سلێمانی چەند گۆڕانكاری‌و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینوە، بەڵام هەروەك لەگرافەكەدا هاتووە بەرزترین ئاستی زانكۆی سلێمانی ئەمساڵ بووە كە (8851) دەبڕێت‌و دەبێتە یەكێك لەشەش هەزار باشترین زانكۆكانی جیهان.

B- لەسەر ئاستی ناوخۆیی
بەپێی ئینفۆگرافیكی ژمارە (2)، كە ئاستی زانكۆی سلێمانی لەهەرسێ‌ ساڵی (2015 و 2016 و 2017) لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ ئەهلی‌و حكومییەكانی عیراق دەخاتەڕوو، كێرڤی پێگەی زانكۆی سلێمانی لە بەرزبوونەوەدایە بە ئەندازەیەك كە 16 پلە بەرزدەبێتەوە‌و بەرەو یەكەمین زانكۆ هەنگاو دەنێت‌و لەپلەی (25) بەرزدەبێتەوە بۆ (11)هەمین باشترین زانكۆ.

UniRanking -C
هەر ئەمساڵ‌و بەپیێ‌ رێبەری نێودەوڵەتی خوێندنی باڵا بۆ هەڵسەنگاندن‌و ریزبەندیكردنی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی جیهان، كە بە (UNiRanking) دەناسرێت‌و لە 200 وڵاتی جیهانیدا كار دەكات، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراقدا لەپلەی (9)دایەو بەراورد بەساڵی پار (6) پلە پێشكەوتووە كە لەڕیزبەندی (15)مین دابوو.

Google Scholar Citations - D
(گووگڵ سكۆلار ساتەیشن)، سەرەكیترین پێوەری جیهانییە بۆ ریزبەندیكردنی زانكۆكان لەسەر ئاستی توێژینەوە بڵاوكراوەكان، یەكێكە لەبنەما سەرەكییەكانی (وێبۆمەتریك) بۆ ریزبەندیكردنی زانكۆكان، هەروەها پڕۆژەی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیشی پشتی پێدەستێت بۆ بڵاوكردنەوەی لیستی باشترین زانكۆكان، بە پیێ‌ ئەو هەڵسەنگاندنە توێژینەوەكانی زانكۆی سلێمانی لەماوەی ساڵی 2017 زیاتر لەسێ هەزارو 274 جار بۆ سەرچاوەی زانستی بەركارهاتوون، لەم نێوەندا زانكۆی سلێمانی بەپلەی دووەم دێت لەسەر ئاستی زانكۆكانی كوردستان.
بەراوردكردنی زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆكانی جیهانی بەپێی ئەم پێوەرانە كە زیاتر پشت بە تەكنەلۆژیای زانیاری‌و ئینتەرنێت كە ئەوان زۆر لەئاستێكی بەرزدابن چەندین ساڵە مومارەسەی ئەوە دەكەن، بەڵام زانكۆی سلێمانی لەهەوڵە بێوچانەكانی بەردەوام دەبێت‌و وەك هەنگاوی سەرەتایش سەرۆكی زانكۆی سلێمانی داوای لە تەواوی مامۆستاو توێژەرانی زانكۆی سلێمانی كرد، كە ئەكاونتی تایبەتی خۆیان لە گووگڵ سكۆلار درۆست بكەن‌و توێژینەوەكانیان لەسەر ئینتەرنێت فەراهەم بكەن، كە هەروەك سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەڵێنیدا، كە لەساڵانی داهاتوودا بەهاوكاری ئەنجومەن‌و مامۆستاو فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ئاستی زانكۆ زۆر زیاتر لەمساڵ بەرزتر دەبێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP