ترەمپ هەڕەشە لە میـدیای وڵاتەکەی دەکات
ترەمپ هەڕەشە لە میـدیای وڵاتەکەی دەکات ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 10/8/2017
ململانێی ترەمپ لەگەڵ میدیاوڕۆژنامەوانه‌کانی وڵاتەکەی لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن دروست بوو،کە تۆمەتباری کردن بەلایەنگیری هێلاری کلنتۆنی ڕکابەرەکەی و شێواندن و چەواشەکردنی ڕاستیەکان وکارکردن لەسەر ڕای گشتی ودژایەتیکردنی، لێدوان و ڕاگەیاندنە زبرو دوژمنکاریەکانی سەرۆکی ئەمریکا چ لەکاتی بانگەشەو چ لەدوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن‌و لەچەند مانگی رابردوشدا لەچەند بۆنەیەکەدا چەند بارەبونەتەوە.

کارمەندانی دەوڵەت سزا دەدات
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «دی ڤێڵت»ی ئەڵمانی بێت لەتازەترین روبەڕوبونەوەی ئیدارەی تره‌مپ‌ومیدیادا، وەزیری دادی ئەمریکی هەڕەشەی لەو کارمەندو فەرمانبەرانەی دەوڵەت کرد کە زانیاری نهێنی دەدەنە میدیاو کار لەسەر رای گشتی دەکەن، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای ئەمساڵ و لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتی وڵاتی لەئەستۆگرتوە، دۆسیەی ئەوڵێکۆڵینەوانەی کەلەئاکامی دزەکردنی زانیاری نهێنی بۆمیدیاکان لەداداگاکانی وڵاتدا، سێ ئەوەندەی پێش هەڵبژاردنەکان زیادیکردوە،بۆیە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوانیدا «جیف سیشنز»ی وەزیری دادی ئەمریکی هۆشداری داوە لە دزەپێکردنی زانیاریەکان بۆمیدیاو سۆزی داکە توندترین سزای ئەو کەسانە بدات کەبەئەنقەست و لەپێناوی ئامانجێکدا زانیاری نهێنی دەدەنە میدیاکان.

ئەبێ ڕۆژنامەنووس زانیارییەکانی بسەلمێنێت
سەبارەت بەمیدیاش ڕایگەیاند: <ئێمە ڕێز لە ڕۆڵی میدیا لەبەرچاودەگرین و ڕێزیش له‌ڕۆژنامەنوسان دەگرین بەڵام ئەوەش ڕەهایەتی تێدا نییە وسنوردارە، نابێت ئەوانیش ژیانی خەڵکانی تر بخەنە مەترسی و لێیان نەپرسرێتەوە.بۆیە وەزیری داد ئەو بڕیارەتازەو ڕێوشوێنانەی ئاشکراکرد کەلەدژی ڕۆژنامەنوسان دەیگرنەبەر لەوانە لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەر زانیاریەکی نهێنی تایبەت بەدەوڵەت، داواکاری گشتی بۆی هەیە ڕۆژنامەنوس بانگی داداگا بکاو داوای دکۆمێنت وسەلماندنی ئەو زانیاریانەی لێبکات کەبڵاوی کردۆتەوە،بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا ئەگەربۆی نەسمێندراو زانیاریەکانی پشتڕاست نەکردوە، بەپێی یاسا سزادەدرێت،وەزیری داد كارمەندانی ئاژانسە حكومەییەكانی ئاگادارکردۆتەوە کە واز لەدزەپێكردنی زانیاریەكان بهێنن چونکە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی دەگەیەنێت، هەروەها ئاماژەی‌بەوەشكردووە بەمەبەستی ڕیشەكێشكردنی‌دزەپێكردنی زانیاریە نهێنیەکان، كە بونەتە ئاستەنگ لەبەردەم سیاسەتی خۆیان دەگۆڕن.

پەردەی لەسەر نهێنیەکان هەڵماڵیوە
لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی «فرانکفۆرتەئەلگێماینە زایتۆنگ پێی وایە،کە ئەو ڕێوشوێنە تازانە لەئەنجامی ئەو دۆسیە دێت کە زانیاری ئەوە دەستکەوتوەکە ڕوسیا دەستی خستۆتە ناو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاو هەروەها دزەپێکردنی کێشەو ململانێکانی ناو کۆشکی سپی ئەمریکا، ئەمانە گورزی کاریگەربون کەمیدیا لە ئیدارەی ترەمپی وەشاندوە،بۆیە پێی سەخڵەت بون.

کێشەکە واشنتۆن پۆست ناویەتەوە
ماڵپەڕی «شپیگل ئۆنلاینە»ش نوسیەیەتی: بڵاوکردنەوەی زانیاری وناوەڕۆکی شەش مانگ لەمەوبەری گفتوگۆکانی تره‌مپ و سەرۆکی مەکسیک و سەرەک وەزیرانی ئوسترالیا لەلایەن ڕۆژنامەی»واسنتۆن پۆست»ەوە، کێشەوتەنگژەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوەو ئیدارەی ئەمریکاشپرزەبوە،هەربۆیە ئیدی نایانەوێت میدیا بە ئارەزوی خۆی زانیاری نهێنی بڵاوبکاتەوە.

تەلەفۆنەکانی سەرۆک بڵاوکرانەوە
لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ سەرۆکی مەکسیک ترەمپ، داوای لێدەکات کە خەرجیاتی دروستکردنی دیوارێکی نێوان هەردوو وڵات بگرنە ئەستۆ وئەویش ڕەتی دەکاتەوە، لەگەڵ سەرەک وەزیرانی ئوسترالیاش هەندێ نهێنی پەیوەندیەکانیانی بڵاوکردۆتەوەو لەمشتومڕێکی دورودرێژی نێوانیدا،ناگەنە ئەنجام و ترمپ دەڵێ» لەبەیانیەوە تەلەفۆنم بۆ زۆرکەس کردووە بەڵام هیچ کامێکیان وەک ئەوخراپ نەبوە» بەرپرسانی ناوکۆشکی سپی بڵاوبونەوەو دزەکردنی ئەو زانیاری و تەلەفۆنانە بەزیانێکی گەورە دەزانن لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئارامی وڵات و کەرتی دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ دونیای دەرەوەدا.

هەڕەشەیان لێدەکات
«دان کۆتس»بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌و‌اڵگری نیشتیمانی لەمبارەیەوە لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیەکەدا لەگەڵ وەزیری داد ووتی: ئەو ڕۆژنامەنوسەی زانیاری نهێنی و هەستیاری دەوڵەت بڵاوبکه‌نه‌وه‌، ئەوا دژ بەئاڕاستەی گەل و حکومەتی ئەمریکا کاردەکاو لەسەری تێپەڕ نابێت.

سەرۆک تووڕەبووە
شایانی باسە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، ناڕەزایی و توڕەیی خۆی نیشانداوە، لەبارەی بەردەوامی دزەپێكردنی زانیاریەكان لەلایەن دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە، لەبارەی خۆیی و ئیدارەكەیەوە کە هەمیشە بونەتە گرفت لەبەردەم ئیشوکاری کۆشکی سپی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP