یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ ئیداریی بۆ باكووری‌ سوریا
یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ ئیداریی بۆ باكووری‌ سوریا ‌ 12/8/2017
ئه‌نجومه‌نی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌ دیموكراتی‌ بۆ باكووری‌ سوریا یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ ئیداریی بۆ ناوچه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌ویش دوای‌ هه‌ندێك ده‌ستكاریی كه‌ پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێیه‌می‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كرا. 
ئه‌نجومه‌نی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌ دیموكراتی‌ بۆ باكووری‌ سوریا، دواهه‌مین نوسخه‌ی‌ یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ رۆژاڤا‌و باكووری‌ سوریا چاپ كرد، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێیه‌می‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌ دیموكراتی‌ بۆ باكووری‌ سوریادا كه‌ رۆژانی‌ 27-28ی‌ ته‌مووزی‌ رابردوودا له‌ شارۆچكه‌ی‌ (رمیلان) به‌ڕێوه‌ چوو په‌سه‌ند كرا‌و یاساكه‌ش له‌ چوار فه‌سڵ‌و نۆ مادده‌ پێكهاتووه‌، كه‌ رۆژاڤا‌و باكووری‌ سوریا دابه‌ش ده‌كات بۆ سێ هه‌رێم‌و شه‌ش كه‌رت، ئه‌وانیش هه‌رێمی‌ جه‌زیره‌، كه‌ كه‌رته‌كانی‌ قامیشلو حه‌سه‌كه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌رێمی‌ فورات كه‌ كه‌رته‌كانی‌ كۆبانێ‌و ته‌ل ئه‌بیه‌ز له‌ خۆ ده‌گرێت، هه‌رێمی‌ عه‌فرین-یش كه‌رته‌كانی‌ عه‌فرین‌و شه‌هبا له‌ خۆ ده‌گرێت.
یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ ئیداریی
هۆكاره‌كانی‌ یاساكه‌
بۆ جێبه‌جێ كردنی‌ بنه‌مای‌ دیموكراسی‌‌و چه‌سپاندنی‌ سیستمێكی‌ ئیداریی خۆجێیی دیموكراسی‌، به‌ ئامانجی‌ دروست كردنی‌ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ ئیداریی لێهاتوو كه‌ له‌ توانایدا هه‌بێت پلان دابنێت‌و جێبه‌جێی‌ بكات‌و پلانی‌ ستراتیژی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ خۆجێییه‌كه‌ دابڕێژێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك‌و كۆتایی‌ هێنان به‌ رۆتین‌و بیرۆكراتی‌ كه‌ له‌لایه‌ن سیستمی‌ مه‌ركه‌زییه‌وه‌ دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا راسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی‌ خزمه‌تگوزاریی له‌ ئه‌ستۆ بگرن، وه‌ك لایه‌نی‌ ئابووری‌‌و كه‌لتوور‌و هه‌ر بوارێكی‌ تری‌ په‌یوه‌ست به‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ سنووره‌ ئیدارییه‌كه‌ی خۆیدا، هه‌روه‌ها به‌ ئامانجی‌ ده‌ستنیشان كردنی‌ به‌رپرسیارێتی‌‌و دابه‌ش كردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌ له‌ ده‌ستی‌ گه‌لدایه‌، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی‌ باس كران ئه‌م یاسایه‌ دانرا.
فه‌سڵی‌ یه‌كه‌م

پێناسه‌كان:
مادده‌ی‌ 1: ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی‌ خواره‌وه‌ مه‌به‌ست له‌و واتایانه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌نیشتیانه‌وه‌ روون كراوه‌ته‌وه‌: 
یاسا: یاسای‌ دابه‌ش كردنی‌ ئیداریی تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ فیدراڵی‌‌و دیموكراتیه‌كانی‌ باكووری‌ سوریا.
یه‌كه‌ی‌ ئیداریی: گوند‌و ناحیه‌‌و شارۆچكه‌‌و ناوچه‌‌و كه‌رت‌و هه‌رێم.
مه‌زرا: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ 100 كه‌س زیاتر نه‌بێت.
گوند: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 101 بۆ 5000 كه‌سدا بێت.
شارۆچكه‌: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 5001 بۆ 25000 كه‌سدا بێت، له‌ رووی‌ ئیداریشه‌وه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ یان ناوچه‌ ده‌بێت.
ناحیه‌: كه‌رتێكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ 15000 كه‌س كه‌متر نییه‌‌و ده‌شكرێ مه‌ركزی‌ ناحیه‌ شار بێت یان شارۆچكه‌.
شار: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ دانیشتوان كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ 25000 كه‌س زیاتر بێت.
گه‌ڕه‌ك: به‌شێكه‌ له‌ شار یان شارۆچكه‌، كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ شاردا له‌ 5000 كه‌س كه‌متر نییه‌‌و له‌ شارۆچكه‌كاندا له‌ 2000 كه‌متر نییه‌. 
ناوچه‌: به‌شێكه‌ له‌ هه‌رێمێك یان كه‌رتێك، كه‌ ژماره‌ی‌ دنیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ 50000 كه‌س كه‌متر نییه‌، ده‌شكرێ مه‌ركه‌زی‌ ناوچه‌ شار بێت یان شارۆچكه‌‌و ده‌شكرێ زیاتر له‌ شارێك یان ناحیه‌یه‌ك له‌خۆ بگرێت.
كه‌رت: ته‌واوكه‌ری‌ ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه‌ كه‌ شاره‌كان به‌ گونده‌كانیشیانه‌وه‌ پێكی‌ ده‌هێنن. به‌شێكه‌ له‌ هه‌رێم‌و له‌ ناوچه‌یه‌ك یان زیاتر پێك دێت‌و پێویسته‌ مه‌ركه‌زی‌ كه‌رت شار بێت.
هه‌رێم: یه‌كه‌یه‌كی‌ ئیداریی خۆجێییه‌، كه‌ له‌ كه‌رتێك یان زیاتر پێك دێت، یان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پێك هاتووه‌، كه‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ لێكچوویان هه‌یه‌ له‌ رووی‌ مێژوویی‌و دیمۆگرافی‌‌و ئابووری‌‌و كه‌لتوورییه‌وه‌، له‌ رووی‌ جوگرافیشه‌وه‌ ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترن‌و پێكه‌وه‌ به‌ستراون.
فه‌سڵی‌ دووه‌م
چێ كردنی‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان:
مادده‌ی‌ 2:
فیدراڵی‌ دیموكراتی‌ بۆ باكووری‌ سوریا له‌م یه‌كه‌ ئیدارییانه‌ پێك دێت: گونده‌كان، شارۆچكه‌كان، ناحییه‌كان، ناوچه‌كان، كه‌رته‌كان، هه‌رێمه‌كان. هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ش كه‌سێتیی بڕواپێكراویان هه‌یه‌.
مادده‌ی‌ 3:
كه‌رته‌كان دابه‌ش ده‌بن بۆ ناوچه‌‌و ناوچه‌كانیش بۆ ناحیه‌‌و شارو شارۆچكه‌كانیش دابه‌ش ده‌بن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان.
مادده‌ی‌ 4:
مه‌زرا‌و گوند‌و شارۆچكه‌‌و ناحیه‌كان داده‌مه‌زرێن‌و ناویان لێ ده‌ننرێت‌و مه‌ركه‌ز‌و سنووره‌كانیان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، یان ده‌سكاری‌ ده‌كرێت، به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌رت‌و له‌سه‌ر پێشنیازی‌ ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ كه‌رت ده‌بێت.
مادده‌ی‌ 5:
ناوچه‌كان داده‌مه‌زرێن‌و ناویان لێ ده‌نرێ‌و مه‌ركه‌ز‌و سنووره‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت یان ده‌ستكاری‌ ده‌كرێت به‌ بڕیارێكی‌ باڵا كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رده‌چێت‌و له‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی‌ دیموكراتدا په‌سه‌ند ده‌كرێت.
مادده‌ی‌ 6:
كه‌رته‌كان داده‌مه‌زرێن‌و ناویان لێ ده‌نرێ‌و مه‌ركه‌ز‌و سنووره‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت یان ده‌ستكاری‌ ده‌كرێت به‌ بڕیارێكی‌ باڵا كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌رده‌چێت‌و له‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی‌ دیموكراتدا په‌سه‌ند ده‌كرێت.
مادده‌ی‌ 7:
هه‌رێمه‌كان داده‌مه‌زرێن‌و ناویان لێ ده‌نرێ‌و مه‌ركه‌ز‌و سنووره‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت یان ده‌ستكاری‌ ده‌كرێت به‌ یاسایه‌ك كه‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لانی‌ دیموكرات ده‌ری‌ ده‌كات.
فه‌سڵی‌ چواره‌م
دابه‌ش بوونی‌ ئیداریی هه‌ر هه‌رێمێك:
مادده‌ی‌ 8:
فیدراڵی‌ دیموكراتی‌ بۆ باكووری‌ سوریا له‌ سێ هه‌رێم پێك دێت، ئه‌وانیش: هه‌رێمی‌ جه‌زیره‌، هه‌رێمی‌ فورات، هه‌رێمی‌ عه‌فرین.
یه‌كه‌م: هه‌رێمی‌ جه‌زیره‌:
هه‌رێمی‌ جه‌زیره‌ له‌ دوو كه‌رت پێكهاتووه‌، كه‌رتی‌ حه‌سه‌كه‌‌و كه‌رتی‌ قامیشلو.
كه‌رتی‌ حه‌سه‌كه‌:
ئه‌م كه‌رته‌ له‌ چوار ناوچه‌ پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش: ناوچه‌ی‌ حه‌سه‌كه‌، ناوچه‌ی‌ درباسیه‌، ناوچه‌ی‌ سه‌ری‌ كانی‌، ناوچه‌ی‌ ته‌ل ته‌مر.
ناوچه‌ی‌ حه‌سه‌كه‌:
مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ حه‌سه‌كه‌‌و شارۆچكه‌كان‌و گونده‌كان‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحیانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
ناحیه‌ی‌ شه‌داده‌
ناحیه‌ی‌ عه‌ریشه‌
ناحیه‌ی‌ هۆل
ناوچه‌ی‌ سه‌ری‌ كانی:
مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ سه‌ری‌ كانی‌و شارۆچكه‌كان‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ زركان.
ناوچه‌ی‌ درباسیه‌:
له‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ درباسیه‌‌و شارۆچكه‌كان‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ پێك هاتووه‌. 
ناوچه‌ی‌ ته‌ل ته‌مر:
له‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ ته‌ل ته‌مر‌و گونده‌كانی‌ خابوور پێك هاتووه‌.
كه‌رتی‌ قامیشلو:
كه‌رتی‌ قامیشلو له‌ دوو ناوچه‌ پێك دێت ئه‌وانیش: ناوچه‌ی‌ قامیشلو له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی‌ دێرك.
ناوچه‌ی‌ قامیشلو:
ئه‌م ناوچه‌یه‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ قامیشلو‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌ مه‌ركه‌زه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحیانه‌:
ناحیه‌ی‌ عامودا
ناحیه‌ی‌ تربسبیه‌
ناحیه‌ی‌ ته‌ل حه‌میس
ناحیه‌ی‌ ته‌ل براك
ناوچه‌ی‌ دێرك:
مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ دێرك‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌ مه‌ركه‌زه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحیانه‌:
ناحیه‌ی‌ كركی‌ له‌كی‌
ناحیه‌ی‌ ته‌ل كوجه‌ر
ناحیه‌ی‌ جل ئاغا
دووه‌م هه‌رێمی‌ فورات:
هه‌رێمی‌ فورات له‌ دوو كه‌رت پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش: كه‌رتی‌ كۆبانێ‌و كه‌رتی‌ ته‌ل ئه‌بیه‌ز.
كه‌رتی‌ كۆبانێ:
كه‌رتی‌ كۆبانێ له‌ دوو ناوچه‌ پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش: ناوچه‌ی‌ كۆبانێ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی‌ سرین.
ناوچه‌ی‌ كۆبانێ:
ئه‌م ناوچه‌یه‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ كۆبانێ‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ شیران‌و ناحیه‌ی‌ قنایا.
ناوچه‌ی‌ سرین:
ئه‌م ناوچه‌یه‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ سرین‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌بیه‌.
كه‌رتی‌ ته‌ل ئه‌بیه‌ز:
له‌ ناوچه‌ی‌ ته‌ل ئه‌بیه‌ز‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌ پێك هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ عه‌ین عیسا‌و ناحیه‌ی‌ سلوك.
سێیه‌م: هه‌رێمی‌ عه‌فرین:
هه‌رێمی‌ عه‌فرین له‌ دوو كه‌رت پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش: كه‌رتی‌ عه‌فرین‌و كه‌رتی‌ شه‌هبا.
كه‌رتی‌ عه‌فرین:
كه‌رتی‌ عه‌فرین له‌ سێ ناوچه‌ پێك هاتووه‌ ئه‌وانیش: ناوچه‌ی‌ عه‌فرین، ناوچه‌ی‌ جندریس، ناوچه‌ی‌ راجو.
ناوچه‌ی‌ عه‌فرین:
له‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ عه‌فرین‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ پێك هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحیانه‌:
ناحیه‌ی‌ شیراوا
ناحیه‌ی‌ ماباتا
ناحیه‌ی‌ شران
ناحیه‌ی‌ میدانكه‌
ناوچه‌ی‌ جندریس:
له‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ جندریس‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ پێك هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ شێ.
ناوچه‌ی‌ راجو:
له‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ راجو‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ پێك هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحیانه‌:
ناحیه‌ی‌ بلبله‌
ناحیه‌ی‌ میدانا
ناحیه‌ی‌ به‌هدینا
كه‌رتی‌ شه‌هبا:
كه‌رتی‌ شه‌هبا له‌ ناوچه‌ی‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت‌و سێ ناحیه‌ پێك هاتووه‌.
ناوچه‌ی‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت:
ناوچه‌ی‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت له‌ مه‌ركه‌زی‌ شاری‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت‌و گوند‌و مه‌زراكانی‌ سه‌ر به‌و مه‌ركه‌زه‌ پێك هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م ناحیانه‌:
ناحیه‌ی‌ ئه‌حره‌ز
ناحیه‌ی‌ فافین
ناحیه‌ی‌ كفرنایا
مادده‌ی‌ 9:
ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ند كردنییه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ فیدراڵی‌ دیموكراتی‌ بۆ باكووری‌ سوریا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP