ئه‌ڵمانیا و تورکـیـا پـه‌یـوه‌ندییه‌کانیان خـــــراپتر ده‌بێت
ئه‌ڵمانیا و تورکـیـا پـه‌یـوه‌ندییه‌کانیان خـــــراپتر ده‌بێت ‌ 29/8/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ  وراپۆرت

ماوه‌یه‌که‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ڵمانیا و تورکیا به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌چێت و هه‌تادێتیش خراپتر و خراپتر ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی « ساسة بوست» له‌ راپۆرتێکیدا پێی وایه‌، به‌مزوانه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ئاڵۆزتر ده‌بێت و له‌وانه‌بێت به‌ته‌واوه‌تیش تێکبچێت. 

ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا
ماوه‌یه‌که‌ جه‌نگێکی ئیعلامی له‌نێوان تورکیا و ئه‌ڵمانیا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی که‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا داوای له‌ تورکه‌کانی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا کرد، که‌ده‌نگ به‌ سێ پارته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌د‌ده‌ن که‌بریتین له‌ « پارتی مه‌سیحی دیموکراتی، که‌ ئه‌نجیلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات. پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا، که‌ به‌شداره‌ له‌ حکومه‌ت، پارتی سه‌وز. 

 چوار هۆکاری سه‌ره‌کی
ئه‌و ئاژانسه‌ پێی وایه‌، چوار هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ن که‌بوونه‌ته‌ هۆی خراپبوون و تێکچوونی په‌یوه‌ندی نیوان تورکیا وئه‌ڵمانیا که‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ :

یه‌که‌م : کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان
له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی 2016 دا په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ، دانی به‌ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمنه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ نا، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی توڕه‌بوون و ناره‌زایی ده‌ربڕینی تورکیا، هه‌رئه‌مه‌ش وایکرد یه‌کسه‌ر حکومه‌تی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌ڵمنیا  له‌ئه‌نقه‌ره‌ بکات و ناڕه‌زاییه‌کی توندیان پێشكه‌ش بکه‌ن.

دووه‌م: هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به‌ کوده‌تاکه‌ی تورکیا
کوده‌تا‌شکستخواردووکه‌ی 15 ته‌مووزی 2016  له‌ تورکیا ، بووه‌ خاڵی وه‌چه‌رخانی نێوان هه‌ردوولا. له‌لایه‌که‌وه ‌ئه‌ڵمانیا به‌حه‌زه‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌که‌ کرد، هه‌روه‌ک زیگمار گابرێلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ئێمه‌  ده‌بوایه‌ له‌وکاته‌دا زیاتر هه‌ستی هاوکاریمان له‌گه‌ڵ تورکیادا بکردایه‌. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی راونان و گرتنی خه‌ڵكی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامه‌نووس و چالاکڤانی مه‌ده‌نی، بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ له‌دژی حکومه‌تی ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولای خراپتر کرد.

سێهه‌م : ره‌تکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانی ئه‌ردۆغان
له‌پاش کوده‌تا شکستخواردوکه‌ی تورکیا،ئه‌ردۆغان چه‌ندینجار داوای ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی چه‌ن که‌سانێکی کردووه‌ که‌ ده‌ستیان له‌ کوده‌تاکه‌ هه‌بووه یان په‌یوه‌ندییان به‌ پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه‌ هه‌بووه‌. جگه‌له‌وه‌ش له‌پاش کوده‌تاکه‌ کۆمه‌ڵێک  به‌رپرسی مه‌ده‌نیی و  سه‌ربازیی تورکیا، داوای مافی په‌نابه‌رییان له‌ئه‌ڵمانیا  کرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی تووڕه‌بوونی حکومه‌تی تورکیا. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ حکومه‌تی تورکیا ئاماده‌نه‌بوو رێگه‌ بدات به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیک بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وایکرد که‌ ئه‌ڵمانیا هه‌موو هێزه‌کانی له‌و بنه‌که‌یه‌ بکشێنێته‌وه‌ و بچێته‌ ئورودن. 

چواره‌‌م: وه‌رنه‌گرتنی تورکیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا
له‌دوایین خاڵدا ئه‌و ئاژانسه‌ پێی وایه‌، به‌هێزترین کارتی ده‌ستی ئه‌ردۆغان که‌دژی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌کاریده‌هێنا، کارتی په‌نابه‌رانی سوریا بوو، ئه‌ردۆغان ده‌یویست زۆرترین ده‌ستکه‌وتی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ وه‌رگرتنی تورکیاوه‌ هه‌یه‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا که‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ تورکیا داواکاره‌ ‌وه‌کو ئه‌ندام وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌واوی به‌رپرسانی تورکیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، که‌ تورکیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌رناگیرێت، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر په‌یوه‌ندی تورکیاو ئه‌ڵمانیای تێکداوه‌، چونکه‌ تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌ڵمانیا یارمه‌تی بدات له‌و وه‌رگرتنی له‌و رێکخراوه‌ گرنگه‌. 

ده‌رئه‌نجام
له‌ کۆتاییدا ئه‌و ئاژانسه‌ پێی وایه‌ ، به‌هۆی بوونی ئه‌م کێشه‌ زۆرانه‌وه‌، باوه‌ڕ ناکرێت به‌مزووانه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ باشبکرێته‌وه‌، بگره‌ ئه‌گه‌ری تێکچوونه‌ی ته‌واوه‌تی لێده‌کرێت، چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی و  ئامانجی سیاسیی و ئابووریی و سه‌ربازی هه‌ردوولا ، زۆر دژی یه‌کترییه‌. 

سه‌رچاوه‌: 
الانصات المرکزی. العدد. 6722./ 27-8-2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP