مـاکـیاژەکـەی سـەرۆک هەرای ناوەتەوە
مـاکـیاژەکـەی سـەرۆک هەرای ناوەتەوە ‌ 29/8/2017
ئامادەکردنی: بورهان ئەمین

لەکاتێکدا کە ژیان بۆ زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگە بەهەموو چین و توێژەکانیەوە جگە لەپارەدارو زەنگینەکان نەبێت زۆرقوڕس بوەو ماددە بۆتەکێشەیەکی سەرەکی بۆبژێوی ڕۆژانە،پارتە سیاسیەکان لەوڵاتان و بەرپرسەسیاسی و سەرکردەکانیان لەسەر چاککردنی باری ژیانی خەڵکی بەرنامەڕێژی دەکەن و پلانی پیشوەختەی خۆیان دادەنێن بۆگەیشتن بەپۆستەبالاکان بانگەشەی بۆدەکەن، کەچی کەدەسەڵات وەردەگرن و دەنگی خەڵک بەدەست دێنن،لەسۆزوپەیمانەکانیان پەشیمان دەبنەوەو خەمی خەڵکی لەبیر دەکەن، نمونەی ئەو بەرپرس وسەرۆک وسیاسەتمەدارانە لەهەموو کونجێکی ئەو دونیایە پەیدابون و ئەوەندە نابات ڕوی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێ دەکەونە بەر نەعرەتەی جەماوەر.

سامانی وڵات بۆخۆی خەرجدەکات
«ئیمانوئێل ماکرۆن» سەرۆکی تازەی فەرەنسا کەماوەی نزیکی ڕابردوو دەنگی زۆرینەی فەرەنسیەکانی بەدەستهێنا،لەبانگەشەی هەڵبژاردندا خۆی وەک کارێزماو فریادڕەسی خەڵکی بێدەرەتان وهەژارونەدارنیشانداو بەرنامەی خۆی لەسەر داخوازی چینی ژێرەوە هەڵچنی وبەو هۆیەشەوە توانی وەک گەنجترین سەرۆک لەمێژووی وڵاتەکە پۆستی سەرۆکایەتی بباتەوەو خەونی لەمێژینەوەی خۆی بەدەست بێنێت، کەچی لەسێ مانگی یەکەمیدابەپێچەوانەی هەموو ئەو وەعدانەی بەخەڵکی دابون سیاسەتی کردو ئەو بڕیارانەی لەو ماوەیە دەریکردون لەدژی خواستی زۆرینە کاریکردوە، جگەلەوەش میدیای وڵاتەکەی ئاشکرایکردوە کەئەو سەرۆکە گەنجە سەروەت و سامانێکی زۆرلەخۆی بەهەوەنتە خەرجدەکاو بەفیڕۆیان دەدات.

ماکیاژی روخساری
گۆڤاری»لۆبوان»ی فەرەنسی لەراپۆرتێکیدا ئاشکرایکردوەکەلەسێ مانگی یەکەمی دەستبەکاربونیدا٢٦هەزاریۆرۆی بۆماکیاژوئیکسسواراتی ڕوخساری خۆی خەرجکردوە، بۆیە ئەو کەیسەلەنێوەندی سیاسی و پەیجە کۆمەڵایەتیەکاندا مشتومرێکی زۆری بەدوای خۆیداهێناوەو ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

پسپۆڕێکی ناسراو کارەکەی بۆدەکات
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕاستی ئەو هەواڵەی دوپاتکردۆتەوەو ئاشکرایکردوە کە ژنە هونەرمەندێکی بواری ڕەنگوماکیاژبەناوی»ناتاشا» لەوماوەیەدا دوو حیساباتی بۆ کۆشکی ئەلێزی ناردوەو داوای پارەکانی خۆی کردوەیەکیان بڕی ١٠ هەزارەو ئەوی تریش ١٦ هەزار،ئەو ژنە لەوماوەیەداسەرپەرشتی کاری جوانکردنی برۆولێوو ڕومەتی سەرۆکی کردوەو پارەکەی خۆیشی لەحیساباتی کۆشک ومەسرەفی سەرۆکایەتی وەرگرتوە.

سەرانی ئەڵمانیاش فێری ئەوەبون
ڕۆژنامەی «بێڵد»ی ئەڵمانی لەمبارەیەوە نوسیویەتی ئەو ٢٦ هەزارە بۆدەموچاوی ماکرۆن جێی شۆکێکی گەورەیە چونکە ئەو سۆزیدابو وەک سەرۆکە کلاسیکیەکانی پێش خۆی ڕەفتار نەکاو خەمی خەڵک بگرێتەخۆی نەک هەربۆخۆی، هەروەها نوسیویەتی لەئەڵمانیاش خواجوانکردن و ڕتوشکردنی بەرپرسەباڵاکان لەکاتی پێشوازی لەمیوان و سەردانی وڵات و بۆنە تایبەتیەکانەوە بۆتە ئەتوارو زۆربەیان خۆیان جوان دەکەن تا لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە جوانتر دەرکەون لەوەی کەهەن.

پێشووش هەروابووە
کەناڵەکانی میدیا لەفەرەنسا ئاشکرایان کردوەکە»فرانسۆهۆڵاند»ی سەرۆکی پێشوو بەهەمان شێوەبڕێکی زۆری پارەی بۆخۆیداناوە بۆمەبەستی ماکیاژی دەموچاوی، مانگانە ١٠ هەزاریۆرۆ بۆ ڕەنگو ڕوخساری و٩ هەزاریش بۆداهێنانی قژی،هەموو بەیانیەک زیاتر لەسەعاتێک ژووری ماکیاژ خەریکی جوانکردنی ئەو سەرۆکە بوون.

ئامۆژگاری سەرۆک
نوسەری پاشکۆی ژنانی «دی تەلەگراف»ی بەریتانی لەوتارێکدا لەمبارەیەوە ڕێنمایی ئەو سەرۆکە گەنجەی فەرەنسادەکاوئامۆژگاری ئەوەی دەکات کەدەست بە پارەی وڵاتەکەیەوە بگرێ و بەفیڕۆیان نەدات، ڕێی نیشاندەدات بەوەی ناوی هەندێ کرێم و ماکیاژی بۆدەبات بۆئەوەی به‌کاریان بێنێ و بتوانێت مانگانە تەنهابە ٢ هەزار یۆرۆبە باشترین کولێتی ماکیاژخۆی جوان بکات و ٢٦ هەزاربۆخەزێنەی دەوڵەت پاشەکەوت بکات.

ئیدی خەڵکی نایانەوێت
گۆڤاری شتێرنی ئەڵمانی لەڕێی زانیاری لەنێوەندەسیاسیەکانی فەرەنسی ئەوەی ڕاگەیاندوە کەلەڕێلادانی ئەو سەرۆکە لەو بنەمایانەی کەپێیەوە پۆستەکەی پێوەرگرتوە بەهۆکاری دابەزینی ئاستە جەماوەریەکەی دەزانن کەلەهەڵبژاردنەکە ٦٢٪ ی هێناو ئێستاش لەڕاپرسیەکان تەنها ٣٦٪ ونزیکەی نیوەی جەماوەرەکی خۆی لەدەستداوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP