UN ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت
UN ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت ‌ 10/9/2017
هه‌واڵ و راپۆرت

مانگی پێشوو چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌روپا و ئه‌فریقا له‌ پاریس کۆبوونه‌وه‌و تێیدا کۆمه‌ڵێک رێوشوێنیان بۆ راگرتنی کۆچی کۆچبه‌رانی ئه‌فریقایی گرته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی زۆرێک له‌ رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
UN ره‌خنه‌ له‌و رێکه‌وتنه‌ ده‌گرێت و پێی وایه ‌، ئه‌و رێکه‌وتنه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارێزگاری له‌ ژیانی کۆچبه‌ران ناکات.  رێکخراوی پزیشكانی بێسنووریش، ئه‌و رێکه‌وتنه‌‌‌  به‌ « زیادکردن و به‌هێزکردنی چه‌وسنانه‌وه‌ی کۆچبه‌ران» وه‌سف ده‌کات. 

رێکه‌وتنی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا
رۆژی 28 ئاب سه‌رانی « ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، ئیسپانیا و نه‌یجه‌ر و چادو لیبیا» له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا کۆبوونه‌وه‌و‌ تێیدا رێکه‌وتننامه‌یه‌کیان مۆرکرد، به‌ئامانجی رووبه‌روبو‌نه‌وه‌ی بانده‌کانی قاچاخچی مرۆڤ و یارمه‌تیدانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌له‌م بواره‌دا ده‌جنگێن. ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م رێکه‌وتنه‌ش، رێگرتنه‌ له‌ ته‌وژمی کۆچبه‌رانی ئه‌فریقا له‌رێگه‌ی بیابانی باکووری ئه‌فریقا و ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه‌. 
مافی کۆچبه‌ران پێشێل ده‌کرێت
میر زه‌ید بن ره‌عد الحسین کۆمیساری لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند: ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا ، هیچ رێزێک یان پارێزگاریی له‌ مافه‌کانی مرۆڤی کۆچبه‌ران له‌ لیبیا ناگرێت. وتیشی: کۆچبه‌ران له‌ ئوردوگاکانی په‌نابه‌را‌ن له‌ لیبیا پێشێلکاری زۆریان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، له‌کاتێکدا ئه‌م رێکه‌وتنه‌ هیچ ئه‌لته‌رناتیفێکی  بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ دانه‌ناوه‌.

حکومه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان تاوانبارن
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ جوان لیو سه‌رۆکی رێکخراوی « پزیشکانی بێسنووری نێوده‌وڵه‌تی « له‌ ووتارێکیدا رایگه‌یاند: حکومه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان هێنده‌ی تر ئازارو مه‌ینته‌ییه‌کانی کۆچبه‌ران زیاتر ده‌که‌ن. راشیگه‌یاند: حکومه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان   وازیان له  کۆچبه‌ران هێناوه‌، تاوه‌کو له‌لایه‌ن بانده‌کانه‌وه‌،  ئه‌شکه‌نجه‌‌ بدرێنو ژنان  و کچان ئه‌تکبکرێن و بکرێنه‌ کۆیله‌، ئه‌مه‌ش به‌ناوی که‌مکردنه‌وه‌ی کۆچی نایاسایی بۆ ئه‌وروپا. 

پێشێلکاری گه‌وره‌ ده‌کرێت
مانگی پێشوو جوان لیو سه‌ردانێکی مه‌یدانی‌ که‌مپه‌کانی کۆچبه‌رانی له‌ لیبیا کردو پاشتر کاتێک گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ شاری بروکسێل رایگه‌یاند: کۆچبه‌ران به‌وپه‌ڕی وه‌حشیگه‌رییه‌وه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا لیبیاییه‌کانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و زیندانی ده‌کرێن و زۆرجاریش وه‌کو کۆیله‌ کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌کرێت. 

ژماره‌یان ده‌گاته‌ 200 هه‌زار
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ی پێشوو  ئه‌نجیلۆ ئه‌لفانۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی‌ ئیتالیا رایگه‌یاند: وا مه‌زنده‌ ده‌کرێت بۆ کۆتایی ئه‌مساڵ، ژماره‌ی کۆچبه‌ره‌ ئه‌فریقیه‌کان که‌به‌ره‌و ئه‌روپا دێن، بگاته‌ 200 هه‌زار کۆچبه‌ر.

سه‌رچاوه‌:دۆیتچە ڤێله‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP