یەکێتی ئەوروپا دژی هه‌نگاریا و سلۆڤاکیا وه‌ستایه‌وه‌
یەکێتی ئەوروپا دژی هه‌نگاریا و سلۆڤاکیا وه‌ستایه‌وه‌ ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 10/9/2017
بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی شپیگل ئۆنلاینەی ئەڵمانی، دادگای دادپەروەریی یەکێتی ئەوروپا، سکاڵایەکی ھەنگاریاو سلۆڤاکیای سەبارەت بەپشکی وەرگرتنی کۆچبەران ڕەتکردەوەکە کەساڵی ٢٠١٥ هەر ٢٨ وڵاتە ئەندامەکە لەسەری ڕێککەوتبون، ھەنگاریا لەوکاتەی رێککەوتنەکەی واژۆکردووە،هیچ کۆچبەرێکی وەک پەنابەر وەرنەگرتوە،  سنورەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتان تەلبەندکردوەو نەیانهێشتوە،کەس بە قاچاغ  بێتە ناو وڵاتەکەوە،پێشتر هەریەک لەھەنگاریاوسلۆڤاکیا لەدژی تەرخانی ئەو پشکە ناچاریە دەنگیاندابوو،بەڵام دواتر لێی پەشیمان بونەوەولەدادگای باڵای ئەوروپا ناڕەزاییەتی خۆیان ڕاگەیاندو بیرخەرەوەیەکیان پێشکەشکردبوو، کەئەوان ناتوان هیچ پشکێک لەکۆچبەران وەرگرن ومافی پەنابەرێتی بدەنەبێگانەکان، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، هەر لەسەرەتای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت ھەموو ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا بەندەکان جێبەجێ بکەن ئەگەر دەنگیان لەدژی دابێت یاخود نا،چونکە بریارەکە بەگشتی لەلایەن یەکێتی ئەوروپا دەرچوبوو، مەرج بوو هەموو وڵاتان پێوەی پابەندبن.

ئەو دوو وڵاتە لاساری دەکەن
ئەو رێککەوتنە ھەوڵێک بوو بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر سنوری وڵاتانی وەکو یۆنان و ئیتالیا کەهه‌زران کۆچبەر ڕوویان تێکردووەو لەحاڵ و گوزەرانێکی زۆرخراپ دەژین و ئەو دوو وڵاتە ناتوانن بەتەنها دایانمەزرێنن و بیانحەوێننەوە،بۆیە بەپێی پلانێک کەلە رێکەوتنەکەدا هاتووە، دەبوو زیاتر لە ١٦٠ھەزار کۆچبەر بەڕەسمی بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکەوبەپێی نەخشەکە هەنگاریا ١٢٠٠کۆچبەرو سلۆڤاکیاش ٨٠٠ وەربگرێت، بەڵام تەنھا ژمارەیەکی کەمیان لێ گواسترانەوەو لاساریکردنی ئەو وڵاتانە بووە هۆی جێبەجێ نەبونی ئەو ڕێککەوتنەی کە جۆرێک دادپەروەری لەوەرگرتنی ژمارەی کۆچبەراندا دێنێتەئاراوە،بەو هۆیەوەش ئەو ژمارە کۆچبەرانە تائێستاش لەو دوو وڵاتە گیریان خوارەدوەو لەبارێکی مرۆیی خراپدا دەژین.

ئەڵمانیا بڕیارەکەی پێخۆشە
کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانیا ئاشکرایان کرد کە»زیگمار جوبرائیل»ی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازی لەپشتگوێ خستنی داواکانی ئەو دوو وڵاتە کردووە کەنایانەوێت پەنابەران وەرگرن،لەبەیاننامەیەکدا داوای لەهەموو وڵاتانی ئەندام لەناو یەکێتیەکە کرد، کەبریارەکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێبکەن و هەر وڵاتە بەپێی ژمارەی دانیشتوان و ئابوری و توانای خۆی بەپێی ئەو پشکەی کە یەکێتیەکە بۆی داناون، ژمارەی کۆچبەران و لێقەوماوان وەرگرن.

هەنگاریا کۆچبەران وەرناگرێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی «سوددۆیچەزایتۆنگ»یش بێت حکومەتی سلۆفاکیا لەزاری ڕۆبەرت فیکۆ»ی سەرەک وەزیرانی، هەرچەندە بڕیارەکە بەناعەدالەتی و زوڵم وەسفدەکات، بەڵام جێبەجێی دەکا،بەڵام»پیتەرزیگارتۆ»ی سەرەک وەزیرانی هەنگاریا ئیدانەی بڕیارەرەکەی کردوو ئەوەی ڕاگەیاند: وڵاتەکەی تاکە کۆچبەرێکیش وەرناگرێ و ئامادەنییە سنورەکەی بکاتەوە،ئەوەش لەپێناو پاراستنی باری ئەمنی هەنگاریاو هەموو یەکێتی ئەوروپایە.

یەکێتیەکە سزایان دەدات
ڕۆژنامەکەدەڵێت:،ئەگەر لەحاڵەتێکدادیسانەوە ئەو دوو وڵاتە لاساریان کردەوەو ئامادەنەبوون بریارەکەی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکەن، ئەوا لەو بارەدا لەوانەیە کۆمسیۆنی ئەوروپا لەبەرامبەر پیشێلکردنی بڕیارو بنەماکانی یەکێتی ئەوروپا،سزای گەورەی داراییان بەسەردا بسەپێنێت کەپێشتر چەند هەنگاوێکی لەو جۆرەی لەدژی هەنگاریاو  پۆڵۆنیاو چیک ناوە.

ئەڵمانیا زۆرترینی وەرگرتووە
شایانی باسە ئەڵمانیا هەمیشە پێی لەسەرئەوەداگرتووە کەدەبێت وڵاتانی ئەندام لەناو یەکێتیەکە، هەریەکەو پشکێک لەو کۆچنەرانە وەرگرێ و له‌کاتی دروستبوونی قەیرانەکەشه‌وه‌   له‌ساڵی ٢٠١٥وە، نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کۆچبەری وەرگرتووەو لەسەر سیاسەتی داڵدەدانیشیان بەردەوامە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP