ئەتلانتك: 
داعش دەیەوێت شكستەكانی بۆ سەركەوتن بگۆڕێت
ئەتلانتك: داعش دەیەوێت شكستەكانی بۆ سەركەوتن بگۆڕێت ‌ 25/9/2017
ئامادەكردنی: 
دیاری سابیر

چارلی وینتەر هاوكاری توێژینەوەكان لە سەنتەری نێودەوڵەتیی بۆ توێژینەوەی توندڕەوی رایگەیاند: بەم دواییانە رێكخراوی تیرۆریستی داعش جۆرێك لە سیاسەتی پڕوپاگەندەی گرتۆتەبەر، بۆ گۆڕینی كردەوە شكستخواردووەكانی بۆ سەركەوتن، هەروەك هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر حكومەتەكان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڵمەتە پڕوپاگەندەیەی داعشدا شكست بهێنن، ئەوا ئەو رێكخراوە بۆ ساڵانێكی دوور ‌و درێژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بابەتەكەی چارلی وینتەر كە لە گۆڤاری زە ئەتلانتك-ی ئەمریكی بڵاوبۆتەوە، لە بەشێكیدا روونیكردۆتەوە: كاتێك بە هەمان شێوەی داعش بیر لە پەلاماری تیرۆریستی دەكەیتەوە، تەنانەت دوای شكستی بەرچاوی ئەو پەلامارەش، رەنگە كردەوەكە ببێتە سەركەوتنێكی ستراتیژی بۆ داعش. 
دەشڵێت: لە دوای ئەنجامدانی هەر پەلامارێك، شتەكە هەمووی پەیوەستە بە ئەقڵ‌و ئاستی ئامادەكاریی راگەیاندنەكان بۆ داڕشتنەوە ‌و گێڕانەوەی رووداوەكە.  

پەلامارێكی شكستخواردوو
نووسەر داوای كردووە بیر لە رووداوەكەی هەفتەی رابردووی شانشینی یەكگرتوو بكرێتەوە، كە لە بەرەبەیاندا بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی دەستكردەوە لە یەكێك لە فارگۆنەكانی شەمەندۆفێرێك لە وێستگەی بارسۆنز گرین، هێڵی میترۆی تونێلەكان لە لەندەنی پایتەخت راگیرا ‌و دوای چەند خولەكێك لە گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، هەوڵەكان باسیان لەوە كرد كە رووداوەكە بە هۆی بۆمبێكەوە بووە كە لە ناو جانتایەكی دەستیدا شاردراوەتەوە ‌و بە شێوەیەكی توند نەتەقیوەتەوە. دوای دوو سەعاتیش لە رووداوەكە، تیریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند كە رووداوەكە هەوڵێكی تیرۆریستی بووە.

گەورەكردنی كردەوەكە 
چارلی وینتەر روونیشیكردۆتەوە: پاشان ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە ویستی رووداوەكە گەورە بكات ‌و خەڵك زیاتر تووشی دڵەڕاوكێ بكات، بۆیە دوای نزیكەی 12 سەعات لە تەقینەوەی بۆمبەكە، داعش لە رێگەی ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماق-ی سەر بە رێكخراوە تیرۆریستییەكە، بەرپرسیارێتی خۆی لە كردەوەكە راگەیاند ‌و دوای چەند دەقیقەیەكیش لە رێی دەزگای مەركەزیی راگەیاندنەكەیانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەك، وردەكاریی پەلامارە تیرۆریستییەكەی بڵاوكردەوە ‌و رایگەیاند، بۆمبە تەقیوەكە یەكێكە لەو چەند بۆمبەی لە ناوچەكە دانراون.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP