سعودیه‌ بۆته‌ زیندانێکی گه‌وره‌
سعودیه‌ بۆته‌ زیندانێکی گه‌وره‌ ‌ 26/9/2017
هه‌واڵ و راپۆرت
له‌ماوه‌ی پێشوودا میدیاکانی جیهان به‌شێوه‌یه‌کی چڕوپڕ باس له‌ هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی حکومه‌تی سعودیه‌ ده‌که‌ن له‌ ده‌ستگیریکردن و زیندانیکردنی  کۆمه‌ڵێک زانای ئایینی و نووسه‌رو چالاکوانانی مه‌ده‌نی. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکاش، سعودیه‌ به‌ « زیندانێکی گه‌وره‌» وه‌سف ده‌کات. عادل الجبیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ش دان به‌و هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌ ده‌نێت و پێی وایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ‌به‌شداری پلانێکی گه‌وره‌یان له‌دژی رژێمی سعودیه‌ کردووه‌.

زیندانێکی گه‌وره‌یه‌
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکا له‌ راپۆرتێکیدا له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ نوێیه‌ی سعودیه‌ ده‌ڵێت: له‌کاتێکدا میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشتر پرۆژه‌ی « ئه‌ندێشه‌ی 2030» ی پێشكه‌شکرد و خۆی وا نیشاندا که‌ که‌سێکی ریفۆرمخوازه‌و داوای گۆڕانکاری سیاسیی وئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد، لێ ئێستا بۆ هه‌مووان ده‌رکه‌وت، که‌ئه‌ویش هیچ جیاوازی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشوو نییه‌ له‌ شێوازی حوکمڕان. ده‌شڵێت: له‌ ئێستادا وه‌کو پێشوو، هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت داکۆکی له‌ بۆچوونی ئازادنه‌ی خۆی بکات و دژی رژێم بوه‌ستێته‌وه‌،سزا ده‌درێت و سعودیه‌ش بۆته‌ زیندانێکی گه‌وره‌ بۆ هاوڵاتییانی.

میر محه‌مه‌د که‌سێکی شاراوه‌یه‌
رۆژنامه‌ی ئیکۆنۆمیستی به‌ریتانیاش له‌مباره‌یه‌وه‌ راپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان که‌له‌ ئێستادا پیاوی به‌هێزی سعودییه‌یه‌ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانیش له‌ژێر ده‌ستی ‌ئه‌ودان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ که‌سێکی شاراوه‌ بوو. له‌درێژه‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌:  راسته‌ ئه‌و کۆمه‌ڵێک طموحاتی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌رنه‌‌که‌وت، له‌سعودیه‌دا پارتی سیاسی قه‌ده‌غه‌یه‌،ئازادی راده‌ڕبرین سنورداره‌و هیچ هیوایه‌کیش بۆ گۆڕانکاری له‌ ره‌وشی گشتی مه‌مله‌که‌تدا نابینرێت. 

ئیخوان موسلمین
رۆژنامه‌که‌  لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێکی سعودیه‌ی وه‌رگرتووه‌، که‌ تێیدا هۆکاری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌رخستووه‌، گوایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پلانێکی ئیخوان موسلمین هه‌بووه‌ له‌دژی سعودیه‌. راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ئێستادا ده‌ستکراوه‌ به‌ پاکردنه‌وه‌ی  ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌و که‌سانه‌ی که‌له‌دژی ده‌وڵه‌ت پلانده‌گێڕن. رۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو، هه‌میشه‌ له‌سعودیه‌ بۆ ئه‌مجۆره‌ کارانه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ به‌ نۆکه‌ری بێگانه‌و ده‌ستی ده‌ره‌کی داده‌نێن. 

الجبیر دانی پێدانا
عادل الجبیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی « بلۆمبێرگی» ئه‌مریکا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی که‌ گیراوان، به‌ڵگه‌مان له‌لایه‌، که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی بیانییه‌وه‌ هه‌بووه‌و پاره‌یان لێوه‌رگرتوون، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و پشێویی له‌ناو سعودیه‌دا بشێوێنن.  له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، الجبیر رایگه‌یاند: قه‌ته‌ر و ئێران، پشتگیریکه‌ری سه‌ره‌کی تیرۆرن له‌ناوچه‌که‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌ناو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ گیراون جگه‌ له‌ پیاوانی ئایینی، شاعیر و بازرگان و چالاکڤانی مه‌ده‌نیشی تێدایه‌، راسته‌ رێکخراوه‌کانی ماڤی مرۆڤ ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کردووه‌، به‌ڵام هیچ ئاسۆییه‌کیش دیارییه‌، که‌ ڕژێمی سعودیه‌ گوێ بۆ فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرێت و ئه‌و که‌سانه‌ ئازاد بکات. 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌کان . 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP