واشنتۆن پۆست: سعودیەی نوێش هەر زیندانە
واشنتۆن پۆست: سعودیەی نوێش هەر زیندانە ‌ 2/10/2017
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی رەخنەی توندی لە رەوشی ئازادی گشتی لە عەرەبستانی سعودی گرتووە‌و ئاماژەی بەو هەڵمەتی دەستگیركردنانە كردووە كە ژمارەیەك لە چالاكوان‌و رۆژنامەنووس‌و نووسەر‌و خاوەن بۆچوونی ئازادی كردۆتە ئامانج‌و بەپێ پاساو یان هۆكارێكی رەسمی راپێچی زیندان كراون. 
هەژموونی بیركردنەوەی كۆن 
لە وتارێكدا كە دەستەی نووسینی رۆژنامەكە نووسیویەتی، رۆژنامە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوەداوە كە تا ئێستاش سعودیە بۆ هەموو ئەو كەسانە زیندانە كە هەوڵ دەدەن گوزارشت لە بۆچوونی ئازادی خۆیان بكەن. 
روونیشیكردۆتەوە: وێڕای ئەو وتارە ئاست بەرزەی كە دیدی محەمەد بن سەلمان شای سعودیەی لەخۆگرتبوو، بەڵام لە نەوەی پێشووی لە دەسەڵاتداران‌و خاوەن پەیڕەوی دەسەڵاتخوازی زۆر جیاواز نییە.
لە وتاری رۆژنامە ئەمریكییەكەدا هاتووە كە هەواڵەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی عەرەبستانی سعودی هەوڵی بەردەوامبوونی هەژموونی بیركردنەوەی كۆن دەدات، نەك هەنگاونان بەرەو كۆمەڵگەیەكی نوێ كە محەمەد بن سەلمان شای نوێی سعودیە بەڵێنی دابوو.
شاردنەوەی حەقیقەت
باس لەوەشكراوە كە ئەو هەڵمەتی سەركوتكردنەی زۆرێك لە پیاوانی ئایینی‌و  چالاكوان‌و رۆژنامەنووس‌و نووسەر‌و خاوەن بۆچوونی جیاواز‌و سەربەخۆی گرتۆتەوە‌و بەبێ هیچ پاساوێك یان شیكردنەوەیەكی رەسمیی راپێچی زیندان كراون، جگە لە بەیاننامەیەی ئاژانسی نوێی ئاسایشی سەر بە حكومەت كە لە مانگی تەموزدا شا سەلمان بن عەبدولعەزیز دایمەزراند‌و سەبارەت بەو دەستگیركراوانە بەشێوەیەك ناوی بردبوون گوایە لە دژی حكومەت‌و بەرژەوەندییەكانی‌و بەرنامەكەی‌و ئاشتی كۆمەڵایەتی‌و ئاژاوەگێڕی‌و دەست بردن بۆ هەستی نیشتمانیی كاریان كردووە.
واشنتۆن پۆست لای خۆیەوە روونیكردۆتەوە: ئەو بەیاننامەیە جۆرێك لە شاردنەوەی حەقیقەتی تێدایە‌و ژمارەیەك لەو كەسانەی دەستگیركراون، لە رێی پێگەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە چالاكییان هەبووە‌و بەئازادی گوزارشتیان لە بۆچوونی خۆیان كردووە‌و هەرگیز بەكرێگیراو نەبوون لە دژی پلانەكانی حكومەت.
باسی لەوەشكردووە: ئەو كەسانەی دەستگیركراون، ئەوانەن كە لە ئاست پشتگیریكردنی سیاسەتەكانی سعودیە بێدەنگ بوون، بەتایبەتی ئەو ئابڵۆقەیەی بەسەر قەتەردا سەپاندوویەتی.
لە سەدەی رابردوودا دەژین
بەپێی رۆژنامە ئەمریكییەكە: گومانی تێدا نییە كە سەرانی سعودیە‌و دامەزراوە ئایینییە پارێزگارەكانی تائێستاش لە سەدەی رابردوودا دەژین، دەنا چۆن سزای قامچی لێدان لە بەرامبەر  هەندێك لە دەستگیركراواندا جێبەجێ دەكرێت؟ لەكاتێكدا تەنیا تاوانیان ئەوەیە كە لە رێی ئینترنێتەوە داوای كۆمەڵگەیەكی ئازادتر‌و عەلمانی تر دەكەن.
لە وتارەكەی واشنتۆن پۆستدا روونیشكراوەتەوە كە ئاسانە پلانی چاكسازی بڵاوبكرێتەوە‌و ببێتە مایەی سەرسامیی وەكو ئەوەی شای نوێی سعودیە كردی، بەڵام بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ‌و تەندروست زۆر لەوە قورس ترە، چونكە ئەوە پێویستی بە هەنگاوی جددی هەیە لە بوارەكانی مافی بنەڕەتی هاووڵاتیاندا، لە نێویشیاندا گوزارشت كردن لە راو بۆچوونی جیاواز.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP