گفتوگۆكانی ریفراندۆم‌ و سه‌ربه‌خۆیی له‌ پایته‌خته‌كانی دراوسێوه‌
گفتوگۆكانی ریفراندۆم‌ و سه‌ربه‌خۆیی له‌ پایته‌خته‌كانی دراوسێوه‌ ‌ راپۆرت‌ 3/10/2017
سێبه‌ری ریفراندۆمه‌كه‌ی 25/9/2017 ی هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی كه‌وتۆته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ وڵاتی دراوسێ (عیراق، ئێران‌و توركیا)‌و باسوخواسی چۆنێتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌ نوێیه‌كان له‌ به‌غداوه‌ چه‌ندین بڕیار‌و راسپارده‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌‌و تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی ته‌نها (له‌سه‌ر داوای عیراق) گه‌شتی فڕۆكه‌ی راگرتووه‌. توركیا له‌ عیراق توندتر هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و له‌ 10 رۆژی رابردوودا ته‌نها سه‌رۆك كۆمار له‌ چوار بۆنه‌ی جیاوازدا به‌ ئاشكرا دژایه‌تی خۆی‌و هه‌ندێجار به‌ زمانێكی گاڵته‌جاڕیشه‌وه‌ باسی له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم‌و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ڵام هه‌رسێ وڵات به‌ ئاشكرا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌‌و گفتوگۆی سێ قۆڵی ده‌كه‌ن بۆ چۆنێتی زیاتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ كه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كرودستان بدرێت.
تاران له‌ چاو توركیا زۆر نه‌رمتره‌
ئه‌م هه‌واڵانه‌ له‌ ئاستی حكومه‌ت‌و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندایه‌، به‌ڵام له‌ ناوخۆی عیراق‌و ئێرانه‌وه‌ ده‌نگی جیاوازتر‌و رای ژیاندۆستانه‌ی فراوانتر ده‌بیسترێ، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ جیاوازانه‌ له‌ ژیانی رۆژنامه‌نووسیدا پێی ده‌وترێت (ئازادیی راده‌ربڕین)، ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ندێ كاتدا چه‌رمه‌سه‌ریی بۆ نووسه‌ره‌كانیش به‌دواوه‌یه‌. ره‌نگه‌ گرنگتر له‌م رایانه‌ پێش هه‌موویان بڵاوكراوه‌كه‌ی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق بێت كه‌ داوای گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات به‌ رێگه‌ی گفتوگۆ‌و یاسایی، هه‌روه‌ها جۆرێك له‌ حه‌رامكردنی به‌كارهێنانی هێز له‌ دژی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌. دوای ئه‌مه‌ش رای هه‌ندێك به‌رپرسی سیاسی‌و رۆژنامه‌نووس له‌ به‌غداوه‌ ده‌بیسترێت كه‌ مایه‌ی سه‌رنج‌و ده‌ستخۆشی‌و عه‌قڵانێتی نه‌وه‌ی سیاسی‌و یاسایی عیراقی دوای 2003 یه‌، ئه‌گه‌رچی لاواز‌و كز‌و كه‌من، به‌ڵام بیرو باوه‌ڕێكی نوێن كه‌ پێشتر له‌ عیراقدا نه‌بیستراون. له‌ تاران-یش ده‌نگی هێمنتر له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌بیسترێ، ئه‌گه‌رچی له‌ بنه‌ماشدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاران له‌ چاو توركیا زۆر نه‌رمتره‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا.
هه‌ڵه‌بجه‌‌و ئه‌نفال‌و شنگال
د. ئه‌حمه‌د نه‌قیب زاده‌ له‌ وتارێكیدا له‌ ژێر ناوی (سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان: واته‌ له‌ دایكبوونی ئێرانی دووه‌م) نووسیویه‌تی: هه‌ركه‌س دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان ده‌كات با بیكات، به‌ڵام ئێران نابێت پشتی كورده‌كان چۆڵ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد‌و ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی مێژویی‌و كلتوورییان هه‌یه‌. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئیمپراتۆریه‌تی ئێران هی سێ خێزان بووه‌، مادده‌كان، پارسه‌كان، پارته‌كان. كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ‌و شكان له‌ چاڵدێران له‌ خاكی كوردستان جیا كرایه‌وه‌. 
نووسه‌ر هه‌روا نووسیوێتی: سێ هه‌زار ساڵه‌ خوێنی ئێرانی بوون له‌ خوێنی كورده‌كاندایه‌، ئیتر بۆ كوێ بچێت؟ هه‌رچه‌ند هه‌ندێجار براكانی نامیهره‌بان بوون به‌رامبه‌ری.
له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا د. نه‌قیب زاده‌ سێ هۆكار باس ده‌كات كه‌ باوه‌ڕی وایه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌م سێ هۆیه‌ش بێت نابێت ئێران له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بترسێت. یه‌كه‌م: عیراق هیچ كات ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه‌، سنووره‌كانی ده‌ستكردی ئیمپریالیزمن، په‌یوه‌ندیی دانیشتووانه‌كه‌ی دروستكراوه‌، نه‌ك كورده‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ عه‌ره‌به‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو عه‌ره‌بی سوننه‌‌و شیعه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر نامۆن، بۆیه‌ كورده‌كان ده‌یانه‌وێ مافی خۆیان وه‌رگرن‌و هه‌ڵه‌بجه‌‌و ئه‌نفال‌و شنگال نه‌بیننه‌وه‌. دووه‌م: گه‌لێكی په‌راكه‌نده‌‌و سه‌رگه‌ردان له‌ جیهاندا ده‌یه‌وێ وڵاتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت هه‌تا ئارام بێته‌وه‌. فه‌لسه‌فه‌ی دروستكردنی ئیسرائیلیش لەلایەن خۆرئاوا هه‌مان شت بوو. ئێستا زۆر جوله‌كه‌ هه‌یه‌ له‌ حكومه‌تی ئیسرائیل بێزاره‌، به‌ڵام نایه‌وێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌ ده‌ست بدات، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ هۆڵۆكۆست خه‌ویان ئه‌تۆرێنێ. سێیه‌م: به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وا ده‌خوازێ كه‌ عیراق ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیی به‌هێز نه‌بێت. له‌ 100 ساڵی دواییدا له‌به‌رچاومانه‌ كه‌ هیچ كات عیراق له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیی باش نه‌بووه‌.
 نووسه‌ر له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت: به‌ باوه‌ڕی من هیچ كات ده‌وڵه‌تی كوردستان شمشێر دژی ئێران هه‌ڵناكێشێت. ده‌شڵێت: ئێمه‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ ناسنامه‌ی جینۆساید به‌ ته‌وێڵیانه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ناچینه‌ شه‌ڕی كورده‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ ده‌نگی ده‌فی كورده‌كان هه‌تا ده‌مه‌وبه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵده‌په‌ڕین.
ته‌نها ئامۆژگاری باوكانه‌
هه‌روه‌ها د. داوود هرمیداس باوه‌ند كه‌ لێكۆڵه‌ری پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تییه‌‌و ماوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كاریكردووه‌، له‌ كۆمێنتێكی كورتدا له‌ ژێر ناوی (ته‌نها ئامۆژگاری باوكانه‌) نووسیوێتی: پێش شۆڕشی ئیسلامیش سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان دوژمنانی زۆری هه‌بوو، توركیا سوودی له‌ كورده‌كان وه‌رده‌گرت‌و (شا)ش دژیان بوو، به‌ڵام ئێران ده‌بێت سیاسه‌تێكی جیاوازتری له‌ توركیا به‌رامبه‌ر كورده‌كان هه‌بێت.
سیاسه‌تی ئێران ده‌بێت ئامۆژگاری باوكانه‌، هاوكات سۆزی تێدا بێت، هه‌نگاوی زیاتر له‌وه‌ به‌ سوودی ئێرانه‌. كوردستانی عیراق به‌شێك بووه‌ له‌ ئێران. به‌شێك له‌م زه‌وییانه‌ له‌ شه‌ڕی چاڵدێران‌و له‌سه‌رده‌می شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی (دیاربه‌كر‌و سلێمانی) له‌ ئێران جیا كرانه‌وه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌ فه‌رهه‌نگی‌و مێژووییه‌كه‌ هه‌ر مایه‌وه‌، توركیا هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ش به‌ كورده‌كانی ده‌ووت (توركه‌ شاخاوییه‌كان).
نووسه‌ر له‌ درێژه‌ی كۆمێنته‌كه‌یدا ده‌ڵێ: كورده‌كان بڕیاری خۆیان داوه‌‌و ناتوانرێ پێشیان لێبگیرێت، عه‌قڵی سیاسی وا ده‌خوازێ كه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانییان ناكه‌ین، دژایه‌تی جددی‌و هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بین بۆیان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP