سوریا خراپترین و فینله‌نده‌ باشـتـرین پله‌ی ئازادی له‌ جیهاندا هه‌یه‌
سوریا خراپترین و فینله‌نده‌ باشـتـرین پله‌ی ئازادی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ ‌ 4/10/2017
هه‌واڵ و راپۆرت
وه‌کو نه‌ریتێکی ساڵانه‌، په‌یمانگه‌ی فریدم هاوس، راپۆرتی ساڵانه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی جیهان له‌ بواری ئازادی بڵاوده‌کاته‌وه‌، ئه‌مساڵیش له‌ راپۆرتێکیدا بۆ ساڵی 2017 که‌ 195 ده‌وڵه‌تی جیهانی گرته‌وه‌، ده‌وڵه‌تانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا یه‌که‌من‌و سوریاش خراپترین پله‌ی له‌بواری ئازایدا به‌رکه‌وتووه‌. 

سێ جۆر پله‌ی ئازادی له‌جیهاندا
ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ وڵاتانی جیهانی کردووه‌ به‌ سێ به‌شه‌وه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ پله‌ی» ئازادی ته‌واو» ی پێداون ژماره‌یان ده‌گاته‌ 87 ده‌کاته‌  ڕێژه‌ی 45% ی ده‌و‌ڵه‌تانی جیهان پێکده‌هێنن، دوای ئه‌وانیش  ده‌وڵه‌تانی « ئازادی سنوردار» که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 59 ده‌وڵه‌ت،رێژه‌ی 30% پێکده‌هێنن،دوای ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تانی « نائازاد» که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 49 که‌ رێژه‌ی 25% ی ده‌وڵه‌تانی جیهان پێکده‌هێنن.

ئازادی له‌ پاشه‌کشه‌دایه‌
ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ پێی وایه‌، ‌له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا‌ ئازادی له‌جیهاندا پاشه‌کشه‌ی کردووه‌،‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆکارێک له‌وانه‌: به‌هێزبوونی ره‌وته‌ پۆپۆلیسته‌کان له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکاوجیهان، زۆربوونی جه‌نگه‌کان، پێشێلکارییه‌کانی رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کانی جیهان. له‌درێژه‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، ره‌وته‌ پۆپۆلیسته‌کان و رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دیمکراسی و ئازادی له‌ جیهاندا. 

ده‌وڵه‌تانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا یه‌که‌من
له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ باشترین پله‌ی ئازادیان تێدا فه‌راهه‌مه‌، وڵاتانی ئه‌سنکه‌نده‌فیا دێن، به‌گشتیش ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌ ریژی پێشه‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ دێن، که‌ئازادی تێیدا  به‌رقه‌راوه‌. له‌ لیستی یه‌که‌مدا هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی : سوید، ڤینله‌ندا و نه‌رویج، پله‌ی یه‌که‌میان هه‌یه‌ و به‌ رێژه‌ی 100% ی هێناوه‌. 
دوای ئه‌وانیش  که‌نه‌داو و هۆڵه‌نده به‌ پله‌ی دووه‌م دێن و رێژه‌ی 99% یان وه‌رگرتووه‌.  له‌ پله‌ی چواره‌میش وڵاتانی : ئوسترالیا،نیوزلاند، لۆکسمبورگ و ئورگوای دێن. 

پاشه‌کشێکردنی فه‌ره‌نسا
دیاره‌ فه‌ره‌نسا له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا رۆڵی گرنگی گێڕاوه‌ بۆ ئازادی له‌ جیهاندا به‌تایبه‌تی دوای شۆڕشه‌ مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1789 له‌ دژی رژێمی پاشایه‌تی، لێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ له‌م راپۆرته‌دا پله‌ی 24 وه‌رگرتووه‌ و ڕێژه‌ی 90% ی هێناوه‌، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ به‌هێزبوونی ره‌وتی پۆپۆلیستیی و فاشیستی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆر به‌هێزبووه‌.  

ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا
گه‌رچی ئه‌مریکا له‌ جیهاندا خۆی وه‌کو داکۆکیکه‌ری یه‌که‌می ئازادی و دیموکراسی داده‌نێت، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌دا پله‌ی 24 هێناوه‌و رێژه‌ی 89% ی به‌رکه‌وتووه‌.  گه‌رچی به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا، پله‌ی شه‌شه‌میان هێناوه‌و 95% یان به‌رکه‌وتووه‌‌.
ئاسیا و ئه‌فریقا 
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ بێت، ده‌وڵه‌تانی کیشوه‌ری ئاسیاو ئه‌فریقا، له‌ناو لیستی 11 ده‌وڵه‌تانه‌ن که‌ خراپترین پله‌ی ئازادییان تێدایه‌، له‌و لیسته‌دا شه‌شیان به‌ر ئه‌فریقا که‌وتووه‌، پێنچیشیان له‌ ئاسیا بوون. 

وڵاتانی عه‌ره‌بی 
به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، وڵاتانی عه‌ره‌بی پله‌یه‌کی ئێجگار خراپیان  له‌ بواری ئازادیدا هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی وڵاتانی : سوریاو یه‌مه‌ن‌و سعودیه‌ وسودان و سۆماڵ، ده‌که‌ونه‌ ‌ریزی لیستی 10 ده‌وڵه‌ته‌ خراپه‌کانی جیهانن. 

سوریا خراپترین ئاستی هه‌یه‌
له‌ باره‌ی خراپترین ده‌وڵه‌تی جیهانیش له‌رووی ئازادییه‌وه‌، سوریا پله‌ی یه‌که‌می وه‌رگرتووه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ ‌‌ خوێناویه‌یی‌ که‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ روویداوه‌، جگه‌له‌و بوونی رژێمی دیکتاتۆری وه‌کو ئه‌سه‌دیش. له‌سوریا له‌لایه‌که‌وه‌ میلیشیا سه‌ربازییه‌کانی وه‌کو « داعش، و به‌ره‌ی نووسره‌» چه‌ندانی تر، تاوانبارن و له‌لاکه‌ی تریش رژێمی ئه‌سه‌د، هه‌ردووکیان گه‌وره‌ترین پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به‌ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن. 
ئه‌ریتیریا و کۆریای باکوور و ئۆزبه‌کستان 
له‌دوای سوریا وڵاتانی ئه‌ریتیریا و کۆریای باکوور و ئۆزبه‌کستان دێن، که‌ پله‌ی دووه‌م و سێهه‌میان له‌لیسته‌که‌دا به‌رکه‌وتووه‌‌، دوای ئه‌وانیش  وڵاتانی تورکمنستان‌و باشووری سودان به‌ پله‌ی چواره‌ه‌م دێن.

سه‌رچاوه‌: سایتی / ساسة بوست


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP