عیراقییه‌كان كورده‌كانیان له‌ده‌ستدا و «بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یان» پاراست
عیراقییه‌كان كورده‌كانیان له‌ده‌ستدا و «بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یان» پاراست ‌ 13/10/2017
ره‌وته‌كان- 
مونیر خه‌تیب نوسه‌ری‌ سوری‌ له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ژێر ناونیشانی‌ «عیراقییه‌كان كورده‌كانیان له‌ده‌ستدا و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یان پاراست» وتارێكی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ (الحیاه‌)ی‌ له‌نده‌نی‌ له‌ رۆژی‌ 30/9/2017 بڵاوكردۆته‌وه‌ و ریفراندۆمی‌ كوردستان بۆ  دیاریكردنی‌ مافی‌ چاره‌نوس به‌ رووداوێكی‌ له‌ناكاو نازانێت و پێیوایه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌ پیلانی‌ ده‌ره‌كییه‌ بۆسه‌ر «یه‌كێتی‌ و سه‌روه‌ریی‌ عیراق» وه‌ك ناسیونالیست و ئیسلامییه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كات، ده‌ره‌نجامێكی‌ واقعی‌ لۆژیكیه‌ بۆ رێڕه‌وی‌ عیراق له‌ ناوخۆدا كه‌ ناونیشانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌كانی‌: شكستی‌ زۆرینه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ بوو له‌ عیراق، بۆ ره‌خساندنی‌ بوارێكی‌ گشتی‌ و فه‌زایه‌كی‌ نیشتیمانی‌ عیراقی‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ عیراقییه‌كان له‌ماوه‌ی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا و له‌ ده‌یه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م سه‌ده‌یه‌، شكستخواردوو بوون له‌ بنیاتنانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ عیراقی‌ و ده‌وڵه‌تێكی‌ نیشتیمانی‌، جا ناوه‌ندی‌ بێت یان فیدراڵی‌. 
به‌بۆچوونی‌ ئه‌و نوسه‌ره‌ سوریه‌، به‌عسییه‌كان له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوو، عه‌ره‌بایه‌تییان به‌سیاسه‌تكردووه‌ و به‌زۆر سه‌پاندویانه‌ به‌سه‌ر كایه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عیراق و سوریا، بۆیه‌ به‌سیاسه‌تكردنی‌ عه‌ره‌بایه‌تی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ پێكهاته‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ فره‌ ره‌نگ و نه‌ته‌وه‌یه‌، بۆته‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر له‌ كایه‌ی‌ سیاسی‌ وه‌ده‌ربنرێن كه‌ ده‌بوو كایه‌یه‌كی‌ نیشتیمانی‌ گشتی‌ بێت. 
سه‌پاندنی‌ عه‌ره‌بایه‌تی‌ له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ناوی‌ پاراستن و پارێزگاریی‌ له‌ «بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌»دا بوو، بووه‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌مارگیری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ لای‌ كورده‌كان و نه‌وه‌كانی‌ تر بخولقێت. 
مونیر خه‌تیب ده‌ڵێت»دۆخه‌كه‌ له‌پاش روخانی‌ رژێمی‌ به‌عسیش گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردا نه‌هات، چونكه‌ كایه‌ی‌ گشتی‌ سیاسه‌ت كه‌ چووه‌ ژێر ركێفی‌ ئیسلامییه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان و میلیشیاكانیان، به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ی‌ له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ كورد له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان كرا له‌پاش روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس، چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تره‌ و جێ‌ بایه‌خی‌ ویژدانی‌ گه‌لی‌ كود نییه‌، جێگرتنه‌وه‌ی‌ عه‌ره‌بایه‌تی‌ و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی‌ له‌لایه‌ن ئیسلامی‌ سیاسی‌ شیعه‌ و ملیشیاكانی‌ (ریشه‌كێشكردنی‌ به‌عس)یان كرده‌ ریشه‌كێشكردنێكی‌ فیزیكی‌ بۆ به‌عسییه‌كان و په‌یڕه‌وی‌ به‌عسییه‌كان و شێوازیی‌ حوكمڕانی‌ و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی‌ كۆده‌نگی‌ نیشتیمانی‌ وه‌ك خۆیان مانه‌وه‌». 
مونیر خه‌تیب وایده‌بینێت كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ فه‌زای‌ نیشتیمانی‌ له‌پاش روخانی‌ به‌عس، له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانی‌ عیراق و نوخبه‌ی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئیسلامی‌ بیری‌ لێنه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ندێك جاردت داوا له‌ كورد كراوه‌ وه‌ك هاوڵاتی‌ زومبی‌ له‌ «ده‌وڵه‌تی‌» عروبه‌دابن و له‌ هه‌ندێك جاری‌ تریشدا داویان لێكراوه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ مه‌زهه‌بی‌ بن له‌ «ده‌وڵه‌تی‌»ره‌گه‌زپه‌رستی‌ و مه‌زهه‌بی‌، به‌وشێوه‌یه‌ زۆرینه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ كوردیان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی‌ رێگه‌چاره‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ برد. 
نه‌ته‌وه‌ وه‌ك چه‌مكێك كه‌ ده‌ره‌نجامی‌ مۆدێرنه‌یه‌ له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی‌ «ره‌چه‌ڵه‌ك»ی‌ نه‌ژادی‌ یان ئاینی‌ دانامه‌زرێت، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌ له‌مێژوودا به‌ په‌یمانبه‌ستن پێكدێت و گه‌شه‌ده‌كات و پێشده‌كه‌وێت به‌پێی‌ خواستی‌ گشتی‌ كه‌ له‌سه‌ر كۆده‌نگییه‌كی‌ ئازاد داده‌مه‌زرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ «نه‌ته‌وه‌ی‌- نه‌ژاد» و «نه‌ته‌وه‌ی‌- مه‌زهه‌ب» په‌لهاویشتنه‌ بۆ پاشكه‌وتن و وه‌حشیگه‌رایی‌. 
مرۆڤ و كرۆكی‌، به‌وپێیه‌ی‌ ره‌هایه‌كی‌ ئاكاریین، پشتیوانیكردن له‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌، مانای‌ پشتیوانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ پرسه‌كانی‌ ئازادی‌ و مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی‌ كامڵ. 
«ئه‌وی‌ له‌ روح و بیریدا ره‌های‌ ئاكاریی‌ تێدا نه‌بێت»ناكرێت ببێته‌ هاوڵاتی‌ و مرۆڤ، به‌وشێوه‌یه‌ نه‌ گه‌ل نه‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ نه‌ته‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌و ره‌ها ئاكارییه‌ نابێت. 
له‌و روانگه‌یه‌وه‌ ئه‌و عه‌ره‌به‌ فه‌له‌ستینی‌ و سوری‌ و عیراقیانه‌ی‌ زۆرییان به‌ده‌ست خۆسه‌پاندن و ره‌گه‌زپه‌رستی‌ و كوشتن و راگواستن و ده‌ستگیركردنه‌وه‌ چه‌شتووه‌، و پشتیوانی‌ له‌ مافی‌ كوردانی‌ عیراق ناكه‌ن له‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌ خۆیان، له‌ هه‌ردوو بنه‌ما ئاكاریی‌ و نیشتیمایه‌كه‌دا كه‌موكوڕییان هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌ ئازادی‌ ناكرێت جیاكاریی‌ تێدابێت و پشت به‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌ژادی‌ و ئاینی‌ ببه‌ستێت. 
له‌ روانگه‌ی‌ ئازادیشه‌وه‌ وه‌ك به‌هایه‌كی‌ ئاكاریی‌ ره‌ها، پیرۆزبایی‌ له‌ كورد و ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسه‌، پیرۆزبایی‌ له‌ عه‌ره‌به‌ عیراقییه‌كانیش ده‌كه‌ین كه‌ پارێزگاریی‌ له‌ «بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی‌ عه‌ره‌ب و ئیسلام» ده‌كه‌ن ئه‌و «بنه‌ما نه‌گۆڕانه‌ی‌» كه‌ تائێستاش عه‌ره‌ب و مسوڵمانان له‌ هه‌ردوو شه‌ڕی‌ سه‌فین و جه‌مه‌له‌وه‌ تا ده‌گاته‌ خاپوركردنی‌ شاره‌ سونییه‌كانی‌ سوریا و عیراق، به‌ ئاگره‌كه‌ی‌ داخكراون. 
هه‌موو بۆچوون و گوزارشته‌كانی‌ سه‌ره‌وه‌، له‌لایه‌ن مونیر خه‌تیب نوسه‌ری‌ سوری‌، له‌ دووتوێی‌ وتاری‌»عیراقییه‌كان كورده‌كانیان له‌ده‌ستدا و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یان پاراست» له‌ رۆژنامه‌ی‌ «الحیاه‌»ی‌ له‌نده‌نیدا بڵاوكرانه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP