پارەی سـعودیە خەلاس بوو
پارەی سـعودیە خەلاس بوو ‌ 26/12/2016
رۆژنامەیەكی بەریتانی دەڵێت، عەرەبستانی سعودی كە ئێستا لە چەند وڵات و ناوچەیەكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی بە وەكالەت دەكات، باری دارایی زۆر خراپە و ئاماژەی زۆر هەن بۆ ئەوەی وەك رووخانی شای ئێران، ئەوانیش بڕوخێن.

لەوەتەی نرخی نەوت دابەزیووە 
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت، عەرەبستانی سعودی بە هۆی سامانە سروشتییەكانەوە، بە تایبەتی نەوت داهاتێكی زۆر لە بەردەستدا بوو، ئەوەش یارمەتیی دەدا بۆ ئەوەی ستراتیجەكەی خۆی لە بەدیهێنان نزیك بكاتەوە، بەڵام لەوەتەی نرخی نەوت دابەزیووە چارەنووسی ئەو وڵاتە بەرەو خراپی دەڕوات.
گاردیان دەڵێت، عەرەبستانی سعودی سوودێكی زۆری لە داهاتی بێ شوماری نەوت وەرگرت، سوودیشی لەو هاوكاری و پشتیوانییەی ئەمریكا وەرگرت كە لە دوای رووخانی شای ئێرانەوە، واشنتۆن بە ریازی بەخشی، تەنانەت هەژموونی ئەو وڵاتە لەسەر ناوچەكە زۆر زیاتر بوو. ئێستا لە هەندێك وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی بە وەكالەت دەكات، هەروەك هەوڵیشیدا بۆ ئەوەی ئاشتی بە خواست و داخوازی خۆی لە هەندێك وڵاتی ئیسلامی بچەسپێنێت، بەڵام پێناچێت ئەو هەژموونەی ریاز بەردەوام بێت.
بە پێی رۆژنامەكە، چارەنووسی عەرەبستانی سعودی گرێدراوە بە چارەنووسی نەوتەوە. ئەگەر نرخ و بەهای نەوت رووی لە زیاد بوون بێت، ئەوا هەژموون و كاریگەریی سعودیە رووی لە بەهێزی كردووە، بە پێچەوانەشەوە، ئەگەر نرخی نەوت (وەك ئێستا) رووی لە نشێو بوو بێت، هەژموون و كاریگەریی ریاز لە كورتیی داوە. بەڵام پێناچێت عەرەبستانی سعودیە لە گرێژنەی ئەمجارەی نەوت دەربازی بێت.

دەگەڕێتەوە بۆ رابردوو 
گاردیان دەگەڕێتەوە بۆ رابردوو و دەڵێت، ئەو كاتەی شای ئێران لە ساڵی 1979 دا رووخا، ئەمریكا پێویستی بە هاوپەیمان و دۆستێكی بەهێز بوو لە ناوچەكەدا، بۆ ئەوەش پشتی بە سعودیە بەست، بۆیە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی رابوورد، هەردەم ئەمریكا پشتیوانی سعودیە بوو، لێ پێدەچێت لە ئایندەی نزیكدا ئەو بارودۆخ و هاوسەنگییە گۆڕانكاریی بەسەردا بێت.
گاردیان پێشبینی دەكات، لە ماوەی نزیكدا ئەو بارودۆخەی لە بەرژەوەندیی سعودیەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهانیشدا، كۆتایی بێت، بۆیە چاوەڕوانی ئەنجامێكی كارەساتبار بۆ بەرپرسان و بنەماڵەی حوكمڕانی ریاز دەكرێت، كە دەشێت لە زۆر شوێندا هاوشێوە بێت لەگەڵ ئەو چارەنووسەی بەسەر شاری ئێراندا هات.
خەلاس بوونی پارەی نەوت
ئێستا عەرەبستانی سعودی رووبەڕووە لەگەڵ كەمبوونەوە تەنانەت خەلاس بوونی پارەی نەوت. لەو پێناوەشدا زۆر هەوڵ و تەقەلای داوە و دەدات، بەڵام پێدەچێت گلۆر بوونەوەی ریاز شتێك نەبێت بتوانرێت بەری پێبگیرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە ناكاو حوكمی سعودیە كۆتایی بێت، یان لەوانەیە شۆڕشێكی ئاینی سەرهەڵبدات و رووبەڕووی بنەماڵەی ئال سعودی حوكمڕان ببێتەوە و زانیارییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە ئێستا لە جاران زیاتر پارە بۆ چەك و تەقەمەنی تەرخان دەكرێت.
گاردیان رەخنە لە وڵاتەكەی خۆی، واتە بەریتانیا دەگرێت كە وەك یەكێك لە وڵاتە زەبەلاحەكانی بواری بەرهەمهێنانی چەك و تەقەمەنی، چەكێكی زۆر بە سعودیە دەفرۆشێت، لە كاتێكدا زانراوە ریاز خاوەنی تۆمارێكی دەوڵەمەندە لە رووی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و تاوانكاری. ساڵی رابردوو بایی 1.7 ملیار دۆلار چەكی بەریتانی فرۆشراوە بە سعودیە، پێشبینیش دەكرێت لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا بایی 9.2 ملیار دۆلاری تری پێبفرۆشرێت


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7228
30/3/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌رازیل یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی روسیایه‌ 30/3/2017
‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه‌ 30/3/2017
زانست
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مۆنالیزا زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات؟ 29/3/2017
‌ سه‌وزه‌مه‌نی له‌ جه‌مسه‌ری باكوور 29/3/2017
‌ ماره‌ قاوه‌ییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر دوورگه‌یه‌كی ئۆقیانووسی هێمن 29/3/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP