شۆڕشی وەتس ئەپ!
شۆڕشی وەتس ئەپ! ‌ 26/12/2016
سەرۆكی سوودان هەڕەشە لەو كەسانە دەكات داوای یاخیبوونی مەدەنی دەكەن و دەڵێت‌ دەوڵەت بە واتس ئەپ و كیبۆرد ناڕوخێت.
عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆكی سوودان وتارێكی لە ویلایەتی كەسلا لە رۆژئاوای سوودان پێشكەشكرد و هەڕەشەی توندی لەو كەسانە كرد، كە داوای مانگرتن و یاخیبوونی مەدەنی دژی حكومەتی خەرتووم دەكەن كە چەندین ساڵە بەشیر سەرۆكایەتی دەكات.
بەشیر ئەو كەسانەی بە بەكرێگیراو و خائین وەسفكردن و رایگەیاند، هەندێك كەس لە پشتی كیبۆردەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و وەتس ئەپ داوای هەرەسهێنان و رووخانی سیستەمی حوكمڕان و حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن، ئەوانەی دەیانەوێ‌ت ئەو ئامانجە بهێینەدی با لەڕێگەی راستەوە بێن، نەك لە پشتی كیبۆرد خۆیان بشارنەوە.
 سەرۆكی سوودان لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن بە هاندان و هەڵمەتی دژی دەوڵەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تۆمەتبار كرد و وتی، ئەم وڵاتە هی خۆی نییە، بەڵكو موڵكی گەلە و ئەویش بڕیار دەدات كێ‌ دەمێنێ و كێ‌ دەبێت بڕوات.
 بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل لە سوودان لە لایەن لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سوودان و چالاكڤانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، داوای مانگرتن و یاخیبوونێكی مەدەنی لەو وڵاتە كراوە تا حكومەت و دەسەڵاتدارانی خەرتووم ناچار بكات چاكسازیی ریشەیی لەو وڵاتەدا بكەن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7173
20/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP