گوزەرێکی خـێرا بەناو 2016دا
گوزەرێکی خـێرا بەناو 2016دا ‌ 31/12/2016
بۆ یه‌كێتی ساڵێكی دژوار بوو
ساڵه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتییه‌كان ساڵی دڵه‌خوڕپێی رووداوی خۆش‌و ده‌ركه‌وتی ناخۆشی بوو
سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ورده‌ورده‌ سیاسه‌ته‌ سه‌نگینه‌كانی یه‌كێتی له‌ناو ته‌پۆتۆزی هه‌ڵوێسته‌ په‌رگیره‌كانی ئه‌م لایه‌ن‌و ئه‌و لایه‌نی سیاسیی ڕاستی خۆیانیان دووپات كرده‌وه‌، بۆیه‌ سه‌نگی یه‌كێتی به‌رزتر بۆوه‌.رێككه‌وتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆران نه‌قلیه‌یه‌كی جه‌ریئانه‌ بوو له‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی كه‌ ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌م رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌ كوردستان كرده‌وه‌، به‌ڵام كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌م حزبه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك شمشێری دیموكلیس وایه‌ رێگه‌ی له‌و گرتووه‌ له‌به‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی بخوات، رێگه‌ی له‌وه‌ گرتووه‌ ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی چێژ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ببینن. 
ساڵی 2016ش یه‌كێتی هه‌رله‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ده‌رگیر بوو. وای كرد نه‌توانێ بازێكی شایان به‌ پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان بدات. ده‌رفه‌تی دایه‌ نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانی كه‌ دواخستنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆشیان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتییه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی چاككردنی ئه‌و دۆخه‌ دژواره‌یه‌ كه‌ خۆیان دروستیان كردووه‌. له‌م كۆتایی ساڵه‌دا ئومێد هه‌یه‌ كه‌ دانووستاندن له‌ ناوخۆدا، دانووستاندن له‌گه‌ڵ گۆراندا، دانووستاندن له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا یارمه‌تیده‌ر بێت تا یه‌كێتی له‌ ساڵی 2017 دا ئه‌م ساڵه‌ ناخۆشه‌ی 2016 تێپه‌ڕێنێ كه‌ ساڵێكی ناخۆشیشی بوو بۆ ته‌واوی كوردستان. چونكه‌ كه‌ یه‌كێتی هه‌ڵامه‌ت بوو، هه‌مووان ده‌پژمن!

كوردستانی نوێ لە2016دا
كوردستانی نوێش له‌ساڵی 2016-ه‌دا كارو چالاكی و نوێگه‌ریی خۆی كردووه‌و له‌سه‌رجه‌م بوراه‌كاندا هێنده‌ی ئه‌م قه‌یرانی دارییه‌ رێگه‌ی پێدابێت و ده‌ستی واڵاكردبێت كارو چالاكی و خزمه‌تی جۆراو جۆری كردووه‌.
دوو چالاكی
له‌ساڵی 2016-ه‌دا كوردستانی نوێ دوو مه‌راسم و رێو ره‌سمی كۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیری رێكخستووه‌ و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان له‌ دوو هۆڵی جیا له‌سلێمانی ئه‌نجامدران.
جه‌نگیز چاندار
یه‌كه‌میان رۆژی 10/2/2016 له‌هۆڵی ته‌وار له‌سلێمانی ئه‌نجامدراو مه‌راسیمێكی شایسته‌ بوو بۆرێزلێنان له‌ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی توركیا جه‌نگیز چاندارو وێڕای چه‌ند بڕگه‌یه‌كی مه‌راسیمه‌كه‌، كتێبه‌ ناوازه‌كه‌ی نووسه‌ریش (شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا) به‌ئیمزای خۆی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا.
د.محه‌مه‌د نوه‌دین
دووه‌م چالاكی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ساڵی 2016-ه‌دا كۆڕێك بوو بۆ د.محه‌مه‌د نوره‌دینی نووسه‌رو شرۆڤه‌كار له‌بواری كاروباری رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توركیا و رۆژی 24/7/2016 له‌هۆڵی هۆتێل تایتانیك رێكخرا.
كۆڕه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و چاودێرانی ره‌وشی توركیاو رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ چوو.
دووتوێ نوێیه‌كان
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ هه‌میشه‌و بۆ ساڵێكی نوێی ده‌رچوونی و له‌ داگیرساندنی مۆمێكی نوێی ته‌مه‌نیدا كه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌رتای ساڵی نوێدایه‌، هێنده‌ی بۆی كرابێت هه‌وڵی نوێگه‌ری و كاری ناوازه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌رۆژنامه‌كه‌دا له‌یاد نه‌كردووه‌.
ساڵی 2016-ه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ سه‌خته‌ی ئابوری كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و رۆژنامه‌كه‌ش لێی بێبه‌ش نه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین نوێگه‌ری و خزمه‌تی تری به‌ بواری رۆژنامه‌وانی كوردی كردووه‌.
دیارترینی ئه‌و خزمه‌ته‌، دووتوێ نوێیه‌ هه‌فتانه‌ كانییه‌تی، ئه‌م دووتوێیانه‌ به‌ به‌ردوامی هه‌ریه‌كه‌یان خزمه‌تێكی باشیان به‌بواره‌كه‌ی خۆیان كردووه‌و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌فتانه‌ له‌رۆژی خۆیاندا ده‌رده‌چن، له‌وانه‌ دووتوێ نوێیه‌كانی (دیالۆگ و دۆسێ و سێبه‌رو سایه‌و ستادیۆم)،  له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا دووتوێی هه‌فتانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌ ، ئه‌م مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌و به‌به‌رده‌وامی و به‌بێ وه‌ستان ده‌رده‌چێت، سه‌رباری كوردستانی نوێی هه‌فته‌ كه‌ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی رۆژنامه‌كه‌یه‌و رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌رده‌چێت.
كتێبه‌كان
جگه‌له‌و كارو چالاكی و خزمه‌تانه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا كردوونی، چاپكردنی كتێبی نووسه‌رانیشی له‌یاد نه‌كردووه‌.
له‌وبواره‌شدا خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت چه‌ندین كتێبی ناوازه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه‌و خه‌رمانی كتێبی كوردی له‌كتێبخانه‌كانی كوردستاندا ده‌وڵه‌مه‌ند تر كردووه‌.
دوا كتێب و ته‌نیا كتیبێك كه‌ ساڵی 2016 چاپی كردووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك باسكرا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، كتێبی (گه‌شتێك له‌وڵاتی خۆمه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆم) ه‌، كتێبه‌كه‌ زنجیره‌یه‌ك ووتاری سه‌رتیپ جه‌وهه‌ری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان بوو له‌كوردستانی نوێدا بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر بۆی كرا به‌ كتێب. 

باكوور‌و رۆژاڤاو توركیا لەو نێوانەدا
رووداوه‌كانی‌ 2016 له‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دراماتیكی‌ گوزه‌ریان كرد، به‌ جۆرێك كه‌ سیاسه‌تی‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ «بێ‌ سه‌ر‌وبه‌ره‌»یی‌ ناوبرا. له‌ ده‌ستپێكی‌ ساڵدا حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ جه‌نگێكی‌ كوشنده‌ی‌ به‌ چه‌كی‌ قورس به‌رامبه‌ر به‌ كوردانی‌ شاره‌ كوردییه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان له‌ ئامه‌د‌و شرناخ‌و نه‌سیبین‌و سلۆپی‌ به‌ڕێوه‌برد، كه‌ هاوڵاتیانی‌ سڤیلی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كردبووه‌ ئامانج‌و هه‌زاران ها,لاتی‌ ره‌سه‌نی‌ ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ رووبه‌ڕووی‌ راگواستنی‌ زۆره‌ملێی‌ كرانه‌وه‌.
هێشتا ته‌می‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی‌ دژ به‌ كوردانی‌ باكوور نه‌ره‌ویبۆوه‌، كوده‌تایه‌كی‌ سه‌رنه‌كه‌وتوو، له‌سه‌ر ته‌ختی‌ شانۆی‌ توركیا، دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌ردۆگان‌و حیزبه‌كه‌ی‌ بینرا، به‌دوای‌ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر هه‌مان شانۆ، كوده‌تای‌ ئه‌ردۆگان دژ به‌ نه‌یاره‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ستی‌ پێكرد كه‌ تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه‌‌و بریتییه‌ له‌ گرتن‌و راوه‌دوونانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌رۆدگان كردونیه‌ته‌ ئامانج‌و پتر له‌ 100 هه‌زار كه‌سی‌ گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ كه‌سانی‌ سه‌ربازییه‌وه‌، تا سیاستكار‌و میدیاكار‌و فه‌رمانبه‌ر‌و ته‌نانه‌ت دادوه‌ران‌و به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ قه‌زاییه‌كانیش. كه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمه‌تی‌ به‌شداریكردن له‌ كوده‌تاكه‌ یان مه‌ترسیدارییان بۆسه‌ر حكومه‌تی‌ توركیا، یاخود ئه‌ندامێتی‌ گروپه‌كه‌ی‌ فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن-یان دراوه‌ته‌ پاڵ. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان هه‌ڵمه‌تی‌ ره‌شبگیری‌ هاوسه‌رۆك‌و سه‌ركرده‌‌و په‌رله‌مانتارانی‌ پارتی‌ گه‌لانی‌ دیموكراتی‌ ‌و چه‌ند سیاستكارێكی‌ دیاری‌ كوردی‌ ئه‌و وڵاته‌‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ كورده‌كان. به‌ تۆمه‌تی‌ هاوسۆزی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان.
له‌ پاڵ ئه‌و رووداوه‌ دراماتیكییه‌ ناوخۆییانه‌دا، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان له‌ ئاستی‌ ده‌ره‌وه‌شدا، به‌تایه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نزیك له‌ رۆژاڤا‌و باشووری‌ كوردستانیش به‌رده‌وام به‌ كرده‌ی‌ سه‌ربازی‌ دژ به‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ له‌ باشوور‌و رۆژاڤای‌ كوردستانیش به‌تایه‌تی‌ له‌ هه‌وڵی‌ لێدانی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ بووه‌‌و تاكو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی‌.
له‌ رۆژاڤا له‌ رۆژگاری‌ به‌رخودانی‌ كوردان بۆ پاراستن‌و رزگار كردنی‌ كۆبانی‌ تا ئه‌وپه‌ڕی‌ توانا هه‌وڵی‌ شكستپێهێنانی‌ شه‌رڤانانی‌ دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌توانن ئه‌و شاره‌ بپارێزن ‌و بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش، له‌ رێگه‌ی‌ داخستنی‌ سنوور‌و بۆردوومانكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ ژێرده‌ستی‌ شه‌رڤانان.
دواتریش چوونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ بۆناو خاكی‌ سوریا‌و رۆژائاڤای‌ كوردستان، به‌ ناوی‌ شه‌ڕ كردن دژ به‌ داعش‌و رێگری‌ له‌ پێشڕه‌وی‌ هێزه‌ كوردییه‌كان بۆ ئازاد كردنی‌ هه‌رچی‌ زیاتری‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ رووباری‌ فورات له‌ده‌ست داعش.
له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ ساڵیشه‌وه‌ به‌ هاوكاری‌‌و ره‌زامه‌ندی‌ هێزێكی‌ كوردی‌ باشوور كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ پته‌وی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان، سوپای‌ توركیا، ژماره‌ی هێزه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبه‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی‌ زیاد كرد‌و هه‌ردوو لا پێكه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ره‌شه‌ كردن له‌و هێزانه‌ی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان كه‌ بۆ پاراستنی‌ شنگال ‌و رێگرتن له‌ دووباره‌ به‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ شنگال‌و ناوچه‌ ئێزدی‌ نشینه‌كانی‌ ده‌وربه‌ری‌ له‌ چیای‌ شنگال نیشته‌جێ كراون.
پلان‌و سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌ردۆگان، ئه‌و بۆچوونه‌یان پشتراست كرده‌وه‌ كه‌ سیاسته‌كانی‌ ئه‌ویان به‌ «هه‌ڵه‌شه‌یی‌» ناو ده‌برد، چونكه‌ له‌ ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌ردۆگان‌و حیزبه‌كه‌ی‌‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، رووبه‌رووی‌ ره‌خنه‌ی‌ زۆری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بوونه‌وه‌‌و به‌ سه‌ركوتكاری‌ ئازادییه‌كان‌و دژه‌ دیموكراسی‌ ناوبران‌و كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌و هۆیه‌وه‌، سه‌ركرده‌ ئه‌وروپاییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ توركیا له‌ یه‌كێـتی‌ ئه‌وروپا باس له‌وه‌ بكه‌ن كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بێ‌ توركیا چاوه‌ڕێی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ 3000 بكات.
له‌ ئاستی‌ ناوحۆییش په‌لاماره‌كانیان بۆسه‌ر شار‌و شارۆچكه‌ كوردییه‌كانی‌ باكوور‌و ره‌شبگیری‌ سیاسته‌كار‌و په‌رله‌مانتار‌و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان، ته‌نیا هه‌ڵكشانی‌  توند‌وتیژی‌‌و كۆتایی‌ هاتنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌و وڵاته‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.
له‌ ئاستی‌ ده‌وروبه‌ر‌و هه‌رێمایه‌تیش، توركیا هه‌م رێگه‌ی‌ نه‌درا به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ بكات، هه‌م له‌ رێگری‌ كرا به‌شدار بێت له‌ پرۆسه‌ی‌ رزگار كردنی‌ ره‌ققه‌. له‌ جه‌نگی‌ داگیركردنی‌ جه‌رابلوس-یش سوپاكه‌ی‌ تێوه‌گلاوه‌‌و بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ جه‌نگ، سه‌رباری‌ هێنانی‌ هێزێ:ی‌ زه‌به‌لاح‌و هه‌ره‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام بۆ ده‌رپه‌راندنی‌ گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، تاكو كۆتا رۆژه‌كانی‌ ئه‌مساڵ هیچی‌ لێ‌ سه‌وز نه‌بووه‌.
هه‌ر بۆیه‌ ده‌كرێ‌ 2016 به‌ ساڵی‌ هه‌ڵه‌شه‌كاریی‌ ئه‌ردۆگان‌و نوشستی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ ئه‌ردۆگان‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ توركیا ناوببرێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP