هەر هاووڵاتییەك 21 ملیۆن دۆلاری بەردەكەوێت
گەندەڵ، لێكۆڵینەوە لە گەندەڵییەكەی دەكات هەر هاووڵاتییەك 21 ملیۆن دۆلاری بەردەكەوێت ‌ 9/1/2017
دیاری هەرکی
پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت، وەزیری كارەبا تۆمەتبار كراوە بە گەندەڵی كەچی هەر خۆی راسپێردراوە لێكۆڵینەوە بكات لەو تۆمەتانە.
ماجدە تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی عەین عیراق نیوزی راگەیاندوە، ئەو وڵاتە شتی سەیرو سەمەرەی تێدا رودەدات. قاسم فەهداوی وەزیری كارەبا لە لایەن دەستەی نەزاهەوە تۆمەتبار كراوە بە گەندەڵی‌و بەهەدەردانی پارە، كەچی دادگا دۆسێكەی نەزاهەی بۆ فەهداوی ناردوە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات، واتە فەهداوی خۆی لێكۆڵینەوە لەگەندەڵییەكانی خۆی دەكات.
تەمیمی وتیشی، ئەگەر ئەو دۆسێیەی فەهدوای بەلاڕێدا ببرێت، ئەوا لە ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكەین ‌و متمانەی لێوەردەگرینەوە.

ئەگەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرایە
لە لایەكی ترەوە، پەرلەمانتارێكی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەو پارەیەی عیراق لە 13 ساڵی رابردودا دەستی كەوتوە ئەگەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرایە هەر كەسێك 21 ملیۆن دۆلاری بەردەكەوت.
رەحیم دەراجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی مواتن بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم رایگەیاند، لە ماوەی 13 ساڵی رابردودا عیراق بەهۆی فرۆشتنی نەوت و بودجەوە 880 ملیار دۆلاری دەستكەوتوە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و نەبونی بەرنامەو پلانەوە هەموی بەفیڕۆ چوە.
دەراجی دەشڵێت، ئەگەر ئەو پارەیەمان راستەوخۆ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكردایە هەر یەكەمان بڕی 21 ملیۆن دۆلارمان بەردەكەوت.
هاوكات، رەخنە لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەگیرێت كە رێگری لەبەردەم پڕكردنەوەی پۆستە ئەمنییە باڵاكان‌و وەزارەتەكاندا دروست دەكات.

پڕكردنەوەی
پۆستی وەزارەتەكان
مەیسون دەمەلوجی وتەبێژی ئیئتلافی نیشتمانی كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەند مانگێكە كاندیدی خۆمان و لایەنەكانی تریش كاندیدی خۆیان پێشكەشی عەبادی كردوە بۆ پڕكردنەوەی پۆستی وەزارەتەكانی بەرگری‌و ناوخۆ، بەڵام ئەوە عەبادییە رێگری دروستدەكات‌و نایەوێت وەزارەتە بەتاڵەكان پڕبكرێنەوە.
دەمەلوجی وتیشی، پۆستی وەزارەتی بەرگری بەر ئیئتلافی نیشتمانی دەكەوێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند كاندیدێكمان پێشكەشكردوە، پێویستە زو بەزو ئەو پۆستە گرنگانە پڕبكرێنەوە.
لەكۆتایی ساڵی رابردودا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری سەندەوە لەوكاتەوە ئەو پۆستە بەبەتاڵی ماوەتەوە.

راگرتنی فرۆشتنی چەك بە عیراق
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە بازرگانیكردن بە چەك لە عێراق بووەتە هۆی ئەوەی گروپە میلیشیاكان تاوانی جەنگ ئەنجام بدەن و خەڵكی پێ بترسێنن، داوایشی لە وڵاتان كرد فرۆشتنی چەك بە شێوەی نابەرپرسانە بە عێراق رابگرن. 
رێكخراوەكە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە تیادا ئاماژەی بەوە داوە گروپە میلیشیاكان كە وەك بەشێك لە سوپای عێراق جموجۆڵ دەكەن، بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە لایەن ئەمریكا، روسیا، وڵاتانی ئەوروپا و ئێرانەوە پڕچەككراون، تاوانی جەنگ، هێرشی تۆڵەسێنەوە و تاوانی دیكەیان ئەنجام داوە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە داوە، هێزەكان دەستیان گەیشتووەتە ئەو چەكانەی لەلایەن ١٧ وڵاتەوە بۆ عێراق رەوانە كراون، ئەم چەكانەشیان لە شوێن بزركردن، رفاندن، ئازار و ئەشكەنجە دان، سزادانی بێ بڕیاری دادگا و وێرانكردنی موڵكی تایبەت بە ئەنقەست و ترساندنی هاووڵاتییان بەكار هێناوە.
راپۆرتەكە وەبیری هێناوەتەوە، عێراق لەسەر ئاستی جیهانی لە ریزی شەشەم دێت لە هاوردەكردنی چەكی قورس، تیشكیشی خستووەتە سەر ئەوەی لەمیانی لێكۆڵینەوە مەیدانییەكانی رێكخراوەكە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە لەو وڵاتە بەپێی بەڵگەنامە وێنەیی و ڤیدیۆییەكان و پسپۆڕانی شیكاری، جۆرەها چەكی قورس كە لەنێویاندا تانك و تۆپهاوێژ هەن لە ١٦ وڵاتەوە بەرهەمهێناون و گەیشتوونەتە دەست ئەو گروپە میلیشیایانە كە زۆرینەیان شیعە مەزهەبن. 

رێكخراوی 
لێبوردنی نێودەوڵەتی
یەكێك لە لێكۆڵەرەكانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بەناوی پاتریك ویڵكن كە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی راپۆرتەكەی تێدا راگەیەنرا، قسەیكرد، رایگەیاند: <هەر وڵاتێك كە چەك بە عێراق دەفرۆشێت، پێویستە رێوشوێنی توند بگرێتەبەر سەبارەت بەوەی ئەم چەكانە لەلایەن هێزە میلیشیاییەكانەوە بەمەبەستی پێشێلكردنی مافەكان بەكار نەهێنرێ. ئەگەر ئەمە نەكرابێت، پێویستە چەك بەم وڵاتە نەفرۆشرێت.
هاوكات، نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئەگەر پێویست بێت ئەوا لەوانەیە هێزی حەشدی شەعبی رەوانەی سوریا بكرێت.
مالكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هۆڵی كۆنفرانسی ئازادی لە تارانی پایتەختی ئێران وتارێكی پێشكەش كرد و لەبارەی پرسیاری ئەوەی كە دەگوترێ لە دوای پاككردنەوەی موسڵ لە دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرەو سوریا رەوان بكرێن. مالكی وتی: ئەگەر ئێمە بەسەر داعش سەركەوتوو بین و خاكمان رزگار بكەین، لە دوای ئەمەش برایانمان لە سوریا لە بارەی داعش پێویستیان بە هاوكاری ببێت، ئەوا دەچینە سوریا.

حەشدی شەعبی 
لە سوریا
لە لایەكی دیكەشەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی بوونی چەند گرووپێكی سەر بە حەشدی شەعبی لە سوریا رایگەیاندبوو كە ئەو هێزانە نوێنەرایەتی ئەوان ناكات. 
لەمبارەیەوە وتیشی: بانگهێشتی گشت ئەو گرووپانەی ژێر چەتری حەشدی شەعبی دەكەم، كە پابەندی سیاسەتی دەستێوەرنەدان لە كاروباری دەرەوەی وڵاتان ببن. هیچ گروپێكی بەدەر لەم پێكهاتەیە نوێنەرایەتی ئێمە ناكات. گروپەكانی نێو حەشدی شەعبی پێویستە رێز لە وڵاتانی دراوسێ بگرن. شەڕكردن لە دەرەوەی عێراق ئەركی ئێمە سووك ناكات و ناشمانەوێت ببینە پارچەیەك لە پێكدادانی ناوچەیی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP