ته‌نگژه‌كانی‌ كه‌نداو له‌نێوان چاره‌سه‌ر و ئاڵۆزبوون
فه‌ره‌نساش هاته‌ سه‌ر خه‌ت ته‌نگژه‌كانی‌ كه‌نداو له‌نێوان چاره‌سه‌ر و ئاڵۆزبوون ‌ 21/7/2017
كوردستانی‌ نوێ‌- ره‌وته‌كان
دوای‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ كه‌نداو كه‌ بێ‌ ئه‌نجام بوو، فه‌ره‌نساش هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ ته‌نگژه‌كانی‌ نێوان وڵاتانی‌ كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا ده‌خاته‌گه‌ڕ. 
گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان تا ئێستا هه‌نگاوێكی‌ پراكتیكیان بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر هه‌ڵنه‌ناوه‌، فه‌ره‌نساش له‌پاش ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌نگژانه‌ ده‌خاته‌گه‌ڕ و به‌پێویستی‌ ده‌زانێت رێوشوێنی‌ گونجاو بۆ بنیاتنانی‌ متمانه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ دانوستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا بگیرێنه‌به‌ر. 
جۆن ئیڤ لۆدریان وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی‌ كه‌نداو، داوای‌ له‌و وڵاتانه‌ كرد، رێوشوێنی‌ پێویست بۆ بنیاتنانی‌ متمانه‌ بگرنه‌به‌ر تا رێگه‌ بۆ دانوستان له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی‌ ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر خۆش بكه‌ن. 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و ئیمارات و میسر و به‌حره‌ین، ده‌وڵه‌تی‌ قه‌ته‌ریان به‌ كۆمه‌ككردنی‌ تیرۆر تۆمه‌تبار كرد، ته‌واوی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسی‌ و ئابورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌دا پچڕاند و بۆ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش، لیستێكی‌ داواكارییان پێشكه‌ش به‌ قه‌ته‌ر كرد، تا له‌پاش جێبه‌جێكردیان په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئاسایی‌ بكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌وحه‌وه‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ ره‌تكرده‌وه‌ و داواكارییه‌كانیشی‌ به‌ ناپه‌سه‌ند و پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی‌ وه‌سفكرد. 
له‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردووه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر، بایكۆتی‌ ده‌وحه‌یان كرد، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌، ئابڵوقه‌یه‌كی‌ ئاسمانی‌ و وشكانی‌ و ده‌ریایی‌ به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پێنراوه‌.    
له‌پاش ناوبژیوانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوه‌یت و سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ ریكس تیلرسۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی‌ كه‌نداو له‌پێناو چاره‌سه‌كردنی‌ ته‌نگژه‌كان، تائێستا هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ تر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بووه‌. 
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، نیگه‌رانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ر به‌ تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان قه‌ته‌ر و دراوسێكانی‌ ده‌ربڕی‌ و رایگه‌یاند، پاریس له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی‌ تردا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌، داوای‌ دانبه‌خۆداگرتن و په‌نابردنه‌ به‌ر دیالۆگیشی‌ كرد بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ ته‌نگژه‌كان. 
به‌ وته‌ی‌ لۆدریان، فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ناوبژیوانی‌ كه‌ كوه‌یت بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان قه‌ته‌ر و وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانی‌ تر ئه‌نجامی‌ ده‌دات. 
هه‌وڵه‌كانی‌ لۆدریان دوای‌ ئه‌و گه‌شته‌ هات كه‌ ریكس تیلرسۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆ وڵاتانی‌ كه‌نداو ئه‌نجامیدابوو به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پێشكه‌وتنێك له‌و رووه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت. 
عادل جوبێر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌ له‌پاش چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆردیان وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا كه‌ به‌ گه‌شتێك هاتبووه‌ ناوچه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنی‌ ته‌نگژه‌كانی‌ نێوان قه‌ته‌ر و ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ بایكۆتی‌ ده‌وحه‌یان كردووه‌،  رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ هیواخوازه‌ ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر «له‌نێو ماڵی‌ كه‌نداودا چاره‌سه‌ربكرێن». 
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌ وتی‌، هه‌ر بڕیارێك په‌یوه‌ندی‌ به‌ ته‌نگژه‌كانی‌ نێوان 3 وڵاته‌كه‌ی‌ كه‌نداو و میسره‌وه‌ هه‌بێت، پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاریی‌ كه‌نداوه‌وه‌ بێت كه‌ له‌ شه‌ش وڵات پێكدێت. 
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌، هیوای‌ خواست ته‌نگژه‌كان له‌نێو ماڵی‌ كه‌نداودا چاره‌سه‌ر بكرێن و «برا قه‌ته‌رییه‌كان به‌ داناییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كان بكه‌ن  كه‌ داواكاریی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تین، نه‌ك ته‌نیا داواكاریی‌ چوار وڵات».
جوبێر سه‌رله‌نوێ‌ داوای‌ له‌ قه‌ته‌ر كرد «ده‌ست له‌ كۆمه‌ككردنی‌ تیرۆر و توندڕه‌وی‌ هه‌ڵبگرێت و واز له‌ هاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كلتوری‌ رقلێبوونه‌وه‌ له‌ڕێی‌ میدیاكانه‌وه‌ هه‌ڵبگرێت و میوانداریی‌ تیرۆریستان و ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كات كه‌ ده‌ستییان له‌ تیرۆردا هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه‌ داواكراون، ده‌ستوه‌ردانیش له‌ كاروباریی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌دا نه‌كات». 
سعودیه‌ و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر، له‌ 22ی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوو، لیستێكی‌ داواكارییان پێشكه‌ش به‌ قه‌ته‌ر كرد كه‌ تێیدا داوایان كردبوو، ده‌وحه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران كه‌مبكاته‌وه‌ و كه‌ناڵی‌ جه‌زیره‌ دابخات، ئه‌و داواكاریانه‌ش كرابوونه‌ مه‌رج بۆ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی‌ به‌سه‌ریدا سه‌پاندویانه‌، له‌به‌رانبه‌ردا قه‌ته‌ر ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر نه‌شیاوی‌ و ناواقعی‌ داواكارییه‌كان كرده‌وه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP