ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و سعودیه‌ و نه‌ریته‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوانیان
ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی‌ كۆیان ده‌كاته‌وه‌؟ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و سعودیه‌ و نه‌ریته‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوانیان ‌ 25/8/2017
كوردستانی‌ نوێ‌- ره‌وته‌كان
ئاشكرایه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و سعودیه‌، وێڕای‌ جیاوازییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی‌ توندوتۆڵ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش وایكردووه‌، خاڵی‌ هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا دروست ببێت كه‌ زۆرێك ته‌نیا له‌ دووتوێی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا ده‌یبننه‌وه‌. 
له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ كۆڕبه‌ندی‌ «فكره‌»له‌ 13ی‌ ته‌مموزی‌ رابردوو له‌ژێر ناونیشانی‌ «خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا و سعودیه‌ ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا كۆناكرێنه‌وه‌» بڵاوكرایه‌وه‌، تێیدا فه‌هد نازر نوسه‌ری‌ وتاره‌كه‌ ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا و سعودیه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ «نه‌ریتی‌ جه‌وهه‌ری‌» هاوبه‌ش دامه‌زراوه‌ كه‌ خۆیان له‌ لێبورده‌یی‌ ئاینی‌ و مافه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و مافی‌ ژندا ده‌بیننه‌وه‌. 
به‌ وته‌ی‌ نازر، شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌، وه‌رجه‌رچانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌ له‌ رووی‌ كلتوریی‌ سیاسییه‌وه‌ تا زیاتر كراوه‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ بێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ پلانه‌ چاكسازییه‌كانی‌ شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كات كه‌ له‌ئێستادا له‌ پۆستی‌ جێنشینی‌ شاهانه‌ی‌ سعودیه‌دایه‌. 
وه‌ك نازر ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ خزمه‌ت به‌ پاراستنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان- له‌كاتێكدا سعودیه‌ سیستمێكی‌ شاهانه‌ حوكمی‌ ده‌كات و له‌ هه‌موو وڵاتانی‌ تری‌ جیهان سه‌ركوتكارتره‌- له‌هیچ روویه‌كه‌وه‌ له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناچێت، ته‌نانه‌ت له‌سایه‌ی‌ ئه‌و فشارانه‌ی‌ له‌ئێستاشدا ده‌كرێنه‌ سه‌ر ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و دیموكراتییه‌كانی‌ تر. 
فه‌هد نازر وایده‌بینێت كه‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ سعودیه‌ له‌ئێستادا سه‌رگوزشته‌ی‌ «ئاشتی‌ و لێبورده‌یی‌ و میانڕه‌وی‌»بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌. له‌كاتێكدا ده‌مارگیریی‌ رۆچووی‌ نێوجه‌رگه‌ی‌ رژێمی‌ سعودیه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ گروپێك له‌ پیاوانی‌ زۆر موحافیزكاریی‌ ئاینی‌ مسوڵمان له‌لایه‌ك، و خانه‌واده‌ی‌ ئال سعودی‌ فه‌رمانڕوان دامه‌زراوه‌. 
سیستمی‌ یاسایی‌ له‌ سعودیه‌، جیاكاریی‌ له‌نێوان هه‌موو تاكێكی‌ نا سوننه‌مه‌زهه‌بدا ده‌كات، به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ «هیومان رایتس وۆچ»و «رێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌»یش، له‌ سعودیه‌دا كه‌مینی‌ شیعه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ و له‌ڕووی‌ یاسایی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پاكتاوده‌كرێن و ته‌نانه‌ت له‌ژێر په‌رده‌ی‌ بنه‌بڕكردنی‌ تیرۆریش، له‌به‌رانبه‌ر جیابوونه‌وه‌ی‌ ئاینی‌، ده‌ستگیرده‌كرێن و له‌سێداره‌ده‌درێن. 
پیاوانی‌ ئاینی‌ له‌ سعودیه‌ داوای‌ كوشتنی‌ شیعه‌مه‌زهه‌به‌كانیان كردووه‌. له‌ مانگی‌ نیشانی‌ 2015، تۆمارێكی‌ ده‌نگی‌ عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس پێشنوێژی‌ حه‌ره‌می‌ مه‌ككه‌ بڵاوبۆوه‌وه‌ و تێیدا جه‌نگی‌ كراوه‌ی‌ له‌به‌رانبه‌ر شیعه‌كاندا راگه‌یاند. 
ئازادی‌ ئاینی‌ له‌ سعودیه‌ بوونی‌ نییه‌، به‌پێی‌ یاسا هه‌موو هاوڵاتییه‌ك پابه‌ند ده‌كرێت به‌وه‌ی‌ ده‌بێت مسوڵمان بێت. 
رێگه‌ له‌ بیانییه‌ نا سموڵمانه‌كانیش ده‌گیرێت به‌ئاشكرا رێوڕه‌سمه‌ ئاینیه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. به‌پێی‌ «لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكایی‌ په‌یوه‌ست به‌ ئازادییه‌ ئاینییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان»، پۆلیسی‌ ئاینی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ئه‌نجامدانی‌ توندوتیژی‌ و ده‌ستگیركردنی‌ كرێكاره‌ بیانییه‌ نا مسوڵمانه‌كان (چه‌ندان ملیۆن له‌و كرێكارانه‌ له‌ سعودیه‌ ده‌ژین) به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ رێوڕه‌سمه‌ ئانییه‌كان له‌ ماڵه‌كانی‌ خۆیان، حكومه‌تیش چاویان لێناپۆشێت وه‌ك فه‌هد نازر باسی‌ ده‌كات. 
ئه‌وه‌ی‌ جورئه‌ت بكات ره‌خنه‌ له‌ ئیسلام بگرێت، به‌ جه‌ڵدكردن و زیندانی‌ و له‌سێداره‌دان سزا ده‌درێت. 
به‌پێی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ راپۆرته‌كان، به‌و هۆیه‌ی‌ «رائف بدوی‌» چالاكوانی‌ سعودی‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌هۆی‌ ئه‌و وتارانه‌ی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ لیبراڵی‌ سعودیه‌ی‌ ئازاد (Free Saudi Liberals) بڵاویكردبوونه‌وه‌ و  به‌ خراپی‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ئیسلام كردووه‌، به‌ هه‌زار جه‌ڵدی‌ ئاشكرا و ده‌ ساڵ زیندانی‌ سزا دراوه‌. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، راگه‌یاندنی‌ بڕوا به‌ خودا نه‌بوون له‌ سعودیه‌، به‌ كارێكی‌ تیرۆریستی‌ داده‌نرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌ سزایه‌ك كه‌ ده‌گات 20 ساڵ زیندانی‌، سزداده‌درێت. 
وێڕای‌ ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریانه‌، نازر سعودیه‌ سعودیه‌ وه‌ك وڵاتێكی‌ لێبورده‌ ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش به‌ «راستگۆیانه‌»وه‌سف ده‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاته‌كه‌ بۆ چاكسازیی‌ له‌ سیستمی‌ په‌لاوه‌رده‌یی‌ و گوتاریی‌ فه‌رمی‌ ئاینی‌ ده‌یانخاته‌گه‌ڕ. 
له‌كاتێكدا تائێستاش كتێبه‌كانی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندن له‌ سعودیه‌، پڕن له‌ زمانی‌ هاندان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ده‌مارگیریی‌ ده‌كه‌ن و تێیاندا داوا ده‌كرێت دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ كافره‌كان نه‌به‌سترێت و نه‌ژادی‌ سامیش به‌ پیس و گڵاو وه‌سف ده‌كه‌ن. 
به‌وته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان كه‌ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكایی‌ وه‌ك شایه‌تحاڵ قسه‌یان كردبوو، «له‌نێو كتێبه‌كانی‌ خوێندن له‌ سعودیه‌، داوای‌ كوشتنی‌ خه‌ڵكی‌ بێتاوان ده‌كرێت كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شێوازێكی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌ ژیانی‌ خۆیان به‌سه‌رببه‌ن». رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مریكاییش، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێكخراوی‌ «ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌» داعش، كتێبه‌كانی‌ خوێندنی‌ سعودیه‌ی‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ فێركردنی‌ منداڵانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ رێكخراوه‌كه‌یدا بوون. ئه‌وه‌ش به‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ نزیكی‌ نێوان گوتاری‌ فه‌رمی‌ سعودیه‌ و قكری‌ جیهادی‌ داده‌نرێت.
له‌كۆتایی‌ وتاره‌كه‌یدا فه‌هد نازر پێیوایه‌ ، شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ هه‌نگاوی‌ پراكتیكی‌ هه‌ڵناوه‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ زۆرێك له‌و مافه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ سیستم و یاساكانی‌ سعودیه‌ ده‌یپارێزن، به‌ڵام له‌ واقیعدا ئه‌و مافانه‌ كه‌من كه‌ بۆ مرۆڤ له‌یه‌ن یاساكانی‌ سعودیه‌وه‌ ده‌پارێزرێن. بۆنمونه‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین و رێكخراوه‌یی‌ و بیروبڕوا بوونی‌ نییه‌. ره‌خنه‌گرتن له‌ حكومه‌ت به‌ سه‌رپێچییه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ یاسا داده‌نرێت و به‌ زیندانی‌ و جه‌ڵدكردن خاوه‌نه‌كه‌ی‌ سزاده‌درێت.
پارته‌ سیاسییه‌كان و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكانی‌ بایه‌خدار به‌ مافی‌ مرۆڤ، به‌ ته‌واوه‌تی‌ قه‌ده‌غه‌كراون و ئه‌و سعودییانه‌ش ده‌ستگیرده‌كرێت و دادگایی‌ ده‌كرێن كه‌ ده‌ست بۆ كاریی‌ وه‌ها ده‌به‌ن. 
ئه‌م نوسینه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو توێژه‌ر كریستیان بیشۆف و ئیمی‌ هاوتۆرن ئاماده‌كراوه‌ و له‌ په‌یمانگای‌ واشنتۆن بۆ سیاسه‌ته‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ند له‌ 13/8/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP